لەکەیەوە منداڵەکەم فێری ئاینی ئیسلام بکەم ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لەکەیەوە منداڵەکەم فێری ئاینی ئیسلام بکەم ؟
پرسیار:

پرسیار کرا لەزانای بەڕێز (صالح الفوزان) خوای گەورە بیپارێزێت :
لەکەیەوە منداڵەکەم فێری ئاینی ئیسلام بکەم ؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

کاتێک منداڵ گەیشتە تەمەنی تەمیزو شتەکانی لێک جیاکردەوە ، ئەو کاتە فێری پەروەردەیەکی جوانی ئیسلامەتی دەکرێت ، چونکە پێغەمبەری خودا () فەرموویەتی : ((مُرُوا أولادكم بالصلاة وهم أبناء سبع سنين، واضربوهم عليها وهم أبناء عَشْر، وفرقوا بينهم في المضاجع))؛ رواه أحمد وأبو داود وصححه الٲلباني في صحيح ابي داود (٤٦٦).
واته : منداڵەکانتان فێری نوێژ بکەن کاتێ تەمەنیان دەگاتە حەوت ساڵی ، وە لێیان بدەن کاتێک تەمەنیان گەیشتە دە ساڵی ونوێژیان نەکرد ، وە جێگای کچ وکوڕەکانتان لەو تەمەنەدا جیابکەنەوە .
بۆیە کاتێک منداڵ گەیشتە تەمەنی تەمیز ئەوکاتە پێویستە باوکەکە منداڵەکەی فێری کاری چاک وپەروەردەی چاک بکات ، وەکو فێری قورئانی دەکات و فێری فەرموودەی دەکات ، وە فێری حوکمە شەرعیەکانی دەکات ئەوەندەی پێویستی پێیەتی و لەگەڵ تەمەنەکەیدا گونجاوە ، وە فێری دەکات چۆن دەستنوێژ بگرێ و چۆن نوێژ بکات ، وە فێری زیکرەکانی خەوتن ولەخەو هەڵسان و نان خواردن و ئاو خواردنەوە دەکات ، چونکە هەر کات منداڵ پێبگات ئەوکات دەزانێ بەچی ئەمری پێکراوەو لەچی شتێکیش قەدەغەو نەهی لێکراوە ، وە فێری ئەوە دەکرێت کە پێویستە لەشتە خراپەکان دووربکەوێتەوەو ئەنجامیان نەدات ، نمونەی درۆو دووزوبانی.
تاوەکو لەسەر کرداری چاک پەروەردە بکرێ و دووربکەوێتەوە لەکارە خراپ ونەشیاوەکان هەر لەمنداڵییەوە ، ئەمەش کارێکی گرنگ وپێویستە لەکاتێکا زۆرێک لەباوکان وازیان لێی هێناوەو خۆیان لێ بەدوور گرتوە .
بۆیە زۆرێک لەخەڵکی هیچ بایەخ بەپەروەردەی منداڵەکانیان نادەن و ڕایان ناهێنن لەسەر ڕێگای ڕاست وچاک ، گوێنادەن بەوەی منداڵەکانیان نوێژ ناکەن و فێریان ناکەن، بەڵکو لەسەر کارو ڕێبازی خراپ پەروەردەیان دەکەن وئاگایان لەخوێندن و وانەکانیان نیەو وێڵیان کردوە لەشەقام و سەر ڕێگاکان ، وە جگە لەوەش لەپەروەردەی خراپ ونەشیاو کە منداڵەکان ئەنجامی دەدەن بەهۆی پەروەردەی سەقەت وناڕێکەوە کە باوکەکان دەیگرنەبەر ، لەکاتێکدا باوکەکان بەرپرس ومەسئولی سەرەکین لەپێگەیاندن وپەروەردەکردنی منداڵەکان ، وەکو چۆن پێغەمبەری خودا () فەرموویەتی :
مُرُوا أَوْلادَكُمْ بِالصَّلاةِ وَهُمْ أَبْنَاءُ سَبْعِ سِنِينَ ، وَاضْرِبُوهُمْ عَلَيْهَا وَهُمْ أَبْنَاءُ عَشْرٍ ، وَفَرِّقُوا بَيْنَهُمْ فِي الْمَضَاجِعِ).
ئەمەش فەرمان و داواکاریە لەسەر باوکەکان ، بۆیە هەرکەسێک منداڵەکانی ڕانەهێنێت لەسەر نوێژ ئەوا سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەری خودای کردووە () و تاوانی ئەنجامداوە ، چونکە پێغەمبەری خودا () فەرموویەتی : (كُلُّكُمْ رَاعٍ وَكُلُّكُمْ مَسْؤول عَنْ رَعِيَّتِهِ ) .(متفق علیه).
بەداخەوە هەندێک لەباوکەکان سەرقاڵن بە کاروباری دونیاوەو گوێ نادەن بەپەروەردەکردنی منداڵەکانیان وکاتیان بۆ تەرخان ناکەن ، وە کاتەکانیان تایبەتکردوە بە کاروباری دونیاوە ، ئەمەش هەڵەیەکی گەورەیەو وڵاتانی موسوڵمانان تێکچون بەهۆی نەبوونی پەروەردەی منداڵەوە ، تەنانەت وایان لێهاتوە سودیان نەماوە بۆ دین ودونیایان ، ولا حول ولا قوة الا بالله العلي العظيم).
سەرچاوە : (المنتقی من فتاوی الشيخ : سؤال ٤۲۱).
وەرگێڕانی : باوکی موسلیــمە (م. هیوا زیــرەک).

سەردان: ٢,٩٧٠ بەش: پەروەردەى منداڵ