حوکمی قەزا کردنەوەی ڕۆژوو بۆ کەسی مردو کە عوزری هەبوو بێت لە نەگرتنی ڕۆژودا : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی قەزا کردنەوەی ڕۆژوو بۆ کەسی مردو کە عوزری هەبوو بێت لە نەگرتنی ڕۆژودا
پرسیار:

ئافرەتێکی لاوی نەخۆش دوو ڕەمەزان بەدوای یەکدا ڕۆژووی نەگرتووە ، و بەهۆی نەخۆشیەکەیەوە نەیتوانیوە بیگرێتەوە ، وهەر بەو نەخۆشیەوە مردووە؛ جا ئێستا پێویستە کەس وکارەکەی چی بۆ بکەن و چ شتێک لەسەر ئەوان واجبە؟ وجزاكم الله خيرًا. 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەر کەسێک مردبێت وڕۆژوی فەرزی لەسەر بێت ئەوا پێویستە سەرپەرشتیارەکەی فیدیەی بۆ بدات و بۆ هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێک بدات ، ودروست نی یە ڕۆژوی بۆ بگرنەوە ؛ چونکە ڕۆژو هاوشێوەی نوێژە ؛ هەروەک چۆن کەس ناتوانێت لەبری کەسی تر نوێژ بکات بەهەمان شێوە کەسی ناتوانێت لەبری کەسێکی تر بەڕۆژو بێت ، بەڵام گەر ڕۆژووی نەزری لەسەر بوو ئەوا سەرپەرشتیارەکەی بۆی دەگرێتەوە .

الحمد لله ربِّ العالمين، والصلاةُ والسلام على مَنْ أرسله الله رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد: 

هەر کەسێک مردبێت وڕۆژوی فەرزی لەسەر بێت ئەوا پێویستە سەرپەرشتیارەکەی فیدیەی بۆ بدات و بۆ هەر ڕۆژێک خواردنی هەژارێک بدات ، ودروست نی یە ڕۆژوی بۆ بگرنەوە ؛ چونکە ڕۆژو هاوشێوەی نوێژە ؛ هەروەک چۆن کەس ناتوانێت لەبری کەسی تر نوێژ بکات بەهەمان شێوە کەسی ناتوانێت لەبری کەسێکی تر بەڕۆژو بێت ، بەڵام گەر ڕۆژووی نەزری لەسەر بوو ئەوا سەرپەرشتیارەکەی بۆی دەگرێتەوە ؛ بەبەڵگەی ئەو فەرموودەیەیی کەدایکە عائیشە خودا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: «مَنْ مَاتَ وَعَلَيْهِ صِيَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِيُّهُ»(١).
واتە: هەرکەسێک بمرێت وڕۆژووی لەسەر بێت ئەوا سەر پەرشتیارەکەی بۆی دەگرێتەوە.

  جا فەرموودەکە هەر چەند موتڵەقە و بەڕەهایی باسی ڕۆژووی کردووە بەڵام وا لێک دەدرێتەوە مەبەست لێی ڕۆژووی نەزرە ؛چونکە نەزر هاوشێوەی قەرزە وپێویستە ئەدا بکرێت ، هەروەک چۆن سەرپەرشتیار دەتوانێت قەرزەکانی بۆ بداتەوە بەهەمان شێوە دەتوانێت ڕۆژووە نەزرەکەی بۆ بگرێتەوە ، ئەمەش مەزهەبی عائیشە وعبداللەی کوڕی عەباسە ولەسەعیدی کوڕی جوبەیر وئەحمەدی کوڕی حەنبەل وجگە لەمانیشەوە گڕێدراوەتەوە ، و ابنُ قيِّم الجوزية هەمان بۆچوونی هەیە(٢)، و ئەم دوو فەرموودەیە ئەم بۆ چوونە بەهێز دەکات: 

یەکەم : فەرموودەکەی عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت کەدەڵێت: «جَاءَ رَجُلٌ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «يَا رَسُولَ اللهِ، إِنَّ أُمِّي مَاتَتْ وَعَلَيْهَا صَوْمُ شَهْرٍ، أَفَأَقْضِيهِ عَنْهَا؟» فَقَالَ: «لَوْ كَانَ عَلَى أُمِّكَ دَيْنٌ أَكُنْتَ قَاضِيَهُ عَنْهَا؟»، قَالَ: «نَعَمْ»، قَالَ: «فَدَيْنُ اللهِ أَحَقُّ أَنْ يُقْضَى»»(٣). 
واتە: پیاوێک هات بۆلای پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم و گوتی: ئەی پێغەمبەری خودا صلَّى الله عليه وسلَّم دایکم مردووە وڕۆژووی مانگێکی لەسەرە ، ئایا بۆی بگرمەوە؟
 پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: 
گەر دایکت قەرزێکی لەسەر بوایە ئایا بۆیت دەدایەوە ؟
پیاوەکە گوتی: بەڵێ.
پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: 
دەی قەرزی خودا لەپێشترە بدرێتەوە.

دووەم: وەهەر عبداللەی کوڕی عەباس خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت: ـ: «أَنَّ سَعْدَ بْنَ عُبَادَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ اسْتَفْتَى رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ: «إِنَّ أُمِّي مَاتَتْ وَعَلَيْهَا نَذْرٌ»، فَقَالَ: «اقْضِهِ عَنْهَا»»(٤). 
واتە: سەعدی کوڕی عوبادە خوا لێی ڕازی بێت پرسیاری کرد لەپێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم کرد وگوتی:
دایکم مردووە وڕۆژووی نەزر قەرزدارە ، پێغەمبەر صلَّى الله عليه وسلَّم فەرمووی: بۆی بگرەوه.

جا گرتنەوەی ڕۆژووی نەزر بەبەڵگەی ئەم فەرموودانە دروستە ، بەڵام ڕۆژووەکانی تر ئەو قسەیەیی عبداللەی کوڕی عومەر خوا لێیان ڕازی بێت دەیانگرێتەوە کەگوتووەیەتی: «لَا يَصُومُ أَحَدٌ عَنْ أَحَدٍ»(٥). 
واتە: هیچ کەسێک لەبری کەسێکی تر ڕۆژوو ناگرێتەوە.

والعلم عند الله تعالى، وآخِرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى الله على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبِه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا. 

وەڵامى زانای پایەبەرز : محمَّد بن علي فركوس ـ حفظه الله ـ


(١) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الصوم» بابُ مَنْ مات وعليه صومٌ (١٩٥٢)، ومسلمٌ في «الصيام» (١١٤٧)، مِنْ حديثِ عائشة رضي الله عنها. 
(٢) في «إعلام الموقِّعين» (٤/ ٣٨٢) وفي «تهذيب السنن» (٧/ ٣٨). 
(٣) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الصوم» بابُ مَنْ مات وعليه صومٌ (١٩٥٣)، ومسلمٌ في «الصيام» (١١٤٨)، مِنْ حديثِ ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما. 
(٤) مُتَّفَقٌ عليه: أخرجه البخاريُّ في «الوصايا» بابُ ما يُستحَبُّ لمَنْ تُوُفِّيَ فُجاءةً أَنْ يتصدَّقوا عنه، وقضاءِ النذور عن الميِّت (٢٧٦١)، ومسلمٌ في «النذر» (١٦٣٨)، مِنْ حديثِ ابنِ عبَّاسٍ رضي الله عنهما. 
(٥) أخرجه مالكٌ في «الموطَّإ» ـ ترتيب: فؤاد عبد الباقي ـ (١/ ٣٠٣)، والبيهقيُّ (٨٢١٥). وصحَّح إسنادَه ابنُ حجرٍ في «التلخيص الحبير» (٢/ ٤٥٤).