ئایا ئێمە خوای گەورە دەبینین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا ئێمە خوای گەورە دەبینین؟
پرسیار:

ئایا ئێمە خوای گەورە دەبینین؟

 

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئێمە لە دونیا خوای گەورە نابینین، بەڵام لە قیامەتدا تەنها باوەڕداران دەیبینن، هەر وەكو خوای گەورە دەفەرمووێ :

[ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (22) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ] [القيامة] .
واتە: زۆر ڕوخسار لەڕۆژی دواییدا گەشاوەنو دەدرەوشێنەوە چونكە تەماشای پەروەردگاریان دەكەن.
وەهەروەها كەسانێك پرسیاریان لە پێغەمبەر كرد ئایا ئێمە لەقیامەتدا خوای گەورە دەبینین؟ پێغەمبەری خودا فەرمووی:
(نعم، فهل تضارون في رؤية الشمس في الظهيرة ليست في سحابة؟ قالوا: لا، قال: فهل تضارون في رؤية القمر ليلة البدر ليس في سحابة؟ قالوا: لا، قال فوالذي نفسي بيده لا تضارون في رؤية ربكم إلا كما تضارون في رؤية أحدهما) (متفق عليه، وانظر: مشكاة المصابيح: 5555).
واتە: بەڵێ لەقیامەتدا هەركەسێك باوەڕدار بێت دەیبینێت، ئایا ماندوو دەبن لە بینینی خۆر لە نیوەڕۆدا كە ساماڵ بێتو هەور نەبێت؟ ووتیان: نەخێر، فەرمووی: ئایا ماندوو دەبن لە بینینی مانگی چواردە كە ساماڵ بێتو هەور نەبێت؟ ووتیان: نەخێر، فەرمووی: سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە خوای گەورە دەبیننو ماندوو نابن لە بینینی هەروەكو چۆن ماندوو نابن لە بینینی ئەو دووانە.
هەروەها پێغەمبەر دەفەرمووێ:
(إذا دخل اهل الجنة الجنةَ نادى مناد: يا اهل الجنة، ان لكم عند الله موعدًا يريد ان يُنجِزكموه، فيقولون: ما هو؟ الم يُبَيِّضْ وجوهنا، ويثقل موازيننا، ويدخلنا الجنة، وينجينا من النار؟) قال: (فيكشف الحجاب فينظرون اليه، فما اعطاهم شيئًا احب اليهم من النظر) (رواه مسلم وأحمد، وصححه الشيخ الألباني في: صحيح الجامع الصغير:521).
واتە: كاتێ بەهەشتیەكان چوونە بەهەشتەوە دۆزەخیەكان چوونە دۆزەخەوە جاڕدەرێك بانگ دەكاتو دەڵێت: ئەی بەهەشتیەكان ئێوە لەلایەن پەروەردگارەوە بەڵێنێكتان پێدراوە دەیەوێ بۆتان جێ بەجێ بكات، ئەوانیش دەڵێن ئەو بەڵێنە چییە؟ ئایا ڕوومانی سپی نەكردووە؟ ئایا كێشانی كردەوە چاكەكانمانی قورس نەكردووە؟ ئایا نەی خستوینەتە بەهەشتو لەئاگریش نەیپاراستووین؟ جا پەردە لا دەبرێت بۆیانو، سەیری خوای گەورە دەكەن سوێند بەخوا هیچ شتێكی پێ نەداون خۆشتر بێت لەلایان لەسەیركردنی خوای گەورە ئەوەندە چاویانی پێ گەش بێتەوە.
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

سەردان: ٤,٠٤٥ بەش: باوەڕبون بە خوا