حوکمی گاڵتە کردن بەخوا یان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی گاڵتە کردن بەخوا یان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم
پرسیار:

حوكمى سوعبەت و گاڵتەیەك چییە كە كەسێك دەیكات بەڵام گاڵتەى تێدایە بە خوا یان پێغەمبەر  یان دین؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

ئەم كارە كە بریتیە لە گاڵتە بە خوا یان پێغەمبەرەكەى  یان كتێبەكەى یان دینەكەى هەرچەندە بە سوعبەتیشەوە بێت و بۆ پێكەناندنى خەڵكى بێت ئەوا كوفر و نیفاقە، ئەوە كت و مت ئەوەیە كەلە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا  ڕوویدا سەبارەت بەوانەى كە وتیان:
((ما رأينا مثل قرائنا هؤلاء أرغب بطوناً، ولا أكذب ألسناً ولا أجبن عند اللقاء)) واتە: دووڕوەكان بە پێغەمبەر و هاوەڵە قورئان خوێنەكانیان ووت: نەمان بینیوە وێنەى ئەوانە ورگ زل و زمان درۆزن و ترسنۆك لەكاتى شەڕدا.

ئەم كارە كە بریتیە لە گاڵتە بە خوا یان پێغەمبەرەكەى  یان كتێبەكەى یان دینەكەى هەرچەندە بە سوعبەتیشەوە بێت وبۆ پێكەناندنى خەڵكى بێت ئەوا كوفر و نیفاقە، ئەوە كت ومت ئەوەیە كەلە سەردەمى پێغەمبەرى خوادا  ڕوویدا سەبارەت بەوانەى كە وتیان:
((ما رأينا مثل قرائنا هؤلاء أرغب بطوناً، ولا أكذب ألسناً ولا أجبن عند اللقاء)) واتە: دووڕوەكان بە پێغەمبەر و هاوەڵە قورئان خوێنەكانیان ووت: نەمان بینیوە وێنەى ئەوانە ورگ زل و زمان درۆزن و ترسنۆك لەكاتى شەڕدا.
ئەوەبوو بەوهۆیەوە ئەم ئایەتە دابەزى: (وَلَئِنْ سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ)(التوبة: من الآية65) واتە: وە ئەگەر ـ ئەى نێردراوى خوا  ـ لێیان بپرسى سەبارەت بەو قسانەى كە تانەى پێ دەدەن لە تۆ و هاوەڵانت ؟ ئەوان لە وەڵامدا دەڵێن : لە ڕاستیدا ئێمە تەنها قسە و باسمان دەكرد و هیچ مەبەستێكمان نەبوو. چونكە دواى ئەوە هاتن بۆ لاى پێغەمبەرو  وتیان لەڕاستیدا ئەو قسانەى قسەى دەم ڕێگابوو بۆ خۆشی بوو، ئەوەبوو پێغەمبەرى خوایش ئەوەى كە خواى گەورە فەرمانى پێ كردبوو پێى ووتن:
( أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُون)(65) (لا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ )(التوبة: 65، 66) واتە: ئایا گاڵتە بە خواى پەروەردگار و ئایەتەكانى و پەیامبەرەكەى دەكەن ؟ ئەى گرۆى دوڕوان بڕوبیانوو مەهێننەوە ، چونكە بێ نرخە و وەرناگیرێت ، بەدڵنیایەوە كافر و بێباوەڕبوون بەو قسەیەى كە گاڵتەتان پێكرد و وتتان.
لەڕاستیدا پەروەردگار و دین ووەحى لایەنێكى ڕێزلێگیراوە، و بۆ هیچ كەسێك دروست نیە كە گاڵتەى تێدا بكات بۆ پێكەنین و سوعبەت كردن چونكە ئەو كارە كوفرە، و بەڵگەیە بۆ بەسووك سەیركردنى بۆ خواو پێغەمبەرانى وكتێبەكانى و شەرعەكەى، وە ئەوەشى ئەم كارە دەكات واجبە تۆبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لاى خوا وپەشیمان بێتەوە لەوەى كردوویەتى، چونكە ئەوە لە نیفاق و دوڕوییە و لەسەریەتى داواى لێخۆشبوون لە خوا بكات وكاروكردەوەى خۆى چاك بكات و ترس وبیم و خۆشەویستى وگەورەیی خوا بخاتە دڵیەوە. والله ولي التوفيق .

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ٣,٣٩٧ بەش: هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام