چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کەسانەی لەگەڵ بێ باوەڕان کار دەکەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو کەسانەی لەگەڵ بێ باوەڕان کار دەکەن
پرسیار:

كەسێك لەگەڵ بێباوەڕاندا ئیش وكار دەكات، جا ئامۆژگارى بەڕێزتان چییە بۆى؟

ئامۆژگارى ئەم برایە دەكەین كە ئیش وكار لەگەڵ كەسانى بێباوەڕدا دەكات بەوەى بەدواى كارێكدا بگەڕێت كە هیچ یەكێك لە بێباوەڕانى تێدا نەبێت كە دوژمنى خواو پێغەمبەرەكەین و دیندارى بە غەیرى ئیسلام دەكەن، جا ئەگەر ئەوەى بۆ كرا ئەوە باش و پێویستە، ئەگەریش بۆى نەكرا و دەست نەكەوت ئەوا هیچی تێدا نییە ئەو كارە بكات چونكە ئەو ئیشى خۆى دەكات و ئەوانیش ئیشی خۆیان، بەڵام بەو مەرجەى كە لە دڵیدا هیچ خۆشەویستى و دۆستایەتیەكى نەبێت بۆیان و پەیوەست و دەست گرتوو بێت بەشەرعەوە لەوەى هاتووە لە چۆنێتى هەڵسوكەت كردن بەرانبەریان وەكو سەلام كردن لێیان و چۆنێتى وەڵام دانەوەى سەلامیان و هاوشێوەى ئەو بابەتانە، هەروەها شوێنى جەنازەیان نەكەوێت و ئامادەى ڕێوڕەسمیان نەبێت وەكو جەژن وپیرۆزبایی لێ كردنیان، ئەمە لەگەڵ ئەوپەڕى هەوڵدان لەگەڵیاندا بۆ ڕاكێشانیان بۆ ئیسلام و بانگەوازكردنیان.  

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله –

سەردان: ١,٨١٣ بەش: ئادابەکان