لە ئیسلامدا تا چەند ڕێگە دراوە مرۆڤ موقەدەس بێت ، وەك موقەدەس كردنى شێخ،مەلا،سەید،لەناو كۆمەڵگاى كوردیدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە ئیسلامدا تا چەند ڕێگە دراوە مرۆڤ موقەدەس بێت ، وەك موقەدەس كردنى شێخ،مەلا،سەید،لەناو كۆمەڵگاى كوردیدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هیچ ئینسانێك موقەدەس نیە،خواى پەروەردگار لە بنچەدا ئینسانى دروست كردووە بە باشترین شێوە،ئینسان لە چاوو هەموو بوونەوەرەكانى تر جوانترین شكڵ وشێوەى هەیە،تاوەكو ئیمان و ئەخلاق و ڕەوشتى هەبێت بە جوانى دەمێنێتەوە،كە ئیمان و ئەخلاق و ڕەوشتى نەما دادەبەزێت،ئێمە لە ئیسلامدا شەخس بە موقەدەس و پیرۆز نازانین،لە شەخس ڕێز دەگرین،ئەما بیكەینە هۆكار لە بەینى خۆمان وخودا وبڵین شێخ فڵانە كەس واستەمان بۆ دەكات وبۆمان دەپاڕێتەوە لە خوا،ئەوە لە گوناهمان خۆش دەبێت،ئەوە لە ئیسلامدا نیە،ئەوە دینى كافرەكانە.
هەركەسێك لە غەیرى خوا هاواركاتە كەسێك و پەنا بە كەسێك بگرێت،داوا لە كەسێك بكات،یا شێخ عبدالقادرى گەیلانى بێ، چاكەت سوورو مامۆستا بێ...هتد هەركەسێك ئەوە بكات گوناهێكى كردووە لە زیناكردن وقەتڵ كردن گەورەترە،بەڵام بەداخەوە خەڵك نازانێت،دەنا دەبێت یەك خوا بپەرستێت.
ئەو كەسەى دەچێتە سەر قەبرى پیاوچاكێك وئاژەڵێك لەگەڵ خۆیدا دەبات و سەرى دەبڕێت و بەدەورى قەبرەكەدا دەسوڕێتەوە،ئەوە ئەگەر زینا بكات زۆر باشترە و گوناهەكەى زۆر كەمترە لەو كارەى كە كردوویەتى.
ئەمما تەبەقەیەك هەبێ وخەڵك سوجدەى بۆ ببات،یان سەرنێوى بكات بۆ كۆمەڵێكى تر ئەوە لە ئیسلامدا نیە،ئیسلام بۆ ئەوە هاتووە خەڵكى ڕزگاربكات لە كۆیلایەتى كردنى بۆ عەبد،بۆ بەندایەتى كردن بۆ خوا.
لە لایەن بەڕێز [د.عبداللطيف أحمد] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٠٦٥ بەش: شیرک و جۆرەکانى