فەزڵی حەج و عومرە كردن چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
فەزڵی حەج و عومرە كردن چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
حەج و عومرە فەزڵیان زۆرە، هەروەك لەم حەدیسانەدا دەردەكەوێت:
1. (( العُمْرَةُ إِلَى العُمْرَةِ كَفَّارَةٌ لِمَا بَيْنَهُمَا، وَالحَجُّ المَبْرُورُ لَيْسَ لَهُ جَزَاءٌ إِلَّا الجَنَّةَ)) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە:عومرە دوای عومرە كەفارەت و ڕەشكەرەوەی گوناهی نێوانیانە، وە حەجێكی چاك پاداشتی نیە تەنها بەهەشت نەبێت.
2. (( تَابِعُوا بَيْنَ الْحَجِّ وَالْعُمْرَةَ ، فَإِنَّهُمَا يَنْفِيَانِ الْفَقْرَ وَالذُّنُوبَ كَمَا يَنْفِي الْكِيرُ خَبَثَ الْحَدِيدِ وَالذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ )) أخرجه الترمذي ( صحيح ).
واتە: حەج و عومرە لەدوای حەج و عومرە بكەن، چونكە حەج و عومرە فەقیری و تاوان لادەبەن هەروەك چۆن ئاگری كورەی ئاسنگەر ژەنگ و پیسی ئاسن و زێڕو زیو لادەبات.
3. (( مَنْ حَجَّ هَذَا الْبَيْتَ ، فَلَمْ يَرْفُثْ ، وَلَمْ يَفْسُقْ ، رَجَعَ كَيَوْمِ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ )) البخاري/1820.
واتە: هەر كەسێك حەج بكات بە خالیسی لە بەر خاتری خوا، وە لە حەجەكەیدا جیماعی خێزانی نەكات و خراپەكاریش نەكات، ئەوە دەگەڕێتەوە لە حەج وەك ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە بە پاكی و بێ تاوان.

-----------------------------

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە سود وەرگیراوە لە كتێبی : (حـــەج و عــومـره فەزڵ و چۆنیەتى و حوكمەكانى بە گوێرەی بەڵگەكانی قورئان و سوننەت ) له نوسینى بەڕێز (دکتۆ عبداللطیف أحمد)

سەردان: ٤,٥٥٢ بەش: فەزڵى حەج و عومرە