دەرزى لێدانى ئافرەتان لە لایەن پیاوانەوە تا چەند دروستە؟ چونكە ئەگەر عیادەت هەبوو زۆر توشى ئەم حاڵەتانە دەبى: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەرزى لێدانى ئافرەتان لە لایەن پیاوانەوە تا چەند دروستە؟ چونكە ئەگەر عیادەت هەبوو زۆر توشى ئەم حاڵەتانە دەبى

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

دەرزى لێدانى ئافرەتان لە لایەن پیاوانەوە یان بە پێچەوانەوە ئەمە بە پێى زەرورەتە ئەگەر ئافرەتان نەبوون بۆ پیاو دروستە ئەو كارەیە بكات چونكە پاراستنى ژیانى مرۆڤ گەورە ترە لە بینینى عەورەتى بەڵام دەبێت موسڵمانان كەمتەرخەمى نەكەن بە ئاسانى ئەم مەسەلەیە وەرنەگرن چونكە سەر ڕادەكێشێ بۆ شتى تر.
ئەمەش دروستە ئەگەر ڕێگە چارەى تر نەبوو.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٧٢٦ بەش: ئافرەتان