سودەکانى خواردنى دۆمەڵان چیە لە ڕووى پزیشکیەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سودەکانى خواردنى دۆمەڵان چیە لە ڕووى پزیشکیەوە ؟

سودەکانى خواردنى دۆمەڵان چیە لە ڕووى پزیشکیەوە ؟

1- بۆ چارەسەركردنی ووردبوون و تێكچوون و شكاندنی نائاسایی نینۆكی پەنجەكانەوە.

2- بۆ چارەسەركردنی بڕینەكان و درزبوونی لێوی دەم.
3- بۆ چارەسەركردنی تێكچوون لە بینینی چاو.
پێویستە دوومەڵان باش بكوڵێنرێت و نابێت بە ساغی بخورێت چونكە دەبێتە هۆی قورسی لە هەرسكردندا. لەبەر ئەوەیە نادرێت بەو كەسانە كە نەخۆشیی گەدە (مەعیدە) و ڕیخۆڵەیان هەبێت. هەروەها نادرێت بەو كەسانە كە كێشەی حەساسیەت و خوڕاندنیان هەبێت.
4- بۆ بەهێزكردنی چالاكیی جووتبوون لە نێوان مێرد و خێزان پێویستە دوومەڵان لە دوای شۆردنەوەیەكی باش ووردبكرێت و بكوڵێنرێت بۆ ماوەی (30) خولەك ئینجا بەكاردێت بۆ ئەم مەبەستە.
5- گیراوەی دوومەڵان باشە وەكو كل (سورمە)ی چاو بۆ بەهێزكردنی بینین. وە ئەگەر كل (كحل الإثمد)ی ڕەش لەگەڵ دوومەڵان تێكەڵاو كرا و بۆ چاو دانرا وەكو بۆیاغ دەبێتە هۆی بەهێزكردن و زیاد كردنی چالاكیی بینینی چاو و پاراستنی لە تووشبوون بە نەخۆشیی ئاوی سپی.

ئامادەكردنی: بەشی پزیشكی ماڵپەڕی وەڵامەکان