سحر و حوکمی فێربوونی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سحر و حوکمی فێربوونی
پرسیار:

سیحر چییە و حوكمى فێربوونى چییە؟

زانایان دەڵێن سیحر لە زماندا واتە: " گوزارشتە لە هەموو شتێك كە هۆكارەكەى شاراوەو نادیار بێت" بەشێوەیەك كە كاریگەریەكى شاراوەى هەبێت و خەڵكى نەیزانن وچاویان بەسەریدا نەچێت، ئەمەش لەم مانایەیدا ئەستێرەزانى و جادوگەرى دەگرێتەوە، بەڵكو لەوەش زیاتر كاریگەرى ڕەوانبێژیش دەگرێتەوە وەكو لەفەرموودەدا هاتووە كە دەفەرموێت:  ((إن من البيان لسحراً))(١) واتە: لەڕاستیدا لە ڕەوانبێژیدا سیحر هەیە. جا بۆیە هەر شتێك كاریگەریەكى شاراوەى هەبوو ئەوا سیحرە.
بەڵام لە زاراوەى زانایاندا هەندێك وتویانە بریتیە لە: " كۆمەڵە نووسراو و روقیە و گرێبەستێكە كە كاریگەرى دەكەنە سەر دڵ و عەقڵ و جەستە و بەو هۆیەوە عەقڵ تێك دەچێت و خۆشەویستى یان ڕق دروست دەكات لە نێوان ژن و مێرددا و جەستە نەخۆش دەخات و بیرى كەسەكە تێك دەدات و دەیشێوێنێت".
وە فێربوونى سیحر حەرامە و بەڵكو كوفرە ئەگەر وەسیلەكەى بریتی بێت لە هاوكارى و هاوبەشی شەیتانەكان، خواى گەورە دەفەرموێت: (وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُوا الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلا تَكْفُرْ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إلا بِإِذْنِ اللَّهِ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلا يَنْفَعُهُمْ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الآخِرَةِ مِنْ خَلاقٍ) (البقرة: من الآية102)
 واتە: وە جولەكە شوێنى ئەوە كەوتن كە شەیتانەكان لە سەردەمى سولەیمانى كوڕى داوددا بە جادوگەرەكانیان دەوت . و سولەیمان كوفرى نەكردوە و فێرى جادوكردن نەبوە ، بەڵكو شەیتانەكان بون كە كوفریانكرد لەكاتێكدا خەڵكیان فێرى جادوگەرى كرد بۆ ئەوەى دینەكەیان لێ تێك بدەن . وە بە هەمان شێوە جولەكە شوێنى ئەو جادوە كەوتن كە دابەزێنرا بۆ سەر هەردوو فریشتەكە : ( هاروت و ماروت ) لە ناوچەى ( بابل ) لە ( عێراق ) بۆ تاقیكردنەوەى بەندەكان لەلایەن خواوە ، و ئەو دوو فریشتە هیچیان فێرى هیچ كەسێك نەدەكرد تاكو ئامۆژگاریان نەكردایە و ئاگاداریان نەكردنایە لە فێربونى جادوو ، و پێیان دەوت : كوفر مەكە بە فێربونى جادو و گوێرایەڵیكردنى شەیتانەكان ، جا خەڵك لە هەردووكیانەوە فێرى شتانێك دەبون ڕق وكینەی دەخستە نێوان ژن ومێردەوە تا جیابنەوە ، و بێگومان جادوگەران ناتونن بە جادو زیان بەكەس بگەیەنن مەگەر بە ئیزنى خواى پەروەردگار و قەزا و قەدەرى ئەو .
 وە جادوگەران تەنها فێرى شەڕ وخراپە دەبن كە زیانیان پێدەگەیەنێت وسودی بۆیان نیە ، جا شەیتانەكان ئاوها گواستیانەوە بۆ ناو جولەكە ، و تێیاندا بڵاوبوەوە و تەشەنەى كرد تا واى لێهات فەزڵیاندا بەسەر كتێبەكەى خوادا ، و بێگومان جولەكە باش دەیانزانى كە هەركەس جادوكردن هەڵبژێرێ و واز لە هەق بهێنێت ئەوا لە دواڕۆژدا لە چاكە هیچ بەشێكى نیە. جا بۆیە فێربوونى ئەم جۆرە لە سیحر – ئەوەیە كە بەهۆى هاوبەشی كردنى شەیتانەكانەوە دەبێت-  كوفرە، وەبەكارهێنانیشی دیسان كوفرە و ستەم و دەستدرێژیە بۆ سەر خەڵكى، بۆیە ساحیر دەكوژرێت ئیتر وەكو هەڵگەڕاوەیەك لە دین یاخود وەكو حەدێك لەسەرى جێبەجێ دەكرێت، بەڵام ئەگەر سیحرەكەى بەشێوەیەك بوو كە كوفرى پێ دەكرێت ئەوا وەكو هەڵگەڕاوەیەك لەدین و كافربوونێك دەكوژرێت، بەڵام ئەگەر سیحرەكەى نەگەیشتە پلەى كوفر ئەوا وەكو لادان و نەهێشتنى شەڕ و خراپە ئازارى لە موسڵمانان دكوژرێت.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب النكاح، باب الخطبة (5146) .

سەردان: ٣,٥٩٣ بەش: سيحر و جادوو