من منداڵم نیە ئێستا پەنام بردووە بۆ بۆ لاى مەرقەدە پیرۆزەكان ئایا تاوان نیە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من منداڵم نیە ئێستا پەنام بردووە بۆ بۆ لاى مەرقەدە پیرۆزەكان ئایا تاوان نیە ؟

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

سەردانی مەرقەد و گۆڕی شێخ فڵان و شەخس و ئیمام و دار بەرد بە مەبەستی منداڵ بوون بە هۆی ئەو سەردانەوە شیركە و هاوەڵ بۆ خوا ئەنجامدانە و هیچ سوودێكت پێ ناگەیەنێت بەڵكو تاوانبارت دەكات و ئیمانەكەت پووچەڵ دەكاتەوە و هەڵیدەوەشێنێوە چونكە منداڵ پێبەخشین كارێكە تەنها خوا نەبێت هیچ كەس و هیچ شتێك ناتوانێت ئەنجامی بدات وە لە قورئانی پیرۆزدا فەرموویەتی: [لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاء يَهَبُ لِمَنْ يَشَاء إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاء الذُّكُورَ (49) أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاء عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ (50) ] [سورة الشورى] .
واتە: تەنها هی خوایە موڵكی ئاسمانەكانی و زەوی.. دروستی دەكات ئەوەی كە خۆی ویستی لێیهەبێت.. كچ دەیبەخشێت بە هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێیهەبێت و كوڕیش دەیبەخشێت بە هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێیهەبێت، وە یان كوڕ و كچ هەردووكیان پێكەوە دەیبەخشێت بە هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێی هەبێت، وە یان هەر كەسێك كە خۆی ویستی لێیهەبێت نەزۆكی دەكات و بێ منداڵ دەبێت، بە ڕاستی ئەو خوایە زانا و بە توانایە.
كەواتە خۆت لە ماڵەوە لە خوا بپاڕێرەوە و تەنها دوا لە خوای زانا و بە توانا بكە كەوا منداڵی چاك و صاڵحت پێببەخشێت.
ئێمەش داوا لە خوا دەكەین كەوا منداڵی چاك و ێاڵحت پێببەخشێت و بتپارێزێت لە تاوانی شیرك و هاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا كە بەڕاستی گەورەترین و ترسناكترین تاوانە كە زۆرینەی خەڵك لە نەزانیدا تێیدەكەون، خوا پەنای ئێمە و تۆش بدات.

لەلایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٠٦٣ بەش: شیرک و جۆرەکانى