ئایا كوتانى خاڵ حەرامە لەسەر لەش؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كوتانى خاڵ حەرامە لەسەر لەش؟

بەناوى خواى بەخشندەى مهیرەبان

خاڵ كوتان بۆ پیاوان یان ئافرەتان كارێكى حەرامە و بەدەقى فەرموودە قەدەغە كراوە بەم فەرموودەیە لە (ابن عمر)ە وە خواى لێ ڕازى بێت ئەڵێ پێغەمبەرى خوا () فەرموویەتى: (لعن الله الواصلة والمتوصلة والواشمة والمتوشمة) رواه البخاري ومسلم.
واتە: خواى گەورە نەفرەتى كردووە لە كەسێك قژى دەستكرد بۆ كەسێك دروست بكات وە لەو كەسەش بۆى دروست دەكرێت وە لەو كەسەش خاڵ بۆ كەسی تر دەكوتێ و ئەوەش بۆى دەكوترێ. كەوابوو ئەم كارە یەكێكە لە تاوانە گەورەكان چونكە لەعنەتى تیادایە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٠٣٣ بەش: تاوانه‌كان