ئایا لەگەڵ مردنی مرۆڤ هیچ بەڵگەیەك هەیە كە یەكلایی بێتەوە كە بەهەشتی یە یان دۆزەخی ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا لەگەڵ مردنی مرۆڤ هیچ بەڵگەیەك هەیە كە یەكلایی بێتەوە كە بەهەشتی یە یان دۆزەخی ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
بەڵێ‌ لەكاتی سەرە مەرگ دا نیشانی دەدرێت كە ئەو كەسە بەهەشتی یە یان دۆزەخی یە و شوێنی خۆی پێ نیشان دەدرێت، وە هەروەها نیشانەكانی (حسن الخاتمة) كەهەیە لە مرۆڤی موسڵمان دا كە بەهەمان شێوە نیشانەكانی (سو‌ء الخاتمة) وە لەناو گۆریش دا جێگەی خۆی پێ نیشان دەدرێت چی لە دۆزەخ بێت یان لە بەهەشت پێغەمبەری خوا – صلی الله علیە وعلی ألە وسلم – دەفەرموێت لەناو گۆرەكەیەوە پەنجەرەیەكی بۆ دەكرێتەوە پێ‌ ی نیشان دەدرێت كە ئەمە جێگەی تۆیە لە بەهەشت دا وە هەروەها دۆزەخیشی پێ‌ نیشان دەدرێ‌ و پێ‌ ی دەگوترێ‌: ئەگەر ئیمانت نەهێنایە ئەوە شوێنت بوو وە ئیمانت هێناوە ئەوە جێگەكەتە، بۆیە ئەو كەسەی كە ئیماندارە داوا لە خوا دەكات (ربی عجل قیام الساعة) پەروەردگار قیامەت زوو با بێت چونكە شوێنەكەی خۆی بینیوە پێ‌ ی خۆشە تاوەكو زووە پێ‌ ی بگات، ئەوی تریش كە شوێنی خۆی بینیوە لە دۆزەخ دەڵێت: (ربی لا تقم الساعة) شوێنی خۆی دەبینێت دۆزەخە (پەروەردگار قیامەت هەر نەیات)
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٤٢٢ بەش: کاتى سەرەمەرگ