ئایا پیاو دەتوانێ لە پشتەوە لەگەڵ خێزانى جووت ببێ مەبەستم كۆم نیە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا پیاو دەتوانێ لە پشتەوە لەگەڵ خێزانى جووت ببێ مەبەستم كۆم نیە
پرسیار:

ئایا پیاو دەتوانێ لە پشتەوە لەگەڵ خێزانى جووت ببێ مەبەستم كۆم نیە. مەبەستم ئەوەیە كە ئایا پیاو دەتوانێ بە شێوازى جۆراوجۆر بۆ وێنە هەر لە پشتەوەى ژن تێكەڵاوى پێشەوەى ژنەكەى بێت؟ مەبەستم ئەوەیە پیاوەكە لە پشتەوەى ژنەكە بێ، بەڵام هەر تێكەڵاوى پێشەوەى بێت. یان بە هەر شێوازێكى دیكە بەڵام هەر تێكەڵاوى پێشەوەى بێت (واتە شوێنى منداڵ بوون نەك كۆم)

بەناوى خواى بەخشەندەو میهرەبان

بەڵێ پیاو دەتوانێت بە شێوازى جۆراوجۆر جووت بێت لەگەڵ خێزانەكەى، بە مەرجێ جووت بوون و تێكەڵاو بوونەكەى لە پێشەوەى خێزانەكەى بێت، واتە: لە كۆمەوە نەبێت.

نموونەش ئەوەیە كە خۆت هێناوتەتەوە: پیاوەكە لە پشتەوەى ژنەكەى بێت، بەڵام تێكەڵاو بوونەكە لە پێشەوەى بێت، یان بە هەر شێوازێكى تر، لەگەڵ ڕەچاوكردنى مەرجى ناوبراو.
ئەوەش بۆ خۆت بزانە و بە برادەرانیشت ڕابگەیەنە كە جوت بوو لە كۆمەوە تاوانێكى زۆر گەورەیە، و ئەوەش بە حەڵاڵى بزانێت پێی كافر دەبێت، خواى پەروەردگار پەنمان بدات،وە فەرموودەیەكى زۆریش لەو بارەیەوە هاتووە، لەوانە: ((من أتى حائضا أو امرأة في دبرها، فقد كفر بما أنزل على محمد ))، واتە: ئەو كەسەى كە جووت بێت لەگەڵ خێزانەكەى لە كاتى بێنوێژیدا (عادەى مانگانە)، یان لە كۆمەوە بڕواتە لاى خێزانەكەى ئەوا كوفرى كردووە بەوەى كە دابەزێنراوە بۆ محمد ـ ـ كە قورئانى پیرۆزە.
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٩,٠٨٧ بەش: پرسیارە جنسیەکان