من زۆر ئەترسم بەتایبەت شەوان هەمووكات ترسى مردنم هەیە و هەمیشە قەبر لە پێش چاومدایە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من زۆر ئەترسم بەتایبەت شەوان هەمووكات ترسى مردنم هەیە و هەمیشە قەبر لە پێش چاومدایە

بسم الله الرحمن الرحيم 

ترسان لە خوا یان لەمردن و سزاى گۆڕ شتێكى باشە پێویستە موسڵمان هەمیشە ئەم ترسەى هەبێت بۆ ئوەى یارمەتى بدەن بۆ ئەوەى كردەوەى چاك بكات و سەرپێچى فەرمانەكانى خواى گەورە نەكات، پێغەمبەرى خوا هەمیشە دەیفەرموو (أكثروا ذكر هاذم اللذات) واتە زۆر یادى ڕوخێنەرى ئارەووەكان بكەن، قورئان و فەرموودەكانى پێغەمبەر ئەم ڕاستى یە دەسەلمێنێت بەڵام ئەوەندە هەیە پێویستە موسڵمان زیادە ڕەوى و كەم ڕەوى لەم مەسەلەیە دا نەكات ئەوەندە ڕۆنەچێت تا هیواى بە میهرەبانى خوا نەمێنێت وە ئەوەندەش بێ ئاگا نەبێت سەرپێچى خوا بكات، جارى واش هەیە شەیتانەكان ختورەى خراپ دەخەنە ناو دڵى ئادەمیزادەوە و بێ هیواى دەكەن پێویستە موسڵمان ئاگادار بێت ئەو ترسە لەخوا و قەبرو سزا ترسێكى ئاسایى یە یان شەیتان ئەوەى دروستكردووە بۆ مەبەستى بێ هیواكردن و قورسكردنى موسڵمانێتى ئەو كەسەیە بۆیە پێویستە موسڵمان وریا بێت ئەگەر ئەم جۆرە بوو ئەوا پێویستە موسڵمان بەقسەى شەیتان نەكات وە لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو ئایەت و فەرموودانە بخوێنێتەوە كە باسى بەخشین و لێبوردەیى و ڕەحمى خواى گەورە دەكەن.
والله أعلم.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٣٥١ بەش: مردن