حوكمى كەسێك چى یە كە بڵێ لە خەومدا خوام بینیوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى كەسێك چى یە كە بڵێ لە خەومدا خوام بینیوە؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

پێش ئەوەى مەسەلەى بینینى خواى گەورە لە خەوندا باس بكەین ئەبێ ئەوە بزانین بینینى حەقیقەتى زاتى خواى گەورە چ بە بێدارى بێت یان لە خەوندا لەم دونیایە قەدەغەیە و نابینرێت تەنانەت پێغەمبەر موسى سەلامى خواى لەسەر بێ داواى كرد خوا ببینێت خواى گەورە خۆى پیشانى شاخەكە دا و موسى دەست بەجێ بورایەوە و كەوت وە خواى گەورەش پێى فەرموو: { لَن تَرَانِي } سورة الأعراف(143)
تۆ لەم دونیایەدا من نابینى ئەمە بە زیندوویى و بە هۆشەوە لەخەوندا خواى گەورە لەسەر حەقیقەتى خۆى نابینرێت بەڵام زانایان ووتویانە ئەگەر بینرا لەسەر شێوازى تردا وەك شێوازى دروست كراوەكانى ئەوە پێویستى بە تەفسیركردن هەیە. بڕوانە (فتح الباري بەرگى 12 لاپەڕە479).
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٩٨٧ بەش: باوەڕبون بە خوا