چارەسەری دڵ توندی : ماڵپەڕی وەڵامەکان
چارەسەری دڵ توندی
پرسیار:

خیزانم دڵى زۆر توندە واتا تەنگە نان ناخوات و نانوێت بەردەوام دەگرێت وهاوار دەكات تكایە چارەسەرێكم بۆ بكەن لەرووى شەرعی چى بكات باشە؟ 

لە ڕووى شەرعەوە بە گوێرەى ئەو نیشانانە بێت خێزانەكەت جادووى لێكراوە یاخود جنى چۆتە لەشى یەوە، بۆیە باكەسێكى دیندارو شارەزا لەو بوارەدا قورئان و دوعاى بەسەردا بخوێنێت إن شاءالله خواى گەورە شیفاى دەدات ، وە ئەگەر خۆیشى شارەزایى هەیە با ئەزكارەكانى بەیانیان و ئێواران و خەوتن و هەموو ئەوانى تر بخوێنێت ، وە زۆر قورئان بخوێنێت ، وە با تەنها نەبێت و لە قەرەباڵەغیدا بێت ، وە هەنگوین و ڕۆنى ڕەشكە بخوات شیفاى تێدایە إن شاءالله.
بەڵام ئاگاداربە نەیبەیت بۆ لاى فاڵچى و جادوگەر چونكە ئەگەر باوەڕت پێی بێت ئەوا كافر دەبیت بەو قورئانەى كە خواى گەورە دایبەزاندوە بۆ سەر پێغەمبەر () كە دەفەرموێت (من اتى عرافا او كاهنا فصدقە بما یقول فقد كفر بما انزل على محمد) صحیح الجامع الصغیر رقم (5939) والله اعلم .
بەڕێز مامۆستا صلاح الدین عبدالكریم وەڵامى ئەم پرسیارەى داوەتەوە .

تێبینى : لە ماڵپەڕى وەڵامەکان گۆشەیەکى تایبەت هەیە سەبارەت بە (سحر و جادوو) زۆرترین زانیارى تێدایە سەبارەت بە ڕوقیەى شەرعى و چۆنێتى بەتاڵ کردنەوەى سحر و خۆپاراستن لە ساحر و جادوگەر و کەسانی حەسوود و چاوپیس .

سەردان: ٥,٤٥٥ بەش: سيحر و جادوو