باسێک سەبارەت بە سزای گۆڕ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
باسێک سەبارەت بە سزای گۆڕ
پرسیار:

ئایا سزاى گۆڕ بوونى هەیە و سابتە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

سزاى ناو گۆڕ هەیە و سابتە بەبەڵگەى ڕاشكاوى سوننەت و قورئان و یەكدەنگى زانایانى ئیسلام كە ئەمەش سێ بەڵگەیە:  
سەبارەت بە فەرموودەى ڕاشكاو لەم بارەیەوە: پێغەمبەرى خوا    دەفەرموێت: ((تعوذوا بالله من عذب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر)).واتە: پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ، پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ، پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ.
وە یەكدەنگى زانایانیش لەوبارەیەوە، لەبەر ئەوەى هەموو موسڵمانان لە نوێژەكانیاندا دەڵێن: ((أعوذ بالله من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر)) تەنانەت ئەو خەڵكانەشى كە عامین و ئەهلى عیلم و ئیجماع نین هەر ئەوە دەڵێن.
سەبارەت بە قورئانیش خواى گەورە دەربارەى ئالی فیرعەون دەفەرموێت: (النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوّاً وَعَشِيّاً وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ) (غافر:46) واتە: لەسەرەتادا بەنوقومبوون لەئاودا تووشبوون و تیاچوون ، پاشان لەگۆڕەكانیاندا ـ كە ئاگر هەیە ـ سزا دەدرێن ، بەوەى هەموو بەیانى وئێوارەیەك ئاگریان توشدەكرێت هەتا كاتى لێپرسینەوە ، وكاتێكیش كە دواڕۆژ بەرپادەبێت ، پێیان دەوترێت : بنەماڵەى فیرعەون بخەنە نێو ئاگرەوە ، لەپاداشتى ئەو كردەوە خراپانەى كە ئەنجامتاندا . وە ئەم ئایەتەش بنەوا وبەڵگەیەكە لەسەر سەلماندن وجێگیركردنى سزاى ناوگۆڕ .

سزاى ناو گۆڕ هەیە و سابتە بەبەڵگەى ڕاشكاوى سوننەت و قورئان و یەكدەنگى زانایانى ئیسلام كە ئەمەش سێ بەڵگەیە:  
سەبارەت بە فەرموودەى ڕاشكاو لەم بارەیەوە: پێغەمبەرى خوا    دەفەرموێت: ((تعوذوا بالله من عذب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر، تعوذوا بالله من عذاب القبر))(1) .واتە: پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ، پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ، پەنا بگرن بە خوا لەسزاى گۆڕ.
وە یەكدەنگى زانایانیش لەوبارەیەوە، لەبەر ئەوەى هەموو موسڵمانان لە نوێژەكانیاندا دەڵێن: ((أعوذ بالله من عذاب جهنم، ومن عذاب القبر)) تەنانەت ئەو خەڵكانەشى كە عامین و ئەهلى عیلم و ئیجماع نین هەر ئەوە دەڵێن.
سەبارەت بە قورئانیش خواى گەورە دەربارەى ئالی فیرعەون دەفەرموێت: (النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوّاً وَعَشِيّاً وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ) (غافر:46)
واتە: لەسەرەتادا بەنوقومبوون لەئاودا تووشبوون و تیاچوون ، پاشان لەگۆڕەكانیاندا ـ كە ئاگر هەیە ـ سزا دەدرێن ، بەوەى هەموو بەیانى وئێوارەیەك ئاگریان توشدەكرێت هەتا كاتى لێپرسینەوە ، وكاتێكیش كە دواڕۆژ بەرپادەبێت ، پێیان دەوترێت : بنەماڵەى فیرعەون بخەنە نێو ئاگرەوە ، لەپاداشتى ئەو كردەوە خراپانەى كە ئەنجامتاندا . وە ئەم ئایەتەش بنەوا وبەڵگەیەكە لەسەر سەلماندن وجێگیركردنى سزاى ناوگۆڕ . ئەو تووشبونەشیان بەئاگر و پیشاندانى ئاگرەش بۆ رزگاربونیان نییە لە ئاگر بەڵكو بۆ ئەوەیە كە لەسزاكەى بچەژن و ئازاربدرێن، وە خواى گەورەش دەفەرموێت: ( وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ)
 واتە: ئەگەر ـ ئەى پەیامبەرى خوا    ـ حاڵ و بارى ئەو لەسنوور دەرچووانە لەكاتى دژواریەكانى گیان كێشاندا دەبینیت ئەوا بەڕاستى دیمەنێكى سەیر وسامناك دەبینى ، لەو كاتەدا فریشتەكانى ڕۆح كێشان دەستیان بۆ درێژ دەكەن و سزایان دەدەن و پێیان دەڵێن : گیانى خۆتان دەربكەن. الله أكبر ئەوانە لەكاتى گیان كێشاندا بەخیل دەبن بۆ رۆحى خۆیان و نایانەوێت دەربچێت.
 دواى ئەوە خواى گەورە دەفەرموێت: (الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الْحَقِّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ)(الأنعام: من الآية93) واتە: ئەمڕۆ ئەو پەڕى ڕیسوایى و سەرشۆڕى دەبینن ، وەكو چۆن لەدونیادا درۆتان لەگەڵ خواى پەروەردگاردا دەكرد ، و لووت بەرز و خۆبەزلزان بوون لە شوێنكەوتنى ئایەت ونیشانەكانى ، و ملكەچ بوونتان بۆ پەیامبەرانى ـ صەڵات و سەلامى خوایان لەسەر بێت ـ .
جا لە ئایەتەكەدا فەرمووى: (الیوم) كە (ال)ی پێوەیە كەلە زماندا پێى دەوترێ (للعهد الحضوري) واتە ئەو رۆژەى كە ئامادەیە و بریتیە لە رۆژى مردنیان.   
كەوابوو سزاى ناوگۆڕ سابتە و بوونى هەیە بە فەرموودەى ڕاشكاو و ظاهرى قورئان و یەكدەنگى موسڵمانان، وە ئەم ظاهرەى قورئانیش نزیكە ببێت بەڕاشكاو چونكە ئەو دوو ئایەتەى كەباسمان كردن وەكو ڕاشكاو وەهان لەو بابەتەدا.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(1) أخرجه مسلم، كتاب الجنة، باب عرض مقعد الميت من الجنة (2867).

سەردان: ٤,٢٩٥ بەش: مردن