ئایا سەلام جواب دانەوە لە كەسێك كە لەسەر دینەكەت نەبێ دروستە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سەلام جواب دانەوە لە كەسێك كە لەسەر دینەكەت نەبێ دروستە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

وەڵامدانەوەى سەلام دروستە بۆ كەسانێك كە موسڵمان نەبن ئەگەر سەلامى لێكردیت تۆش بڵێ وعلیكم. بەڵگەش ئەوەیە كە أنس ى كوڕى مالك ئەڵێ: پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى:(إذا سلّم عليكم أحدٌ من أهل الكتاب فقولوا وعليكم) رواه ابن ماجه وصححه الشيخ الألباني برقم 2982
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٢٠١ بەش: هەمەجۆر