ئایا دروستە بۆ گرتنی ڕۆژووی ڕەمەزان پشت بە حیسابی فەلەكی ببەستن یان هەر ئەبێت مانگ ببینن؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە بۆ گرتنی ڕۆژووی ڕەمەزان پشت بە حیسابی فەلەكی ببەستن یان هەر ئەبێت مانگ ببینن؟
پرسیار:

ئایا بۆ موسڵمانان دروستە بۆ گرتنی ڕۆژووی ڕەمەزان و شكاندنی لە كۆتایی مانگدا پشت بە حیسابی فەلەكی ببەستن یان هەر ئەبێت مانگ ببینن؟


بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان
شەریعەتی ئیسلام شەریعەتێكی ئاسان و گشتىیە حوكمەكانی بۆ هەموو عالەمی جین و ئادەمیزادە بە هەموو چین و توێژەكانیانەوە، زانا و نەزان و شاریی و دەشتەكییان، بۆیە خوای گەورە ڕێگەی زانینی كاتەكانی بۆ ئاسان كردوون، وای كردووە بۆیان، هاتن و تەواو بوونی كاتەكانی بۆ دیاری كردوون بە چەند نیشان و شتانێك هەموویان وەك یەك بیناسن و بزانن.
بۆیە ئاوابوونی خۆری بۆ كردوون بە نیشانێك بۆ هاتنی كاتی نوێژی ئێوارە (مغرب) و نەمانی نوێژی عەسر، هەروەها نەمانی سورایی پاش ئاوابوونی خۆری بۆ كردوون بە نیشانێك بۆ هاتنی كاتی نوێژی (عیشاء)، هەروەها بینینی مانگ دوای دیار نەمانی لە كۆتایی مانگی پێشوو بۆ كردوون بە نیشان بۆ دەست پێكردنی مانگی تازە و كۆتایی هاتنی مانگی پێشوو، خوای گەورە تەكلیفی لێ نەكردووین ـ بۆ زانینی مانگی تازە ـ بە شتانێك كە كەسانێكی كەم دەیزانن وەك زانستی ئەستێرەناسی یان زانستی حیسابی فەلەكی، بۆیە دەقەكانی قورئان و سوننەت ئەم بۆچوونە پشت ئەستوور دەكەن:
بینینی مانگی ڕەمەزان بەچاو نیشانەیە بۆ دەست پێكردنی ڕۆژوو گرتن، هەروەها بۆ جەژنی قوربان و ڕۆژی (عرفة)، خوای گەورە دەفەرمووێت: [فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ] [سورة البقرة: (185)] ،
وە دەفەرمووێت: [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الأهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ] [سورة البقرة: (189)] ،
پێغەمبەری خوا () دەفەرمووێت: ((إذا رأيتموهُ فصوموا، وإذا رأيتموهُ فأفطروا، فإنْ غُمَّ عليكم فأكملوا العدة ثلاثين)) صحيح البخاري رقم: (1900).
پێغەمبەری خوا () جێگیر بوونی ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕەمەزان و شكاندنی بە ستووە بە بینینی مانگەوە بە چاو نەك بە حساب و بەدواگەڕانی ئەستێرەكانەوە، بەمەش كاركراوە لە كاتی پێغەمبەر () و كاتی هەر چوار خەلیفەكەی پێغەمبەر () و چوار پێشەوای بەناوبانگ و سێ سەدەی شایەتی بۆ دراوە لە لایەن پێغەمبەرەوه() بە فەزڵ و چاكە.
كاركردن و گەڕانەوە لەم مەسەلەیەدا بە زانستی ئەستێرەناسی بیدعەیە و خێری تێدا نییە و هیچ بەڵگەیەكی لەسەر نییە، بۆیە ووڵاتی سعوودیە بەوە كار دەكات كە پێغەمبەری خوا () و پێشینە پیاو چاكان لەسەری بوونە، بەڕاستی لە دینداریدا خێر لەوەدایە شوێنی پێشینە پیاو چاكان بكەویت و هەموو خراپەیەكیش لە شوێنكەوتنی بیدعەدایە. وەڵامی لیژنەی هەیشەیی بۆ توێژینەوەی زانستی و فەتوا، لە كتێبی:فتاوى رمضان: (1 / 60 ـ 61).
مامۆستا (خلیل أحمد) وەرى گێڕراوەتە سەر زمانى كوردى

سەردان: ١,٦٨٣ بەش: ڕۆژوو