جیاوازى ئاینى ئیسلام ‌ لەگەڵ ئاینەكاتر چیه؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازى ئاینى ئیسلام ‌ لەگەڵ ئاینەكاتر چیه؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

جیاوازی ئاینی ئیسلام لە گەڵ ئاینەكانی تردا لەوەدایە كەوا ئایینەكانی تر (ئاینی جولەكە و گاور) دەست كاری كراون و هەڵگرانی ئەو دوو ئاینە بە پێی ویست و حەز و ئارەزووی خۆیان گۆڕانیان بە سەردا هێناوە و ڕاستىیەكانیان گۆڕیوەتەوە بۆ شتانێكی پووچەڵ و خوارافیات و ستەم و بەد ڕەوشتی …
بەڵام ئاینی ئیسلامی پیرۆز خوا خۆی وەعد و بەڵێی داوە بە پاراستی لە گۆڕین و دەست تێوەردان بە پێچەوانەی ئاینەكانی پێشوو، خوای گەورە فەرموویەتی: [إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ] [سورة الحجر: (9) ] .واتە: ئێمە خۆمان قورئانمان دابەزاندووە و خۆشمان دەیپارێزین
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٧,٠٧٨ بەش: وه‌ڵامى گومانه‌كان