ئایە بیدعەی زیادە و بیدعەی ڕەسەن لەو بیدعانەن كە مرۆڤی پێ كافر دەبێت ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایە بیدعەی زیادە و بیدعەی ڕەسەن لەو بیدعانەن كە مرۆڤی پێ كافر دەبێت ؟
پرسیار:

ئایە بیدعەی زیادە و بیدعەی ڕەسەن (البدع الإضافية والبدع الأصلية) لەو بیدعانەن كە مرۆڤی پێ كافر دەبێت ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

بیدعەی ڕەسەنی واهەیە كوفرە ، نەفیكردنی سیفەتێك لە سیفەتەكانی خودا كوفرە .
هەندێك لە مورجیئە ڕۆچووەكان داخلی كوفردەبن چونكە ئیمان قەتیس دەكەن تەنها لە زانیندا بە تەنها ، وە لەبەر ئەوەی ڕێزی ئەو دەقانەی كە هەڕەشەدەكات ناگرن و بەفیڕۆیدەدەن و تاوانباران بەجەرگ و بوێر دەكەن كە گاڵتە و سوكایەتی بە ئاینی ڕاستی خودا بكەن ، وە هەندێك بیدعەی خەوارج و موعتەزیلە كوفرە وەك ئەو وتەیان كە قورئان دروستكراوە .
سەلەف كافریانكردوون و هەندێكیان كافریان نەكردوون .
بەڵام پاشینەكان لەسەردەمی ابن تیمیە و دوای ئەوەوە دەڵێن : گومانەكان زۆربوون و نوری ئیسلام وەك سەردەمی هاوەڵان و سەلەف نەماوە ـ خودایان لێ ڕازیبێت ـ كە بدرەوشێتەوە بۆ خەڵك ، دەڵێن : ئەمە كوفرە بەڵام ئەوەی وابڵێت كافر ناكرێت تا بەڵگەكانی بۆ دەخرێتەڕوو (لا نكفرهم إلا بعد إقامة الحجة) واتە : كافریان ناكەین تا بەڵگەیان بۆ نەخەینە ڕوو ، مرۆڤێك دەڵێت : گەواهی دەدەم كە هیچ پەرستراوێك نییە بە حەق جگە لە خودا و گەواهی دەدەم كە محمد پێغەمبەری خودایە و نوێژدەكات و ڕۆژوو دەگرێت و زەكات دەدات و باوەڕی بە بەهەشت و دۆزەخ هەیە و و ... و گومڕایی كوفریشی هەیە ، بەڵام خۆی بە باوەڕدار دەزانێت و كۆمەڵە گومانێكی هەیە بە هۆیانەوە گومڕا بووە ، هاوشێوەی ئەم كەسە تۆ ناتوانیت حوكمی كوفری بەسەردا بدەیت ـ خودا بە بەرەكەتتان بكات ـ بەڵگەی بۆ ڕوونبكەرەوە ، ئەگەر بەڵگەت بۆ ڕوونكردەوە و نكولیكرد و بەردەوامبوو لەسەر گومڕاییە كوفرییەكەی ئەوكاتە كافردەبێت و حوكمی كوفر و هەڵگەڕانەوەی لە ئاین بەسەردا دەدرێت .

لە لایەن شێخی پایەبەرز ربيع بن هادي عمير المدخلي وەڵامدراوەتەوە

سەردان: ١,٩٥٢ بەش: بیدعە و داهێنراوەکان