ڕۆژوو گرتن لەبەر فەرمانى باوک نەک لەبەر ڕەزامەندی خواى گەورە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ڕۆژوو گرتن لەبەر فەرمانى باوک نەک لەبەر ڕەزامەندی خواى گەورە
پرسیار:

ئەو کەسەی بەڕۆژوو دەبێت بەڵام بەزۆر پێی دەگیرێت ، وەکو ئەوەی باوکی فەرمانی پێ بکات بەڕۆژوو گرتن و لەبەر خاتری ئەو ڕۆژوو دەگرێت ، ئایا پاداشتی بۆ دەنوسرێت ؟ 

پاداشتی بۆ نانوسرێت چونکە پێغەمبەری خوا دەفەمووێت : " من صام رمضان إيماناً واحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه "  واتە : هەر کەسێک مانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت و باوەڕی بەوە هەبێت خودا واجبی کردە لەسەرى و چاوەڕوانی پاداشت وەرگرتنەوە بێت ئەوا خودا لە تاوانی پێشووی خۆش دەبێت . 
جا ماناى (إيماناً ) واتە : باوەڕی بەوە هەبێت خودا واجبی کردە لەسەرى.
وە ماناى (واحتساباً ) واتە : چاوەڕوانی پاداشت وەرگرتنەوە بێت . بەڵام ئەم کەسە چاوەڕێی پاداشت نیە و بە زۆر پێی دەکەن
بەڵام سەبارەت بەوەی کە واجبێتیەکەی لەسەر دەکەوێت بەڵێ لەسەری دەکەوێت ، و پێویست نیە لەسەری بیگرێتەوە

وەڵامى زانای پایەبەرز : مقبل بن هادي الوادعي رحمه الله