کاتێک زەکات دەدەی بە کەسێک دەبێت پێی بڵێی زەکاتە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
کاتێک زەکات دەدەی بە کەسێک دەبێت پێی بڵێی زەکاتە
پرسیار:

ئەگەر كەسێك زەكاتەكەى دا بە كەسێكى شایستە ئایا پێویست دەكات پێى بڵێت كە ئەوە زەكاتە؟

ئەگەر هاتوو كەسە شایستەكە رەدى كردەوەو وەرى نەگرت ئەوا دەبێت خاوەن زەكاتەكە پێى بڵێت كە ئەوە زەكاتە، بۆ ئەوەى بەرچاو ڕوون بێت جا ئەو كات ئەگەر ویستى وەرى دەگرێت و ئەگەریش ویستى رەدى دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر عادەتى وەها بوو كە زەكاتى وەردەگرت ئەوا پێویست ناكات پێی بڵێت چونكە پێى وتنى جۆرێك لە منەتى تێدایە، وە خواى گەورەش فەرموویەتى: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تُبْطِلُوا صَدَقَاتِكُمْ بِالْمَنِّ وَالأَذَى)(البقرة: الآية264). واتە: ئەى ئەوانەى باوەڕتان بەخواى پەروەردگار و بە ڕۆژى دوایى هێناوە پاداشتى ئەو صەدەقەیەى كە كردوتانە پوچەڵ مەكەنەوە بەمنەتكردن وئازاردان.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 

سەردان: ٤,٦٣٠ بەش: زەکاتى پارە