ئايا خوای گەورە لەكوێ یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئايا خوای گەورە لەكوێ یە؟
پرسیار:

ئايا خوای گەورە لەكوێ یە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
خوای گەورە لەسەر عەرشە لەسەرووی هەموو ئاسمانەكانەوە، هەروەكو خوای گەورە دەفەرمووێت: [ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى] [ طه:5] . واتە: خوای گەورە لەسەر عەرش بەرزو بڵند بۆتەوە، بەوشێوەی شیاوی بێت ئێمە چۆنیەتیەكەی نازانین.
پێغەمبەری خوا دەفەرمووێت:
(إن الله كتب كتابا قبل أن يخلق الخلق فهو مكتوب عنده فوق العرش) (أخرجه البخاري ومسلم، وصححه الشيخ الألباني في: صحيح الجامع الصغير: 5214).
واتە: خوای گەورە نوسراوێكی نوسیوە پێش ئەوەی دروست كراوەكان دروست بكات، ئەو نوسراوە لای خۆیەتی لەسەر عەرش.
لەیەمەن پارچە زێڕێكیان نارد بۆ پێغەمبەری خوا ، پێغەمبەری خوا دابەشی كرد بەسەر چوار كەسدا بۆ ئەوەی دڵیان بۆ دینی ئیسلام ڕابكێشێت، پاشان نەفەرێك ڕاست بووەوە وتی ئەی پێغەمبەر ئێمە شایستەترین بیدە بە ئێمە بۆ دەیدەی بەو چوار كەسە؟ پێغەمبەری خوا فەرمووی:
(ألا تأمنوني وأنا أمين من في السماء) (رواه البخاري، وانظر: صحيح الجامع الصغير: 2645)
. واتە: ئایا ئێوە منتان لا ئەمین نییە لەكاتێكدا من ئەمینداری ئەو زاتەم كە لەئاسمانە لەسەر عەرش.
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە خوای گەورە لەسەر عەرشە بەزاتی خۆی.
وَآخِرُ دَعْوَاهُمْ أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ

سەردان: ٤,٧٢٩ بەش: باوەڕبون بە خوا