حوکمی کەسێک لەبەر عوزرێک بەڕۆژوو نەبوو، لەناوەڕاستی ڕۆژەکە عوزرەکەی نەما: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک لەبەر عوزرێک بەڕۆژوو نەبوو، لەناوەڕاستی ڕۆژەکە عوزرەکەی نەما
پرسیار:

ئەگەر كەسێك لە كاتى رۆژى رەمەزاندا لەبەر عوزرێك رۆژوەكەى شكاند و پاشان دواتر عوزرەكەى نەمــا ئایا دەبێت خۆى بگرێتەوە بۆ باقی رۆژەكە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

نەخێر خۆگرتنەوەى لەسەر نییە، لەبەر ئەوەى ئەم كەسە ئەو رۆژەى بۆ حەڵاڵ كراوە بەبەڵگەى شەرع

نەخێر خۆگرتنەوەى لەسەر نییە، لەبەر ئەوەى ئەم كەسە ئەو رۆژەى بۆ حەڵاڵ كراوە بەبەڵگەى شەرع، جا شەرع حەڵاڵى كردووە بۆ كەسی ناچار وپێگیراو كە چارەسەر بخوات وبەكاربهێنێت بەڵام كە خواردى بێگومان رۆژوەكەى دەشكێت، كەوابوو حورمەتى ئەو رۆژە سابت نییە بۆى چونكە رێگەى پێ دراوە كە بەرۆژو نەبێت بەڵام قەزاى لەسەرە، وە ئەگەر إلزامى بكەین بەخۆگرتنەوە بەبێ هیچ سودێك بۆى لەڕووى شەرعەوە ڕاست نییە، وە مادام ئەم كەسە هیچ سوود لە خۆگرتنەوە نابینێت ئەوا پێى ناڵێین خۆت بگرەوە. 
بۆ نمونە: پیاوێك كەسێك دەبینێت لەناو ئاودا واخەریكە دەخنكێت، و دەڵێت: ئەگەر ئاو بخۆمەوە ئەوا دەتوانم رزگارى بكەم و ئەگەر نەیخۆمەوە ناتوانم دەرى بكەم، جا ئاو دەخواتەوەو دەرى دەكات و رزگارى دەكات، و باقی رۆژەكەش دەخوات و دەخواتەوە، چونكە ئەم پیاوە حورمەتى ئەو رۆژەى بۆ نەماوە لەبەر ئەوەى بەپێى شەرع بۆى حەڵاڵ كراوە، بۆیە خۆگرتنەوەى لەسەر نییە، هەربۆیە ئەگەر كەسێكى نەخۆش هەبوو ئایا پێى دەڵێین: نەخۆیت هەتا برسیت نەبێت و نەخۆیتەوە هەتا تینووت نەبێت؟ بەو مانایەى كە نەخۆیت و نەخۆیتەوە بەگوێرەى پێویست نەبێت، نەخێر وەهاى پێ ناڵێین، چونكە نەخۆش رۆژونەگرتنى بۆ حەڵاڵكراوە، جا هەركەس بەپێى شەرع رۆژو نەگرتنى بۆ حەڵاڵ بوو ئەوا خۆگرتنەوەى لەسەر نییە، بە پێچەوانەشەوە ئەوەى بەبێ عوزر رۆژوى نەگرت یان شكانى ئەوا دەبێت خۆى بگرێتەوە لە خواردن وخواردنەوە چونكە رۆژو نەگرتنى بۆ حەڵاڵ نییە، و حورمەتى ئەو رۆژەى شكاندووە بەبێ ئیزنى شەرع، بۆیە دەبێت باقی رۆژەكە خۆى بگرێتەوەو قەزایشی لەسەرە. والله أعلم.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -