ئایا قوربانی بۆ مردوو دەكرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا قوربانی بۆ مردوو دەكرێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
قوربانی بۆ مردوو ناكرێت ئەگەر وەصێتی نەكردبێـت
قوربانی كردن بۆ مردوو دەكرێت بە دوو بەشەوە:
1 ـ ئەگەر مردووەكە وەصێتی كردبێت بەوەی كەوا لە دوای مردنی قوربانی بۆ بكرێت: ئەوا وەصێتەكەی جێبەجێ دەكرێت.
2 ـ ئەگەر مردووەكە وەصێتی نەكردبێت بەوەی كەوا لە دوای مردنی قوربانی بۆ بكرێت: ئەوا ئەمەشیان دەبێت بە دوو بەشەوە:
أ / ئەگەر قوربانییەكە بە سەربەخۆیی بۆ مردووەكە بكرێت بە تەنها:
ئەوا لەم حاڵەتەدا دروست نییە بكرێت چونكە كارێكی بیدعەیە و هیچ بەڵگەیەكی لە سەر نەهاتووە وەك ئاماژەی پێدەكرێت.
قال الإمام النووي في " الـمنهاج " : (وَلَا تَضْحِيَةَ عَنْ مَيِّتٍ لَمْ يُوصِ بِهَا) ، وقال شارحهُ في "مغني الـمحتاج" : لِقَوْلِهِ تَعَالَى : [ وَأَنْ لَيْسَ لِلإِنسَانِ إِلاَّ مَا سَعَى] [سورة النجم] ، فَإِنْ أَوْصَى بِهَا جَازَ)

واتە: قوربانی بۆ مردوو ناكرێت ئەگەر وەصێتی نەكردبێت، چونكە خوای گەورە فەرموویەتی: [ وَأَنْ لَيْسَ لِلإِنسَانِ إِلاَّ مَا سَعَى] واتە: هیچ شتێك بە مرۆڤــ ناگات ئیللا كردار و هەوڵـی خۆی نەبێت، وە ئەگەر وەصێتی كردبێت بەوەی كەوا قوربانی بۆ بكرێت ئەوا دەبێت بۆی بكەن.
ب / ئەگەر مردووەكە هاوبەش بكرێت لە خێری ئەو قوربانییەی كەوا دەكرێت بۆ خێزانێك ئەوا دروستە وەك لەم وتەیەی زانای پایەبەرز شێخ (ابن العثيمين) ئاماژەی پێكراوە:
قال الشيخ ابن العثيمين: (فإذا ضحى الرجل بالواحدة من الغنم الضأن أو الـمعز عنه وعن أهل بيته أجزأ عن كل من نواه من أهل بيته من حي وميت) أحكام الأضحية والذكاة للشيخ ابن العثيمين.
واتە: ئەگەر پیاوێك یەك شەك یان بزنێك بكات بە قوربانی لە جیاتی خۆی و خێزانەكەی ئەوە لە سەر هەموو ئەوانەی كە مەبەستێتی لەو خێزانە لە زیندو و مردووەوە دەكەوێت
[ لە كتێبی:چۆنێتی قوربانی كردن لە سەردەمی پێغەمبەردا ] وەرگیراوە
له نووسین و ئامادەكردنی مامۆستا: مـحمد عبد الرحمن

سەردان: ٦,١٨٣ بەش: قوربانى كردن