ئایا هیچ ڕێگایەك هەیە كە بەدیلى جووت بوون بێت لەكاتی حەیزدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا هیچ ڕێگایەك هەیە كە بەدیلى جووت بوون بێت لەكاتی حەیزدا؟
پرسیار:

ئایا هیچ ڕێگایەك هەیە كە بەدیلى جووت بوون بێت لەكاتی حەیزدا؟دەزانم كە جووتبوون حەرامە لەكاتى حەیزدا خوا یار و یاوەرتان بێت بۆ ئاگاداركردنەوەى ئەو گوناهانەى كە زۆر كەس نایزانێ كە گوناحە.

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

ئەگەر ئافرەت لە حەیزدا بوو وا چاكترە ئەو ماوەیە پیاو لێى دووربكەوێتەوە بەبەڵگەى ئەم ئایەتە: {وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ} (222) سورة البقرة
واتە:پرسیارت لێ دەكەن دەربارەى عادەتى مانگانەى ئافرەت پێیان بڵێ: ئەوە ئازار و زەرەرە كەوابوو خۆتان بەدووربگرن لە هاوسەرەكانتان كە لەو حاڵەتەدا بن و نزیكیان مەكەون تا پاك دەبنەوە جا كاتێك پاك و خاوێن بوونەوە و خۆیان شت بچنە لایان بەو شێوەیەى كە خوا فەرمانى داوە.
دروستیشە هەموو یارییەكى لەگەڵ بكات بەمەرجێ جیماعى لەگەڵ نەكات بەبەڵگەى ئەم فەرموودەیە و چەندین فەرموودەى تر (إصنعوا كُلَّ شيء إلا النكاح) واتە: دروستە هەموو شتێكى لەگەڵ بكەن جیماع نەبێت هەروەها لە پاشەوە بەبەڵگەى تر قەدەغەكراوە وەك دەفەرموێ: (من أتى حائضاً فقد كفر ومن أتى امراة في دبرها فقد كفر...) هەروەها سێكسى دەم (الجنس الفموی)یش حەرامە لەبەر زیان و پیسێتى ئەو كارە.
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ١١,٢٢٥ بەش: پرسیارە جنسیەکان