ئايا خەیاڵ كردن بۆ كارى سێكسى حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا خەیاڵ كردن بۆ كارى سێكسى حەرامە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بیركردنەوەو یادى شتى چاك و پیرۆز لەشەرعدا فەرمانى پێ كراوە و ئیسلام هانمان دەدات بۆى بۆ نموونە خواى گەورە دەفەرموێ: { أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ} سورة الرعد(28) واتە: بزانن دڵان بەیادى خوا دڵنیا دەبن و ئۆقرە دەگرن.
یان پێغەمبەرى خوا () دەفەرموێ: (أكثروا من ذكر هاذم اللذات) واتە: یادى ڕوخێنەرى ئارەزووەكان زۆر بكەن.
بەڵام بۆ بیركردنەوەى خراپ و كارێك كە بمانبات بۆ شتێكى خراپ لەشەرعدا قەدەغە كراوە تەنانەت ئەگەر ختورەى خراپیش بێت بەمەرجێك مرۆڤ هەوڵى ئەنجامدانى ئەو ختورانەى دڵى بكەوێت. جا وەك داخستنى ڕێگاى حەرام (سدّ الذريعة) نابێ موسڵمان خەیاڵى سێكسى بكات ئەگەر بە خەیاڵیدا هات با بەردەوام نەبێت و پەنا بگرێت بە خواى گەورە لەو شتە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٨٩٧ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان