ئایا لە ئیسلام دا زەواجى مسیار هەیە، وە ئەگەر هەیە چۆنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لە ئیسلام دا زەواجى مسیار هەیە، وە ئەگەر هەیە چۆنە؟
پرسیار:

ئایا لە ئیسلام دا زەواجى مسیار هەیە، وە ئەگەر هەیە چۆنە؟

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

زەواجى مسیار یەكێكە لەو زەواجانەوەى لەم سەردەمەدا پەیدا بووە و پێشتر لە ناو موسڵماناندا نەبووە ئەسڵى ووشەكە دەگەڕێتەوە بۆ (سیر) واتە: ڕۆشتن بەماناى ئەوەى مێردەكە بەبەردەوامى لاى ژنەكە نەبێت هەركات ڕێى كەوتە ماڵى ژنەكە دەچێت بۆ لاى هۆكاریش بۆ دروست بوونى ئەم زەواجە زۆرن لەوانە:
1- زۆربوونى ڕێژەى ئافرەتان لە كۆمەڵگادا.
2- كارنەكردن بە هاوسەرگیرى ئیسلامى و لەبەرچاوگرتنى تەنها مەرجى جوانى بۆ ئافرەتان یان هەبوونى پلەوپایە و بڕوانامە و سامانى دونیا.
3- گرانكردنى مارەیى ئافرەتان و گرنگى دان بە ماڵ و باڵەخانە و زێڕ و زیو.. هەموو ئەمانە بوونەتە مایەى قەیرە كردنى كچان و شونەكردنیان لەمەشەوە كچان ناچار بوونە دەست هەڵگرن لە هەندێ لە مافەكانى خۆیان لە شوكردندا لەوانە خەرج و ماڵ لەكاتێكدا ئەم دووانە مافى ئافرەتانن بەسەر پیاوانەوە ئەوەش بزانە ڕوكنەكانى هاوسەرگیرى ئەمانەنن:
كچ و كوڕ وخاوەنى كچ و (پێدان و قەبوڵ كردن) و بوونى دوو شایەت دەبینى هاوسەرگیرى (مسیار) هەموو پێنج ڕوكنەكەى تێدایە تەنها ئەوەندە هەیە ئافرەت لە ماڵى باوكى خۆیدا یان لەماڵى خۆى دەمێنێتەوە بە بێ مافى داواكردنى ماڵ وخەرج (نفقة) هەر كات مێردەكە ڕۆشت دەچێتە ماڵى ژنەكە یان ماڵى باوكى ژنەكە.
ئەوەش بزانە ئەم زەواجە كاتیى نییە و مارەییش بۆ ئافرەتەكە دیارى كراوە جا حوكمى زانایان ئەوەیە هەندێ لەزانایان فەتواى ئەوەیان داوە كە مەرجەكانى هاوسەرگیرى شەرعى تێدایە تەنها ئەوەیە ئافرەتەكە (تەنازول لە مافى خۆى دەكات). بەڵام كەسانى تریش ڕاى جیاوازیان هەیە دەڵێن بوونى ماڵ و خەرج (نفقة) ناگەڕێتەوە بۆ ویستى ئافرەتەكە بەڵكو تشریع كراوە لەسەر پیاوان و حیكمەتى تیادایە وە لەم شێوەیەدل (سالارى پیاو) لە ناو دەچێت وەك خواى گەورە دەفەرموێ: {الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء } لەمەشەوە چەندین كەم و كوڕى و نوقسانى وخراپە ڕوو ئەدات وەك:
1- دوورى مێردەكە لە چاودێرى و پەروەردەى ئەو ئافرەتەیە.
2- مەحروم بوونى ئەومنداڵانەى دەكەونەوە لە پەروەردەى باوك.
3- قورس بوونى خەرجى دان لەسەر ئافرەتەكە.
4- كرانەوەى دەرگاى بایەخ نەدان و بەسەر نەردنەوەى ژنەكە لە لایەن مێردەكەوە ئەمەش ئەگەرى ڕودانى كارى خراپى لێ دەكرێت.
5- ساردكردنەوەى خەڵك لە زەواجى ئیسلامى كارپێكراو بە هۆى هەڵگرتنى ماڵ دروست كردن و خەرج دانى ژنەكە كە ئەمەش لەم سەردەمەدا دژوارە و ئەمەشە هۆى ژن نەهێنان و قەیرە بوونى زۆرێك لە كچان.
بۆیە ئەمەیان بەكارێكى خراپ داناوە و ڕەخنەیان لێگرتووە تەنانەت لە كۆمەڵگەدا كەسانێكى كەم نەناسراو ئەو كارەیە دەكەن بە تایبەت ئەو خانەوادەو خێزانانەى لە ناو كۆمەڵگەدا پلەو پایە و ناوبانگیان هەیە و خاوەنى كەسایەتى خۆیانن ئەو كارە ناكەن جا وا چاكترە ئەم دەرگایە نەكرێتەوە و هاوسەرگیرى شەرعى زیان نەبینێت چونكە بەڕاستى ئەمە كاردەكاتە سەر هاوسەرگیرى ئیسلامى كارپێكراو.
خوایش زاناترە.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٥٢٩ بەش: ژنهێنان و شوکردن