ئەگەر ئافرەت جل وبەرگێك بپۆشێت هەندێك لە جەستەی دەربخات ئایا حەڵاڵە یاخود حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئافرەت جل وبەرگێك بپۆشێت هەندێك لە جەستەی دەربخات ئایا حەڵاڵە یاخود حەرامە؟
پرسیار:

ئەگەر ئافرەت جل وبەرگێك بپۆشێت كە هەندێك لە جەستەی دەربخات وەك پشت وشان و جگە لەوانەش، ئایا حەڵاڵە یاخود حەرامە؟

بسم الله الرحمن الرحیم سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئەگەر پۆشاكەكە تەسك بێت بەشێوەیەك كە ئەندامەكانی لەشی و عەورەتی بەدەربخات، ئەوا دروست نیە، بەڵام ئەگەر مامناوەند بێت كە قەبارەی ئەندامەكانی دەرنەخات ئەوا هیچی تێدا نیە، بەڵام دەبێت درێژو ئەستوور بێت وتەنك نەبێت، چونكە تەنك تەنانەت ڕەنگی پێستەكەش دەردەخات كە سوورە یان سپی، وە هەروەها پان وپۆڕیش بێت واتە تەسك نەبێت و هەموو لەشی بپۆشێت.
الشیخ عبد العزیز بن باز

سەردان: ٢,٨٧٢ بەش: ئافرەتان