فەزڵی نوێژكردن لە نێو مزگەوتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و مزگەوتی حەرەمدا چۆنە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵی نوێژكردن لە نێو مزگەوتی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و مزگەوتی حەرەمدا چۆنە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

عَنْ جَابِرٍ (رضي الله عنه) أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ () قَالَ : ((صَلاَةٌ فِي مَسْجِدِي أَفْضَلُ مِنْ أَلْفِ صَلاَةٍ فِيمَا سِوَاهُ إِلاَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ ، وَصَلاَةٌ فِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَفْضَلُ مِنْ مِائَةِ أَلْفِ صَلاَةٍ فِيمَا سِوَاهُ)) .
واتە : تەنها نوێژێك لە نێو مزگەوتی پێغەمبەردا () باشترە لە هەزار نوێژی نێو مزگەوتەكانی تر جگە لە مزگەوتی حەرەم نەبێت ، وە تەنها نوێژێك لە نێو مزگەوتی حەرەمدا باشترە لە سەد هەزار نوێژی نێو مزگەوتەكانی تری جگە لە خۆی .
نوێژ كردن لە ڕیزەكانی پێشەوە چاك ترە تاوەكو نێو ڕەوزە ، بەڵام ئەگەر بۆت نەكرا بچیتە ڕیزەكانی پێشەوە ئەوا بڕۆ بۆ نێو ڕەوزە و لەوێدا زیكر و دوعا بكە و قورئــــــان بخوێنە و نوێژی تێدا بكە چونكە باخچەیەكە لە باخچەكانی بەهەشت ، بەڵام نابێت بۆ گەیشتن بەو شوێنە ئازاری موسڵمانان بدەیت .

لەلایەن (مامۆستا محمد عبدالرحمن)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٧٥١ بەش: ئادابەکانى شارى مەدینە