حوکمی فرۆشتنی ئەو شتانەی کە بۆ جوانکاری بەکار دەهێندرێن وەک سوراو و سپیاو...هتد: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی فرۆشتنی ئەو شتانەی کە بۆ جوانکاری بەکار دەهێندرێن وەک سوراو و سپیاو...هتد
پرسیار:

لە نێو زۆر لەبازرگانەکاندا فرۆشتنی بۆنی ئافرەتان و ئەو شتانەی کە بۆ جوانکاری بەکار دەهێندرێن زۆر بووە بەبیانووی ئەوەی ئەوان ئامۆژگاریان دەکەن بەوەی لەدەرەوە بەکاری نەهێنن واتە تەنها بۆ ماڵ و مێردی خۆیان بەکارى بێنن، جا ئایا ئەو موعامەلەیە دروستە ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

فرۆشتنی سوراو وسپیاو و بابەتى جوانکارى بەکەسانێک کە دەزانرێت بۆ خۆ جوان کردنی دروست بەکاری دێنن دروستە و کێشەی نی یە ، و لەحاڵەتێکدا کە نەیدەزانی موشتەریەکە بۆ چی بەکاری دێنێت ئەوا حوکمەکەی دەوەستێە سەر عورفی وڵاتەکەی ، بەشێوەیەک گەر زۆربەی ئافرەتانی وڵاتەکەی لەشتی موباح دا بەکاریان دەهێنا ئەوا دروستە ، بەڵام گەر زۆربەیان بۆ حەڕام بەکاریان دەهێنا بۆ نموونە بۆ دەرەوە و نێو پیاوانی نامەحەڕەم بەکاریان دەهێنا ئەوا دروست نی یە پێی بفرۆشێ ، چونکە خۆ ڕازاندنەوە و بۆن لەخۆدان بەنیسبەت ئافرەتەوە تایبەتە بەماڵ ومێردی خۆیەوە نەک کاتی دەرچوون لەماڵ جا بۆ هەر مەبەستێک بێت .

الحمدُ لله ربِّ العالمين، والصلاة والسلام على من أرسله اللهُ رحمةً للعالمين، وعلى آله وصحبه وإخوانه إلى يوم الدِّين، أمَّا بعد:

دروست نی یە فرۆشتنی ئەو سوراوانەی کە پێکهاتەی تێکەڵی پێکهاتەی مرۆڤە وەک ناوکی منداڵ وئەو پارچە گۆشتەیەیی کەهاوشێوەی کیسەیە لەکاتی لەدایک بوونی منداڵدا ، چونکە ئەوە بەزاندنی بەشێکە لەپێکهاتەی مرۆڤ کەبەبەڵگە حەڕام کراوە.

هەروەک دروست نی یە ئەو جۆرە سوراوانە بفرۆشرێت کەپێکهاتەی حەیوانی مردارەوەبوو وبەرازی تێکەڵ کراوە ، چونکە پیسە ، وەهەروەها بۆنێک کەمادەی کحولی سەرخۆشکەری تێکەڵ کرابێت ، چونکە مەعلومە کە دروست نی یە فرۆشتنی شتێک کەحەڕام بێت سوودی لێ ببینرێت وەک بەراز ومردارەوە بوو ، ئەمەش لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «إِنَّ اللهَ وَرَسُولَهُ حَرَّمَ بَيْعَ الخَمْرِ وَالمَيْتَةِ وَالخِنْزِيرِ وَالأَصْنَامِ»، ثمَّ قال عند ذلك: «قَاتَلَ اللهُ اليَهُودَ إِنَّ اللهَ لَمَّا حَرَّمَ شُحُومَهَا جَمَلُوهُ(١) ثُمَّ بَاعُوهُ فَأَكَلُوا ثَمَنَهُ»(٢)،
واتە: خودا وپێغەمبەرەکەی فرۆشتنی عەرەق ومردارەبوو و بەراز و بتیان حەڕام کردووە ، پاشان فەرمووی: خودا جولەکە لەنێو ببات کاتێ خودا بەز و دوگی لەسەر حەڕام کردن ئەوان چوون تواندیانەوە و کردیان بە ڕۆن پاشان فرۆشتیان وپارەکەیان خوارد .

وەزانایان کۆەنگن لەسەر حەڕامیەتی سوود وەرگرتن لەڕۆنی مردارەوەبوو وبەراز وئەو ڕۆنانەی کەپیسن جا نابێ مرۆڤ بیخوات وخۆی پێ چەور کات ، هەموو ئەوانە وەک خواردنی مردارەوەبوو حەڕامن ، بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿قُلْ لاَ أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّمًا عَلَى طَاعِمٍ يَطْعَمُهُ إِلاَّ أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَمًا مَسْفُوحًا أَوْ لَحْمَ خِنزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ﴾ [الأنعام: ١٤٥].
واتە: ئه‌ی محمد- - پێیان بڵێ: من نابینم شتێك له‌وه‌ی كه‌ به‌ وه‌حی بۆم هاتووه‌ حه‌رام بێ له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ بیخوات  مه‌گه‌ر مرداره‌وه‌ بوو ئه‌وه‌ی كه‌ نه‌گات به‌چه‌قۆدا ئه‌وه‌ حه‌رامه‌ ته‌نها مرداره‌وه‌ بووی كولله‌و ماسی نه‌بێت كه‌ حه‌ڵاڵه‌ ، یان خوێنێك كه‌ ده‌رپه‌ڕێت و بڕوات و برژێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌ماره‌كاندا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ حه‌ڵاڵه‌، یاخود جگه‌رو سپڵ حه‌ڵاڵه‌ ، یان گۆشتی به‌راز هه‌مووی حه‌رامه‌ ، ئه‌مانه‌ پیس و حه‌رامن .

هەروەک دروست نی یه فرۆشتنی سوراو وسپیاوێک کەزیان بەپێستی دەم وچاو بگەیەنێت وببێتە هۆکاری نەخۆشی چونکە پێکهاتەی کیمیاوی تێدایە کەزیان بەچاو وپێست دەگەیەنێت ، و زیانیش نابێ بە خۆ و کەسانی تر بگەیەندرێت لەڕێگای فرۆشتنەوە ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ»(٣).
واتە: نەزیان بەخۆت بگەیەنە وە نەزیان بەخەڵک ودەوروبەریش.

بەڵام گەر ئەو شتە جوانکاریانە پێکهاتەی حەڕام وپیسی وزیان بەخشیان تێدا نەبوو ئەوا ئەسڵ وایە دروستە ئافرەتان بەکاری بێنن مادام تەنها بۆ ئەو کەسانە خۆیان جوان دەکەن کەخودا ڕێگای پێداوە ، وەهەروەها دروستە خۆیان بۆنخۆش بکەن بەهەر بۆنێک بەمەرجێک کحولی سەرخۆش کاری تێدا نەبێت ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک لەکاتی ئیحڕام وحەجدا دروست نی یە بۆن بدات لەخۆی لەبەر ئەو فەروودەیەیی پێغەمبەر صلَّى اللهُ عليه وآله وسلَّم : «... وَلاَ تَلْبَسُوا شَيْئًا مَسَّهُ زَعْفَرَانٌ وَلاَ الوَرْسُ»(٤)، واتە: شتێک مەکەنە بەر کەزەعفەران و وەرسی لێ درابێ.

 جا ئەمە عامە بۆ پیاوان وئافرەتان ، وبەنیبسبەت ئافرەتەوە کاتێ کەمێردەکەی مردووە وعیدەی تەواو نەبوو بوو ، لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «لاَ يَحِلُّ لاِمْرَأَةٍ تُؤْمِنُ بِاللهِ وَاليَوْمِ الآخِرِ أَنْ تُحِدَّ عَلَى مَيِّتٍ فَوْقَ ثَلاَثٍ إِلاَّ عَلَى زَوْجٍ فَإِنَّهَا تُحِدُّ عَلَيْهِ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا»(٥).
واتە: حەڵاڵ نی یە بۆ ئافرەتێک باوەڕی بەخودا و بەڕۆژی دوایی هەبێت خۆی تەعزێ بار بکات زیاد لەسێ ڕۆژ تەنها بۆ مێردەکەی نەبێت بۆ ئەو چوار مانگ دەڕۆژە

وەلەکاتی دەرچوونی دا لەماڵ هەر چەند بۆ مزگەوتیش بێت پێویستە ئەو بۆنە لەخۆی لابەرێت ، ودەرچوون لەماڵ بەبۆن لەخۆ دانەوە بەیەکێک لەتاوانە گەورەکان ئەژمار دەکرێت هەرچەند مێردەکەشی ڕێگەی پێ دابێت ، بەڵگەش ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەرە صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «أَيُّمَا امْرَأَةٍ اسْتَعْطَرَتْ فَمَرَّتْ عَلَى قَوْمٍ لِيَجِدُوا مِنْ رِيحِهَا فَهِيَ زَانِيَةٌ»(٦)، 
واتە:  واتە: هەر ئافرەتێك خۆی بۆن خۆش بكات وپاشان دەربچێت وبەلای كۆمەڵە پیاوێكدا تێپەڕبێت بۆ ئەوەى بۆنەكەی بێت بەسەریاندا ئەوا ئافرەتەكە زیناكارە.

وەهەروەها ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «إِذَا شَهِدَتْ إِحْدَاكُنَّ المَسْجِدَ فَلاَ تَمَسَّ طِيبًا»(٧)؛
واتە: گەر یەک لەئێوە ئەی ئافرەتان چووە مزگەوت با بۆن لەخۆی نەدات.

چونکە خۆ ڕازاندنەوە وبۆن لەخۆدان بەنیسبەت ئافرەتەوە تایبەتە بەماڵ ومێردی خۆیەوە نەک کاتی دەرچوون لەماڵ جا بۆ هەر مەبەستێک بێت.

وە مەعلومە فرۆشتنی ئەو شتانەی کەجوانکارین بەکەسانێک کەبزانرێت بۆ تەبەڕوج ودەرچوون لەماڵ بەکاری دێنن حەڕامە چونکە هاریکاری کردنی تێدایە لەسەر خراپە وتاوان ، بەبەڵگەی ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «مَا تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ»(٨)، واتە: لەدوای خۆم هیچ فیتنەیەکم بەجێ نەهێشتووە زیانى زۆر تر بێت لەسەر پیاوان هاوشێوەی ئافرەت.

وەهەروەها لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «فَاتَّقُوا الدُّنْيَا وَاتَّقُوا النِّسَاءَ فَإِنَّ أَوَّلَ فِتْنَةِ بَنِي إِسْرَائِيلَ كَانَتْ فِي النِّسَاءِ»(٩).
واتە: ئاگاداری دونیا بن و وریای ئافرەتان بن وخۆتانی لێ بپارێزن ، بەڕاستی یەکەم فیتنەی بەنی ئیسڕائیل بەهۆی ئافرەتەوە بوو .

بەڵام فرۆشتنی سوراو وسپیاو بەکەسانێک کەدەزانرێت بۆ خۆ جوان کردنی دروست بەکاری دێنن دروستە و کێشەی نی یە ، و لەحاڵەتێکدا کەنەیدەزانی موشتەریەکە بۆ چی بەکاری دێنێت ئەوا حوکمەکەی دەوەستێە سەر عورفی وڵاتەکەی ، بەشێوەیەک گەر زۆربەی ئافرەتانی وڵاتەکەی لەشتی موباح دا بەکاریان دەهێنا ئەوا دروستە ، بەڵام گەر زۆربەیان بۆ حەڕام بەکاریان دەهێنا بۆ نموونە بۆ دەرەوە ونێو پیاوانی نامەحەڕەم بەکاریان دەهێنا ئەوا دروست نی یە پێی بفرۆشێ ؛ چونکە قاعیدەیە «الحُكْمَ لِلْغاَلبِ،ِ وَالنَّادِرُ لاَ حُكْمَ لَهُ»،واتە: حوکم بۆ زۆرینەیە ، وشتی کەم ونادر هیچ حوکمێکی نی یە ، و«مُعْظَمُ الشَّيْءِ يَقُومُ مَقَامَ كُلِّهِ»، واتە: زۆر بەی شتەکان جێگای هەمووی دەگرنەوە.

وە القرافيُّ -ڕەحمەتی خودای لێ بێت - دەڵێت: «الأصل اعتبار الغالب وتقديمُه على النادر، وهو شأن الشريعة، كما يُقَدَّم الغالب في طهارة المياه وعقودِ المسلمين، .. ويُمنع شهادةُ الأعداء والخصوم لأنَّ الغالب منهم الحيفُ وهو كثيرٌ في الشريعة لا يُحصى كثرةً»(١٠).
واتە: ئەسڵ وایە حساب و ئیعتبار بەزۆرینە دەکرێت وپێش کەمینە دەخرێت ، وە ئەوە حاڵی شەریعەتە ، هەروەک زۆرینەی ئاو پێش دەخرێت لەپاکێتی دا وهەروەها زۆرینەی عەقدی موسوڵمانان ،.. وڕێگری دەکرێت لەشایەتی دوژمن وکەسێک ڕقی لێ بێت چونکە زۆر جار لەحەق لادەدەن بەهۆی دوژمنایەتیەکەیانەوە وە ئەو شتەش زۆرە لەشەریعەتدا لەژماردن نایەت.

وەباشتر وایە کەسێ فرۆشیار ـ مادا حاڵەکە بەم شێوەیەیە ـ ئیش و کار و بازرگانیەکەى بگۆڕێت بۆ شتێکی تر کەسەلامەت تر بێت بۆ دین وعیڕز و ناوبانگی.

بەڵام گەر بابەتی تەبەڕوج کەم بوو وبڵاو نەبوو ، ونەیدەزانی کەسەکە بۆ چی بەکاری دێنێ ، ئەوا دەتوانێت ئەو شتە جوانکاریانە بیفرۆشێت پشت بەست بەچاکی خەڵک ، خۆ ئەگەر گومانی لەحاڵی موشتەریەک هەبوو ئەوا نابێ پێی بفرۆشێت ، ئەمەش لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «دَعْ مَا يَرِيبُكَ إِلَى مَا لاَ يَرِيبُكَ»(١١)، واتە:واز لەو شتە بێنە کەگومانت لێی هەیە بۆ ئەو شتەی کەگومانت لێی نی یە.

وەهەروەها لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صلَّى الله عليه وآله وسلَّم: «فَمَنِ اتَّقَى الشُّبُهَاتِ اسْتَبْرَأَ لِدِينِهِ وَعِرْضِهِ، وَمَنْ وَقَعَ فِي الشُّبُهَاتِ وَقَعَ فِي الحَرَامِ»(١٢).
واتە: هەرکەسێک خۆی لەشتی گوماناوی بپارێزێت ئەوا دین و عیڕزی پاراستووە ، وە هەرکەس بکەوێتە شتی گوماناویەوە ئەوا دەکەوێتە حەڕامەوە.

جا دروست نی یە ئەو جۆرە سوراو و بۆنانەی کە دروستن بفرۆشرێت بەکەسانێک کە بەهۆیەوە تاوانی پێ ئەنجام دەدەن ، ویاخود لەتاواندا بەکاری دێنن ، هەرچەند دوای ئامۆژگاری کردنیش بێت بەوەی لەشتی حەڕام دا بەکاری نەهێنێت ؛ چونکە ئەسڵ وایە حاڵی بخوێندرێتەوە تاوەکو عەکسەکەی بەدیار دەکەوێت ، وگومانی تێدا نی یە کەئامۆژگاری لەنێوان وەرگرتن وڕەتکردنەوەدایە ، وناکرێ تیجارەتەتێکی سەحیح بێتە دی ئیلا دوای سابت بوونی پێچەوانەکەی نەبێت بەوەی ئامۆژگاریەکە قەبوڵ کات وکاری پێ بکات.

والعلمُ عند اللهِ تعالى، وآخرُ دعوانا أنِ الحمدُ لله ربِّ العالمين، وصلَّى اللهُ على نبيِّنا محمَّدٍ وعلى آله وصحبه وإخوانِه إلى يوم الدِّين، وسلَّم تسليمًا.

وەڵامى زاناى پایەبەرز : محمد بن علی فرکوس - خواى گەورە بیپارێزێ -


(١) «جَمَلُوهُ» أي: أذابوه، والجميل هو الشحم المذاب، ويقال: جَمَلْتُ الشحمَ وأجملتُه: إذا أَذَبْتُه واستخرجتُ دُهْنَه. [«النهاية» لابن الأثير (١/ ٢٩٨)، «الفائق» للزمخشري (١/ ٢٣٢)].
(٢) أخرجه البخاري في «البيوع» باب بيع الميتة والأصنام (٢٢٣٦)، ومسلم في «المساقاة» (١٥٨١)، من حديث جابر بن عبد الله رضي الله عنهما.
(٣) أخرجه ابن ماجه في «الأحكام» بابُ مَن بنى في حقِّه ما يضرُّ بجاره (٢٤٣١) من حديث ابن عبَّاسٍ رضي الله عنهما. قال النووي في الحديث رقم (٣٢) من «الأربعين النووية»: «وله طرقٌ يَقْوى بعضُها ببَعضٍ»، وقال ابن رجبٍ في «جامع العلوم والحكم» (٣٧٨): «وهو كما قال». والحديث صحَّحه الألباني في «الإرواء» (٨٩٦).
(٤) أخرجه البخاري في «الحجِّ» باب ما يُنهى مِن الطيب للمُحْرِم والمُحْرِمة (١٨٣٨)، ومسلم في «الحجِّ» (١١٧٧)، من حديث ابن عمر رضي الله عنهما.
(٥) أخرجه البخاري في «الجنائز» باب إحداد المرأة على غير زوجها (١٢٨٠)، ومسلم في «الطلاق» (١٤٨٦)، من حديث أمِّ حبيبة رضي الله عنها. وسببُ ذكر الحديث أنَّ زينب بنت أبي سلمة قالت: دخلتُ على أمِّ حبيبة زوجِِ النبيِّ صلَّى الله عليه وسلَّم حين توفِّي أبوها أبو سفيان، فدَعَت أمُّ حبيبة بطِيبٍ فيه صفرةٌ: خَلوقٌ أو غيره فدهنت منه جاريةً ثمَّ مسَّت بعارضَيْها ثمَّ قالت: «واللهِ ما لي بالطيب من حاجةٍ، غير أنِّي سمعتُ رسول الله صلَّى الله عليه وسلم يقول على المنبر ..(ثمَّ ذكرتِ الحديثَ).
(٦) أخرجه أبو داود في «الترجُّل» باب ما جاء في المرأة تتطيَّب للخروج (٤١٧٣)، والترمذي في «الأدب» باب ما جاء في كراهية خروج المرأة متعطِّرةً (٢٧٨٦)، والنسائي واللفظ له في «الزينة» باب ما يُكره للنساء من الطيب (٥١٢٦)، من حديث أبي موسى الأشعريِّ رضي الله عنه. وصحَّحه الألبانيُّ في «صحيح الجامع» (٢٧٠١).
(٧) أخرجه مسلم في «الصلاة» (٤٤٣) من حديث زينب زوجة عبد الله بن مسعودٍ رضي الله عنهما.
(٨) أخرجه البخاري في «النكاح» باب ما يُتَّقى من شؤم المرأة (٥٠٩٦)، ومسلم في «الرقاق» (٢٧٤٠)، من حديث أسامة بن زيدٍ رضي الله عنهما.
(٩) أخرجه مسلم في «الرقاق» (٢٧٤٢) من حديث أبي سعيدٍ الخدريِّ رضي الله عنه.
(١٠) «الفروق» للقرافي (٤/ ١٠٤) بتصرُّف.
(١١) أخرجه الترمذي في «صفة القيامة والرقائق والورع» (٢٥١٨)، والنسائي في «الأشربة» باب الحثِّ على ترك الشبهات (٥٧١١)، من حديث الحسن بن عليٍّ رضي الله عنهما، وصحَّحه أحمد شاكر في «تحقيقه لمسند أحمد» (٣/ ١٦٩) والألباني في «الإرواء» (١٢)، والوادعي في «الصحيح المسند» (٣١٨).
(١٢) أخرجه البخاري في «الإيمان» باب فضل مَن استبرأ لدينه (٥٢)، ومسلم في «المساقاة والمزارعة» (١٥٩٩)، من حديث النعمان بن بشيرٍ رضي الله عنهما.

سەردان: ٣,١٩٠ بەش: کڕین و فرۆشتن