حوكمى ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەى جەژنى دایكەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەى جەژنى دایكەوە
پرسیار:

حوكمى ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەى جەژنى دایكەوە چییە؟ 

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

هەر جەژنێك كە پێچەوانەى جەژنە شەرعیەكان بێت هەمووى بیدعە و داهێنراوە و لەسەردەمى سەلەفى صالحدا نەبوون، وە جارى وا هەیە بنچینەكەشى لاى غەیرى موسڵمانانەوە هاتووە، و لەوكاتەشدا جگە لە بیدعەكە خۆچوواندنە بە دوژمنانى خوا  -سبحانە وتعالى- وە جەژنە شەرعیەكانى ناو دینى ئیسلام بریتین لە: جەژنى قوربان و ڕەمەزان و جەژنى هەفتە كە رۆژى هەینیە وە لە ئیسلامدا هیچ جەژنێكى تر جگە لەم سێ جەژنە نییە، بۆیە هەر جەژنێكیش جگە لەو جەژنە شەرعیانە دابهێنرێت و ئەوا دەدرێتەوە بەسەر داهێنەر و بونیادنەرەكەیدا و باتڵ وناڕەوایشە لەشەرعى خوادا لەبەر فەرموودەى: ((من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو ردٌ)) واتە: ئەوەى شتێك لەم دینى ئێمەدا دابهێنێت كە تێیدا نەبێت ئەوا ڕەددەكرێتەوە بەسەریدا و لاى خوا وەرگیراو نییە، لە لەفزێكى تردا هاتووە: ((من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد)) واتە: هەر كەسێك كردەوەیەك ئەنجام بدات و فەرمانى ئێمەى لەسەر نەبێت ئەوا ڕەدكراوەیە و وەرگیراونییە.

هەر جەژنێك كە پێچەوانەى جەژنە شەرعیەكان بێت هەمووى بیدعە و داهێنراوە و لەسەردەمى سەلەفى صالحدا نەبوون، وە جارى وا هەیە بنچینەكەشى لاى غەیرى موسڵمانانەوە هاتووە، و لەوكاتەشدا جگە لە بیدعەكە خۆچوواندنە بە دوژمنانى خوا  -سبحانەوتعالى- وە جەژنە شەرعیەكانى ناو دینى ئیسلام بریتین لە: جەژنى قوربان و ڕەمەزان و جەژنى هەفتە كە رۆژى هەینیە وە لە ئیسلامدا هیچ جەژنێكى تر جگە لەم سێ جەژنە نییە، بۆیە هەر جەژنێكیش جگە لەو جەژنە شەرعیانە دابهێنرێت و ئەوا دەدرێتەوە بەسەر داهێنەر و بونیادنەرەكەیدا و باتڵ وناڕەوایشە لەشەرعى خوادا لەبەر فەرموودەى: ((من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو ردٌ))(١)  واتە: ئەوەى شتێك لەم دینى ئێمەدا دابهێنێت كە تێیدا نەبێت ئەوا ڕەددەكرێتەوە بەسەریدا و لاى خوا وەرگیراو نییە، لە لەفزێكى تردا هاتووە: ((من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد))(٢)  
واتە: هەر كەسێك كردەوەیەك ئەنجام بدات و فەرمانى ئێمەى لەسەر نەبێت ئەوا ڕەدكراوەیە و وەرگیراونییە. جا بۆیە ئەگەر ئەمە ڕوون بوویەوە ئەوا دروست نییە كە جەژنێك دابهێنرێت بەناو جەژنى دایكەوە، و دروشمى جەژنى پێ بدرێت و بوونى بچەسپێنرێت و خۆشی و شادى لەو رۆژەدا دەرببڕی و دیارى تێدا ببەخشرێتەوە یان ئەو كاروكردەوانەى كە لە جەژناندا دەكرێت، وە واجبە لەسەر موسڵمان كە سەربەرز بێت بە دینەكەى و شانازى پێوە بكات و لەسەر ئەوە بڕوات كە خواو پێغەمبەرەكەى  بۆیان دیارى كردووە لەو دینە پاك و تەواوەى كە خوا ڕازیە پێى دین بێت بۆ بەندەكانى و زیادەڕۆیی و كەمڕەوى تێدا نەكرێت، وە هەروەها نابێت موسڵمان خاوەن كەسایەتیەكى شوێنكەوتوو بێت و بەدەم هەموو بانگەوازێكەوە بڕوات بەڵكو دەبێت خاوەن كەسایەتیەكى سەربە شەرع بێت بۆ ئەوەى خەڵكى شوێنى بكەون نەوەكو ئەم شوێنى خەڵكى بكەوێت، و ببێتە چاولێكەریەك بۆ كەسانى تر، چونكە سوپاس بۆ خوا شەرعى خوا كامڵ و بێ كەموكورتیە لە هەموو ڕوویەكەوە وەكو خواى گەورە فەرموویەتى:( الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي وَرَضِيتُ لَكُم الإسلامَ دِينَا)(المائدة:الآية3) واتە: وا ئەمڕۆ ئاینەكەم بۆ تەواوكردن بەبەجێهێنانى سەرخستن وكامڵكردنى شەریعەت ، ونیعمەتى خۆمم بەتەواوى بەسەردا ڕشتن بەدەركردنتان لەتاریكیەكانى نەفامیەوە بۆ ڕووناكى باوەڕ ، وە ڕازى بووم كە ئایینتان ئیسلام بێت سا دەستى پێوەبگرن لێى دوورمەكەونەوە. وە جگەلەوەش دایك ڕێز و مافی لەوە زیاترە كە تەنها یەك رۆژ لە ساڵەكەدا یادى بكرێتەوە، بەڵكو مافی بەسەر منداڵەكانیەوە هەیە كەبەدرێژایی تەمەن چاودێرى بكەن و گرنگى پێ بدەن و گوێڕایەڵى بن لەكارى چاكەدا لەهەموو كات وشوێنێكدا.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –


(١) أخرجه البخاري، كتاب العلم، باب إذا اصطلحوا على صلح جور فالصلح مردود (1297)، ومسلم، كتاب الأقضية باب نقض الأحكام الباطلة (1718) (17).
(٢) أخرجه مسلم، كتاب الأقضية باب نقض الأحكام الباطلة (1718) (17) .

 

سەردان: ١,٢٩٥ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان