بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ١٦٣٦ کۆی سەردان: ٨٢٠٦٩٤
پرسیار لەوێنەدا
من لەگەڵ دوو برادەر دەژیم لە خانویەكدا كە مەشروبى تیایە و دەیشیخۆنەوە ...

من لەگەڵ دوو برادەر دەژیم لە خانویەكدا كە مەشروبى تیایە و دەیشیخۆنەوە وە لەهەمانكاتدا من نوێژ و عیبادەت و قورئانى تێدا دەخوێنم ئایا تاچەند عیبادەتەكانم قەبوڵە لاى خوا؟ وە ئایا هەڵسوكەوتم لەگەڵ ئەم دوو كەسە تا چەند دروستە؟

 

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

پێشەكى مەشروب خواردنەوە حەرامە و تاوانێكى گەورەیە و ڕەفتارێكى قێزەونە و هۆكارێكە بۆ چەندین تاوانى تر، ئەنجا هاوەڵى كردنى كەسێك ئەو كارو ڕەفتارەى بێت دروست نى یە و پێویستە لەسەر موسڵمان لەگەڵیان دانەنیشن، و هاوەڵى كىسانێكى چاك بكات بۆ ئەوەى دینەكەى لە دەست نەدات وە ئەبێت فەرمان بە چاكە و نەهى لە خراپە بكات وەك پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەفەرموێ: (من رأى منكم منكراً فليغيره بيده فان لم يستطع فبلسانه فان لم يستطع فبقلبه وذلك اضعف الإيمان).
بەڵام نوێژ و عیبادەتى تۆ دروستە و هیچى لەسەر نى یە، هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەمانەدا دەبێت ئامۆژگارییان بكەیت كە ئەو كارە نەكەن و لە خوا بترسن و ڕێزلە یەگتر بگرن و هەستى تۆ بریندار نەكەن ئەگەر سوودى نەبوو تۆ لەگەڵ كەسانێكىتردا هاوەڵى بكە كە پیاوچاك بن، ئەگەر هەر نەتوانى وە هەر دەبێ لەگەڵ ئەمانەدا بژیت ئەوا تۆ لەوكاتەدا ئەوان مەشروب دەخۆنەوە لەگەڵیان دامەنیشە و قەدەغەشیان بكە لە خواردنى بە پێى تواناى خۆت وەك لەو فەرموودەیەى سەرەوە هاتووە. والله أعلم.

لەلایەن (مامۆستا خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوه



سەردان: ٤٢٢ بەش: تاوانه‌كان

حوكمى كەسێك چى یە كە بڵێ لە خەومدا خوام بینیوە؟ئایا دروستە پیاو تەوقە لەگەڵ ئافرەتى نامەحرەم دا بكات؟