دامەزراوە لە دائیرەیەك دەوام ناكات و موچەش وەردەگرێت ئایا ئەو پارەیە حەڵاڵە‌؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دامەزراوە لە دائیرەیەك دەوام ناكات و موچەش وەردەگرێت ئایا ئەو پارەیە حەڵاڵە‌؟
پرسیار:

هەندێ كەس لەڕێگەى حیزبێكەوە یاخود كەسێكەوە دامەزراوە لە دائیرەیەك دەوام ناكات و موچەش وەردەگرێت لە حكومەت ئایا ئەو پارەیە حەرامە یان حەڵاڵە؟

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

وەرگرتنى موچە لەبەرامبەر كارێكى شەرعى دا ئەگەر كەسى خاوەن موچە مافى ئەو كارەى خۆى بدات ئەوە حەڵاڵە وە پێویستە لە خوا بترسێ و تەنها وەك هۆكارێك بیبێت، وە پشت بە خوا ببەستێت ئەنجا مافى ئەوەى لە گەردنیدایە بیدات وە دامەزراندنەكەى تەنها بۆ پارەوەرگرتن و حزبایەتى كردن نەبێت، چونكە ئەو پارەیە ماڵی موسڵمانانە و ئەمانەتە لە گەردنى كاربەدەستاندایە، جا پێویستە دەوام بكات بە پێى یاساى كارپێكراوى ئەو دەزگایەى تیایدا دامەزراوە، ئەگەر نا ئەوە موچەكەى حەرام دەبێت چونكە موچە لە بەرامبەر دەوام كردندا دانراوە.
لە لایەن بەڕێز: مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٦٨٦ بەش: هەمەجۆر