ئامۆژگارى ئاراستەى ئەو كەسانە بكەن كەسەردانى قەبران دەكەن ونەزریان بۆ ئەنجام ئەدەن: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگارى ئاراستەى ئەو كەسانە بكەن كەسەردانى قەبران دەكەن ونەزریان بۆ ئەنجام ئەدەن
پرسیار:

داوا لەبەڕێزتان دەكەین ئامۆژگارى ئاراستەى ئەو كەسانە بكەن كەسەردانى قەبران دەكەن ونەزریان بۆ ئەنجام ئەدەن و داواى كۆمەكى و یارمەتیان لێ دەخوازن چونكە بەدۆست و ئەولییاى خوایان دەزانن؟

بسم الله الرحمن الرحيم 

ئامۆژگارى ئێمە بۆ ئەو كەسانەو هاووێنەكانیان ئەوەیە مرۆڤـ بگەڕێتەوە بۆ هۆش و ژیریى خۆى، ئەم قەبرانەش كەوا دەزانرێت دۆستانى خواى تێدایە پێویستى بەم خاڵانەى لاى خوارەوە هەیە:
یەكەم / پێویستى بەوە هەیە بزانین قەبرن یان نا،چونكە جارى واهەیە شتێك لە شوێنێكدا دەكرێتە قەبرو دەڵێن ئەمە گۆڕى فڵانە‌ شەخسە وە زۆرجار ڕووىداوە.
لەكاتێكدا قەبریش نییە.
دووەم /ئەگەر سەلمێنرا بەڕاستى گۆڕن، ئەوە پێویستە بزانین ئەو مردووانە دۆستى خوا بوون یان نا، چونكە ئێمە نازانین ئەوانە ئەولییاى خوان یان ئەولیاى شەیتانن.
سێیەم / ئەگەر سەلمێنرا ئەوانە ئەولییاى خوان، ئەنجا ئەوانە سەردانیى ناكرێن بەمەبەستى تەبەڕووك، یان بۆئەوەى هاوارو بانگیان لێ بكرێت و داواى كۆمەكى و پشت بەستنیان لێ بخوازرێت، بەڵكو تەنها چۆن سەردانیی هەركەسێكى تر دەكرێت بەمەبەستى پەند وەر گرتن و دوعا بۆكردن، لەكاتێكدا ئەگەر سەردانیشیان لە فیتنەیەكى تێداهەبێت یان بترسین فیتنەى زێدەڕەوى كردن لەئاستیاندا ئەو كاتە دروست نیە سەردانى بكرێن بۆ ئەوەى تووشی حەرام نەبین و ئەودەرگایەش نەكرێتەوە.

تۆش ئەى مرۆڤ ژیریی خۆت بكە بەحەكەم ئەم سێ خاڵەى باسمان كردن ئەبێ بێتەجێ كەبریتین لە:
ئەبێ گۆڕ بن.
سەلماندنى ئەوەى كە ئەو مردووە دۆستى خوایە.
سەردانیی كردنیان بۆئەوەى دوعایان بۆ بكرێت.

چونكەئەوانە(هەركەسێ بن) زۆر پێویستییان بە دوعا بۆ كردن هەیە چونكە هیچ سوود و زیانێكیان بەدەست نییە. ووتمان سەردانیى كردنیان بەمەبەستى پاڕاننەوە بۆیان دروستە، بەمەرجێك ئەو سەردانییە حەرامى تێدا نەكرێت.
بەڵام ئەو كەسەى سەردانییان بكات و نەزرو سەربڕینیان بۆ بكات یان داواى كۆمەكییان لێ بكات، ئەوە شیركى گەورەیەو خاوەنەكەى لەئاینى ئیسلام دەباتە دەرەوە و پێى كافر دەبێت و دوائەنجام لەئاگردا بەهەمیشەیى دەمێنێتەوە.

وەڵامى شێخ(محمد بن صالح العثيمين) بڕوانە (فتاوى العقيدة) ل 30.

تێبینى: ئەم پرسیار و وەڵامە‌ لە گۆڤارى ڕێگاى ڕاست لەگۆشەى (وەڵامى شەرعى بۆ پرسیارى خوێنەران بڵاوكراوەتەوە). لە ئامادەكردنى بەڕێز مامۆستا خلیل أحمد

سەردان: ٣,٢٧٧ بەش: شیرک و جۆرەکانى