حوکمی خواردن و خواردنەوە لەکاتێکدا بانگدەر بانگ دەدات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی خواردن و خواردنەوە لەکاتێکدا بانگدەر بانگ دەدات
پرسیار:

ئایا حوكمی خواردن و خواردنەوە چىیە لە كاتێكدا كەوا بانگدەر بانگ دەدات یان دوای بانگ بە كاتێكی كەم ، بە تایبەت ئەگەر نەزانیت فەجر دەركەوتووە بە ڕێكی ؟

سنوری جیاكەرەوە كە ڕۆژووان قەدەغە بكات لە خواردن و خواردنەوە بریتىیە لە دەركەوتنی فەجر ، لە بەر فەرمایشتنی خوای گەورە : [فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ] [سورة البقرة : 187] .
واتە : بخۆن و بخۆنەوە تاوەكو سپیایـی ڕۆژتان بۆ ڕوون دەبێتەوە لە تاریكی شەو لە بەرەبەیاندا ، وە لە بەر پێغەمبەر كە فەرموویەتی : (بخۆن و بخۆنەوە تا (ابن أم مكتوم) بانگ دەدات ، چوونكە ئەو بانگ نادات تاوەكو فەجر دەرنەكەوێت) .
پەند و عیبرەت لە دەركەوتنی فەجردایە ، جا ئەگەر بانگدەرەكە متمانەپێكراو بێت و بڵێت من بانگ نادەم تاوەكو فەجر دەردەكەوێت ئەو كاتە ئەگەر بانگى دا ئەوا خۆگرتنەوە واجب و پێویستە تەنها بە بیستنی بانگدانەكەی .

بەڵام ئەگەر بانگدەرەكە بانگ بدات بە پشت بەستن بە دوادا گەڕان ، ئەوا خۆپاراستن و ئیحتیاط بۆ مرۆڤ لەوەدایە كەوا خۆی بگرێتەوە لە كاتی بیستنی بانگی بانگدەردا ، ئیللا مەگەر لە دەشتاییكدا بێت و خۆی فەجر ببینێت ئەو كاتە پێویست نىیە لە سەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە ئەگەر چی گوێشی لە بانگ بێت تاوەكو دەبینێت فەجر دەركەوتووە ئەگەر لەو شوێنەدا هیچ بەربەستێك نەبێتە ڕێگر لە بینینی فەجردا چوونكە خوای گەورە حوكمەكەی پەیوەست كردووە بە ڕوون بوونەوەی سپیایی بەرەبەیان لە  تاریكی شەو لە كاتی فەجردا ، وە پێغەمبەر سەبارەت بە بانگەكەی (ابن أم مكتوم) فەرموویەتی : (ئەو بانگ نادات تاوەكو فەجر دەرنەكەوێت) .
لێرەدا من تێبینیك دەدەم سەبارەت بە مەسەلەیەك كەوا هەندێك لە بانگدەرەكان ئەنجامی دەدەن كە ئەویش بریتىیە لەوەی كە ئەوان پێش فەجر بە (5) پێنج دەقیقە یان (4) چوار دەقـیـــقە بانگ دەدەن بەو بۆچوونەی كە ئەمە لە بابەتی خۆپاراستن و ئیحتیاطدایە بۆ ڕۆژوو .
ئا ئەم خۆپاراستن و ئیحتیاطـە ئێمە وەصفی دەكەین بە زیادەڕەووی نەك بە خۆپاراستن و ئیحتیاطێكی شەرعی! وە پێغەمبەریش فەرموویەتی: ((هلكَ الـمُتَنطِّعون)) [واتە: ئەوانەی كە زیادەڕەووی دەكەن تیاچوون و فەوتاوون] .. ئەوە خۆپاراستن و ئیحتیاطێكی ناڕاستە چوونكە ئەوانە ئەگەر خۆپاراستن و ئیحتیاطیان كردبێت بۆ ڕۆژوو ئەوا خراپیان ئەنجامداوە دەرحەق بە نوێژ .. لە بەر ئەوەی زۆربەی خەڵكی ئەگەر گوێیان لە بانگدەر بێت هەڵدەسێت و (نوێژی فەجر) (واتە : نوێژی بەیانی) ئەنجام دەدات .
لەم كاتەدا ئەو كەسەی كە هەستاوە بۆ نوێژ بە پشت بەستن بە بیستنی بانگی ئەو بانگدەرەی كە پێش نوێژی فەجر بانگی داوە ئەو كەسە نوێژەكەی ئەنجام داوە پێش ئەوەی كاتەكەی هاتبێت ، وە نوێژ كردنیش پێش هاتنی كاتەكەی ڕاست و دروست نىیە  و ئەمەش خراپی تێدایە بۆ نوێژگەران ، ئەنجا هەروەها خراپیشی تێدایە بۆ ڕۆژووانان چوونكە ڕێگری دەكات لەو كەسانەی كە دەیانەوێت ڕۆژوو بگرن لەوەی كە بخۆن و بخۆنەوە لە كاتێكدا كە خوا ئەمەی بۆ حەڵاڵ كردوون ، ئەو بانگدەرە تاوانی كردووە دەرحەق بە ڕۆژووانان چوونكە ئەوەی لـێ قەدەغە و مەنع كردوون كەوا خوا بۆی حەڵاڵ كردوون ، هەروەها دەرحەق بە نوێژگەرانیش چوونكە پێش چوونە ناو كاتی نوێژەوە نوێژەكانیان ئەنجامداوە ، وە ئەمەش دەبێتە هۆی بەتاڵ بوونەوەی نوێژەكانیان .
بۆیە پێویستە لە سەر بانگدەر كەوا لە خوای گەورە بترسێت و لە بەدواداگەڕانیدا بۆ ڕاستی لە سەر ئەوە بڕوات كە قورئان و سوننەت بەڵگەن لە سەری.


الفتاوى لابن العثيمين ـ كتاب الدعوة : (1 / 146 ـ 148) ، نقلاً عن "فتاوى رمضان" : (1 / 205 ـ 206) .

 

سەردان: ١,٨٦٩ بەش: پارشێو