حوكمى كەسێك چى یە كە جنێو بەڕیش بدات؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى كەسێك چى یە كە جنێو بەڕیش بدات؟
پرسیار:

حوكمى كەسێك چى یە كە جنێو بەڕیش بدات من گەنجێكى تەمەن 20 ساڵم لەخوا بەزیاد بێت كەخوا ئەم بەشە گەورەیەى بەمن بەخشیوە من ڕیشم دەهێڵمەوە بەڵام مامێكى بەناو حاجيم هەیە قسەى خراپ بەڕیشم دەڵێ!

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان

جنێودن تاوانێكى گەورەیە دەبێ موسڵمان خۆى بپارێزێ لەو جۆرە كارانە پێغەمبەرى خوا () دەفەرموێ: (سباب المسلم فسوق وقتاله كفر) رواه مسلم. واتە: جنێودان بە موسڵمان تاوانێكى گەورەیە و فاسق بوونە و جەنگان لەگەڵ كوفرە (كوفرى بچووك) ئەمە جنێودان بە خودى كەسەكە بەڵام جنێودان بەكارەكەیان بەو سیفەتە كەئیسلام فەرمانى پێ كردووە ئەمە كوفرەو مرۆڤ بەم كردەوەیە لە ئیسلام دەچێتە دەرەوە جا تۆ دەبێ بزانی مامت مەبەستى ڕقبوونە لە تۆ یان ڕقبوونە لە ڕیش وەكو كردەوەیەكى شەرعى ئەگەر دووەمیان بوو ئەوە كارێكى مەترسیدارى ئەنجام داوە بەڵام تۆش وریابە لە تەكفیر كردنى چونكە لەوانەیە ئەو كەسە نەزان بێ و یان بەهەڵە حوكمى ڕیشیان بۆ باسكردبێ بەهەر حاڵ دەبێ خۆت دووربگریت وە پێویستە بەدانایى هەڵسوكەوتى لەگەڵ بكەیت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٨٨٣ بەش: هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام