سزاى ئەو کەسەى کە بە بێ هیچ عوزرێک ڕۆژوو ناگرێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سزاى ئەو کەسەى کە بە بێ هیچ عوزرێک ڕۆژوو ناگرێ
پرسیار:

من وەکو گەنجێک ڕۆژوو ناگرم ئایا لەڕۆژی دوایدا سزا دەدرێم؟

بێگومان ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان یەکێکە لەپایە و ئەرکانەکانی ئیسلام وخوای پەروەدگار لەقورئانی پیرۆزدا ئاماژەی بە واجبێتی داوە لەسەر باوەڕداران هەروەک چۆن لەسەر گەلانی پێش ئیسلامیش هەر واجب بووە ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) البقرة / 183
واتە:ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانتان له‌سه‌ر فه‌رز كراوه‌ ، هه‌روه‌كو چۆن له‌سه‌ر ئوممه‌تانی پێش ئێوه‌ش فه‌رز كرابوو ، به‌ڵكو ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

وەهەروها فەرموویەتی : ( شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدىً لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضاً أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) البقرة / 185
واته:مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئانی پیرۆزی تیادا نارده‌ خواره‌وه‌ هه‌ر هه‌مووی به‌یه‌كجار له‌ (لوح المحفوظ)هوه‌ بۆ (بيت العزة) له‌ ئاسمانی دونیا، یاخود وتراوه‌: یه‌كه‌م ئایه‌ت له‌ مانگی ڕه‌مه‌زان دابه‌زیوه‌ له‌ شه‌وی قه‌دردا ، ئه‌م قورئانه‌ هیدایه‌ته‌ بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ، وه‌ ڕوونكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و هیدایه‌ته‌یه‌ وه‌ فورقانیش ئه‌وه‌ی كه‌ جیاكاری ئه‌كاته‌ نێوان حه‌ق و باتڵ هه‌مووی روونكراوه‌ته‌وه‌و درێژ كراوه‌ته‌وه‌ ، هه‌ر كه‌سێك له‌و مانگه‌دا ئاماده‌بوو له‌ شاری خۆی بوو موقیم بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژوو بێت ، به‌ڵام كه‌سێك كه‌ نه‌خۆش بوو یان له‌سه‌فه‌ردا بوو ، ئه‌وه‌ ئه‌توانێ له‌ دوای ڕه‌مه‌زان له‌ چه‌ند ڕۆژێكدا ڕۆژووه‌كانی به‌قه‌زا بگێڕێته‌وه‌ ، خوای گه‌وره‌ ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ ئه‌وێ بۆیه‌ ڕێگای به‌نه‌خۆش و موسافیر داوه‌ كه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن ، وه‌ خوای گه‌وره‌ نایه‌وێ شت له‌سه‌ر ئێوه‌ قورس بكات ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌قه‌زاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ ماوه‌كه‌و مانگه‌كه‌ ته‌واو بكه‌ن ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ الله أكبر بكه‌ن و خوای گه‌وره‌ به‌ گه‌وره‌ بزانن، وه‌ كه‌ ڕۆژوو ته‌واو ئه‌بێت و ئێوه‌ ئه‌چن بۆ جه‌ژن الله أكبر بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داون ، وه‌ به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

وە پێشەوا بوخاری (8) و موسلیم (16) لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە خوا لێیان ڕازێ بێت گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: پێغەمبەری خودا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی: ( بُنِيَ الإِسْلامُ عَلَى خَمْسٍ : شَهَادَةِ أَنْ لا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ، وَإِقَامِ الصَّلاةِ ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ ، وَالْحَجِّ ، وَصَوْمِ رَمَضَان ) .
واتە : ئیسلام بنیاتنراوە لەسەر پێنج شت: شایەتی دان  بەوەی هیچ کەسێک بەحەق شیاوی پەرستن نی یە جگە لەخودا ، وموحەمەد نێردراوی خودایە ، ونوێژ کردن ، و زەكات دان ، وحەج كردن ، وبەڕۆژوو بوونی مانگی ڕەمەزان.

بۆیە هەرکەس واز لەڕۆژوو گرتن بێنێت ئەوا وازی لەیەکێک لەپایەکانی ئیسلام هێناوە ، و تاوانێک لە تاوانە گەورەکانی ئەنجام داوە ، بەڵکو هەندێ لەسەلەف پێیان وایە بەو کارەی کافر دەبێت و لەئیسلام دەردەچێت ، پەنا بەخوا.

ئیمامی زەهەبی لە [(الكبائر (ص 64)]دا ، دەڵێت:

لە لای موسوڵمانان ئەوە دیار و ئاشکرایە و یەکلا بۆتەوە کە هەر کەسێک واز لەڕۆژوو گرتن بێنێت بەبێ بوونی نەخۆشی وهیچ عوزرێک (کەوا بکات دروست بێت ڕۆژوو نەگرێت) ئەوا ئەو کەسە لە کەسێک خراپترە کە زینا بکات و بەردەوام عەرەق بخواتەوە ،بەڵکو گومانیان لەموسوڵمانی هەیە و گومانی زیندیقی و گومڕایی پێ دەبەن .

وەیەکێکی تر لەو فەرموودانەی کەبەسەحیحی هاتووە ئەوەیە ابن خزيمة (1986) وابن حبان (7491) لە ئەبو ئومامەی باهلی یەوە گێڕاویانەتەوە ودەڵێت: گوێم لەپێغەمبەری خوا بوو  دەیفەرموو: ( بينا أنا نائم إذ أتاني رجلان فأخذا بضبعيّ ( الضبع هو العضد ) فأتيا بي جبلا وعِرا ، فقالا : اصعد فقلت : إني لا أطيقه . فقالا : إنا سنسهله لك . فصعدت حتى إذا كنت في سواء الجبل إذا بأصوات شديدة ، قلت : ما هذه الأصوات ؟ قالوا : هذا عواء أهل النار . ثم انطلقا بي فإذا أنا بقوم معلقين بعراقيبهم ، مشققة أشداقهم ، تسيل أشداقهم دما، قلت : من هؤلاء ؟ قال : هؤلاء الذين يفطرون قبل تحلة صومهم . صححه الألباني في صحيح موارد الظمآن برقم 1509.
واتە: لە كاتێكدا كە خەوتبووم دوو پیاو هاتن بۆ لام و هەردوو قۆڵیان گرتموو بردمیان بۆ لای شاخێكی سەخت و پێیان وتم سەركەوە، منیش وتم: من ناتوانم سەركەوم ،وتیان: ئێمە بۆتی ئاسان دەكەین، سەركەوتم تاگەیشتمە ناوەڕاستی شاخەكە گوێم لە دەنگ و هاوارێكی بەهێزوو توند بوو، وتم ئەم دەنگ و هاوارانە چین؟ وتیان: ئەوە قیژەو هاواری ئەهلی ئاگرە.
 پاشان بردمیان تاوەكو قەوم و كەسانێكم بینی بەڕەگی پشتی قاچیان سەرەو بن هەڵواسراوبوون لێویان شەق شەق بوو بوو خوێنی لێ دەچۆڕا، وتم ئەی ئەمانە كێن؟ 
وتیان: ئەمانە ئەوكەسانەن كە ڕۆژوو دەشكێنن پێش ئەوەی كاتی ڕۆژوو شكاندن بێت.

جا ئیمامی ئەلبانی دەڵێت:  ئەمە سزای کەسێکە بەڕۆژوو بووە بەڵام پێش ئەوەی کاتەکەی تەواو بێت بەئەنقەست شکاندوویەتی ، ئەی دەبێ حاڵی کەسێک چۆن بێت کەئەسڵەن بەڕۆژوو نابێت؟! نسأل الله السلامة والعافية في الدنيا والآخرة اهـ .

بۆیە ئامۆژگاریم بۆ ئەو برایە ئەوەیە:
تەقوای خودا بکات ، و خۆی بپارێزێت لەغەزەب و توڕەیی وسزای خودا ، و با تەوبە بکات پێش ئەوەی مردن پێی بگات ، ئەمڕۆ کار و کردەوە کردنە و لێ پێچینەوە نی یە ، بەڵام سبەی لێ پێچینەوەیە بێ ئەوەی بتوانیت کاری چاکە ئەنجام بدەیت ، و بزانە هەرکەسێک تەوبە بکات خودا لێی وەردەگرێت ، وە هەر کەسێک بستێک لەخودا نزیک بێتەوە خودا باڵێک لێی نزیک دەبێتەوە ، خودا بەڕەحم و بەبەزی و لەسەر خۆیە ، خوای گەورە فەرموویەتی : (أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَأْخُذُ الصَّدَقَاتِ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ) التوبة / 104
واتە: ئایا نازانن كە خوای گەورە تەوبە لە بەندەكانی وەرئەگرێت ، وە صەدەقەو خێریشیان لێ وەرئەگرێ‌و گەورەی دەكات تا پاروویەك وەكو كێوی ئوحود گەورە دەبێت ، وە بەراستی خوای گەورە زۆر تەوبە قبووڵ ئەكات وە زۆر بەبەزەییە .
دڵنیابە گەر ڕۆژوو گرتن تاقی بکەیتەوە و بزانیت چەند ئاسانە وهەست بەئاسوودەی و نزیک بوونەوە لەخودا دەکەیت ، ئەوا هەرگیز وازت لێ نەدەهێنا.

وە بەوردی تەماشای کۆتای ئەو ئایەتانە بکە کەباس لەڕۆژوو گرتن داکەن: ( يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ ) 
واتە:خوای گه‌وره‌ ئاسانكاری بۆ ئێوه‌ ئه‌وێ بۆیه‌ ڕێگای به‌نه‌خۆش و موسافیر داوه‌ كه‌ به‌ڕۆژوو نه‌بن ، وه‌ خوای گه‌وره‌ نایه‌وێ شت له‌سه‌ر ئێوه‌ قورس بكات.
وئایەتی: ( وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ) 
واتە: وه‌ به‌ڵكو شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

بەڵکو هەست بەوە بکەیت ڕۆژوو چ نیعمەتێکە وشیاوی سوپاس کردنە ، هەر بۆیه کۆمەڵێک لەسەلەف ئومێدیان دەخواست هەموو ساڵەکە ڕەمەزان بوایە.

نسأل الله أن يوفقك ، وأن يهديك ، وأن يشرح صدرك لما فيه سعادتك في الدنيا والآخرة .

والله أعلم .

سەردان: ٣,٦٦٧ بەش: حوکم و ئادابەکانى ڕۆژوو