ئایا فەرموودەی صحیح بەسە و پێویستمان بە خوار صحیح نیە و دروست نیە بیکەینە بەڵگە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا فەرموودەی صحیح بەسە و پێویستمان بە خوار صحیح نیە و دروست نیە بیکەینە بەڵگە؟
پرسیار:

پرسیاركەرێك دەڵێت : زانست خوازێكی فەرموودە دەڵێت : (فەرموودەی صحیح بەسە و پێویستمان بە حەسن و لاواز نییە ، و دروست نییە مرۆڤ ئەوانە بە بەڵگە بهێنێتەوە كە لە خواری صەحیحەوەن) ڕاتان چییە بەو وتەیە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەو وتەیە ڕاست نییە ، فەرموودە ئەگەر بۆ خۆی صەحیح بو بەڵگەیە (صحيح لذاته) ، وە ئەگەر بۆ خۆی حەسن بوو بەڵگەیە ( حسن لذاته) ، هاوتای صەحیحە لە بەڵگە بوون و پێویستی كارپێكردنی .
بەڵام ئەگەر زۆر لاواز بوو ئیشمان پێی نییە .
وە ئەگەر لەو لاوازانە بوو كە دەتوانرێت بەهێزبكرێت ئەوە وەك (شاهد) یا (متابع) سوودیان لێوەردەگیرێت ، چونكە وتە یان ڕاستە و وەردەگیرێت ، وە یان درۆیە و ڕەتدەكرێتەوە ، وە ئەگەر هۆكارێكمان دەستكەوت لەسەر یەكێك لەوانە ساغی بكاتەوە دەیدەینە پاڵ یەكێك لەو دووانە ئەگەرنا تیادەوەستین .
ئەگەر ڕاوییەك ڕاستگۆبێت و بیری لاوازبێت و ڕیوایەتێكی هەبێت ئایە وەردەگیرێت یان ڕەتدەكرێتەوە .
وەڵامەكەی : ڕادەوەستین تائەوكاتەی شتێك دەدۆزینەوە بەهێز و پاڵپشتی بكات ، ئەگەر لەڕێگەیەكی ترەوە هات ئەگەرچی خاوەنەكەشی بیری خراپ بێت یان لە ڕێگەیەكی مورسەلەوە ... بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم مرۆڤە ڕاستگۆیە ـ ئەگەر چی زۆر لاوازیش بێت ـ ئەو فەرموودەیە بۆ بەڵگە بەكاردێت ، چونكە بەڵگەیەك لێرە و بەڵگەیەك لەوێ هات لەسەر جێگیربوونی حوكمەكەی .
لەسەرەتادا لاواز بوو و لە گێڕانەوەی وەستاین ، دواتر پاڵپشتمان بۆ دۆزیەوە ، ئەو پاڵپشتە بووە بەڵگە بۆ ئەوەی ئەم ڕاوییە ڕاستگۆیە ـ كە لە لەبەركردن و بیریدا شتێك هەبوو ـ ئیدی ئەو فەرمودەیە دەبێتە بەڵگە و لە لاوازەوە دەگوێزرێتەوە بۆ بەهێز ، لە ڕیزبەندی لاواز دەردەهێنرێت بۆ (حسن لغیرە) .
ئەگەر فەرمودەیەك (حسن لذاته) بوو ئەوە وەردەگیرێت ، و دەگەڕێن بەدوای ئەوەی بەهێزتری بكات ، ئەگەر فەرمودەیەكی ترمان دۆزییەوە صەحیح بێت یان حەسن لە ئاستی خۆی ئەوە بەهێزتری دەكات و بە سوننەتی پێغەمبەری خودای () دەزانین ، ئەوەش سەلەف لەسەری بوون ، ئیمامی أحمد و پێشەواكانی تریش ـ بە ڕەحمەتبن ـ لەسەری بوون ، ئایە نازانیت كە ئیمامی مالك ـ بە ڕەحمەت بێت ـ مورسەل بە بەڵگە دادەنێت ؟! و زۆرێك لە زانایان بە بەڵگەی دەزانن ، ئەوەی پێشوو لای ئێمە لە مورسەلەكان بەهێزترە .
دوای ئەوە هەردوو پێشەوا أحمد و شافعی و جگە لەوانیش پێشەواكانی تری ئیسلام مورسەلیان بە بەڵگە داناوە ئەگەر پاڵپشتی هەبوو ـ كە یەكێكە لەبەشەكانی لاواز ـ ، وە ئەوكەسەی لەبەركردن و بیری خراپە بە بەڵگەی دەزانن ئەگەر بەهێزكرا ، وە ڕیوایەتی مودلس ـ كە گومانی تێدایە تەدلیس دەكات ـ بە بەڵگە دەزانین ئەگەر بەهێزكرا لە نەهێشتنی ئەو تەدلیسە لە ڕێگەیەكی ترەوە لەلایەن هەمان ڕاوی یان لە لایەن كەسێكی ترەوە ئیدی بەوە گومانی تەدلیس دەڕەوێتەوە .
ئەگەر مودلسێك ڕیوایەت بە(عن عن) بكات لە دەرەوەی هەردوو صەحیحەكە ڕادەوەستین لەوەرگرتنی ڕیوایەتەكەی ، ئەگەر لەڕێگەیەكی ترەوە هاتوو و بەڕاشكاوی وتی بیستوومە ئەو گومانە نامێنێت بەتەواوی و ئیدی دەبێت قبوڵی بكەین .
هەروەها ئەگەر كەسێكی تر جگە لە ئەو هات و (متابع)ێك یان (شاهد)ێكمان بۆ بیێنێتەوە ئەو گومانە نامێنێت و ڕیوایەتەكەی وەردەگرین .
مانای وتەی ئەو فێرخوارە ـ خودا هیدایەتی بدات ـ ئەوەیە دەبێت زۆرێك لە سوننەتی پێغەمبەر () ڕەتبكەینەوە !!!
أحمد و ترمذی و بوخاری و شافعی و پێشەوا گەورەكانی ئیسلام (شاهد ) و (متابع) و (عاضد) وەردەگرن لەو فەرموودانەی كە شتێك لاوازی تێدایە ، گومانی لاوازی نامێنێت ئەگەر لە ڕێگەیەك یان چەند ڕێگەیەكی ترەوە هات ، ڕەوا نییە ئیدی لەوەدا ڕاوەستین كە حاڵەتەكە وایە .
ئەو وتەیەیی كە بیستمان لە پرسیارەكە ناڕاستە و پێچەوانەی بەرنامەی پێشەواكانی سەلەفە لە فەرموودە ، هەرچەند بانگەشەكەیان تەشەنە پێبكەن سوێند بەخودا ئەوان دڵسۆز تر نین بۆ ئاینی خودا لە ئیمامەكانی ئیسلام .
ئەی برایان ئەوانە زۆرێكیان ژاوە ژاو و قسەی بێمانا لەسەر قورئان و سوننەت دەكەن !!
دەڵێن : سوننەت هەواڵی تاكە و ئەو فەرموودە صەحیحانەی كە ئوممەتی ئیسلام قەبووڵیانكردووە هەواڵی تاكن و لە بیروباوەڕدا پێویستمان پێیان نییە ، ئەگەر فەرموودەی ناڕاست بێت و شتە هیچ و پوچەكانیان پشتڕاست بكاتەوە وەریدەگرن ، فەرمودەی ناڕاست و فەرمودەی لاواز و فەرمودەی خراپ كە ئەهلی سوننەت وەریانناگرن لە بیروباوەڕ ئەوان قەبوڵی دەكەن ، ئەگەر لەبارەی بیروباوەڕەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا بكەیت و بیروباوەڕی گەندەڵیان لە نكولی سیفەتی خودا و ئەوانی تریش بجوڵێنیت دەڵێن : نەخێر ئەوە هەواڵی تاكە ! ئەوان لە لایەكەوە فەرموودە ناڕاستەكان دەكەنە بەڵگە لەسەر گومڕایی و شتە بێبنەوا و پڕوپووچەكانیان ، ئەمەش گومانێكی نوێیە كە ئێستا سەریهەڵداوە لەم سەردەمە ، چەندە زۆرن گومانەكانی ئەم سەردەمە.
وكلُّ خير في اتباع من سلف وكلُّ شرِّ في ابتداع من خلف
واتە : هەموو خێرێك لە شوێنكەوتنی سەلەفە و هەموو شەرێكیش لە شوێنكەوتنی خەلەفە .
خودا دەفەرموێت : [وَمَنْ يُشَاقِقْ الرَّسُولَ مِنْ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُ الْهُدَى وَيَتَّبِعْ غَيْرَ سَبِيلِ الْمُؤْمِنِينَ نُوَلِّهِ مَا تَوَلَّى وَنُصْلِهِ جَهَنَّمَ وَسَاءَتْ مَصِيراً][النساء] .
واتە : ئەوەی پێچەوانەی پێغەمبەر () بكات و دژایەتی و نافەرمانی بكات و شوێنی جگە لەڕێگەی موسڵمانان بكەوێت ، ئەوەی هەڵیبژاردووە لێیدەگەڕێین و بێڕێزی دەكەین و ڕێگەی ڕاستی پیشان نادەین و بە ئاگری دۆزەخ دەیسوتێنین كە خراپترین چارەنووسە .
ئەگەر أحمد و أبوحاتم و أبوزرعة و جوزجانى و شافعى و بخارى و مسلم و أبو داود و ترمذى و نسائى و ابن ماجة و دارقطنى و پێشەواكانی تری ئیسلام ئەو فەرموودانە بە بەڵگە بزانن و وەریان بگرن و ئەوان ڕەتیان بكەنەوە ئایە شوینی پێشەواكان دەكەوین یان ئەو كەسانە ؟!
براینە بەرچاو ڕوونبن ئەی بەندەكانی خودا جێگیر و دامەزراوبن چونكە گومانەكان زۆرن لە هەموو لایەكەوە دێن و بەتێپەڕبوونی ڕۆژ و ساڵ گومانەكان چڕتر دەبنەوە ، دامەزراوبن لەسەر قورئان و سوننەتی پێغەمبەر () و ئەوەی سەلەفی صالح لەسەری بوون .

لە لایەن شێخی پایەبەرز ربيع بن هادي عمير المدخلي وەڵامدراوەتەوە

سەردان: ٣,٨٧٢ بەش: زانستى فەرمودە