ئایا میز كردن بە پێوە جائیزە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا میز كردن بە پێوە جائیزە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

یەكێك لە ئادابەكانى دەست بە ئاو گەیاندن ئەوەیە لە شوێنێكدا ئەو كارەیە ئەنجام بدەیت كە جلوبەرگ و گیانت پیس نەبێت هەروەها بە پێوە میز كردن ئەگەر ببێتە مایەى پیسبوونى ئەوانە ئەوا دروست نییە جا میزكردن بە پێوە جوان نیە و پێچەوانەى ئاكارەكانە بەڵام ئەگەر بە پێوە بكرێت و لەش و جل و بەرگ پیس نەكات دروستە.
عائشە خواى لێ ڕازى بێ ئەفەرموێ: (من حدّثكم أن رسول الله بال قائماً فلا تصدَّقوه ما كان يبول إلا جالساً) رواه الخمسة إلا أبو داود
واتە: هەر كەس پێى ووتن پێغەمبەرى خوا بە پێوە میزى كردووە ئەوە باوەڕى پێ مەكەن چونكە پێغەمبەرى خوا بە دانیشتنەوە هەمیەش میزى دەكرد. ئەمە سوننەتى بەردەوامى پێغەمبەرى خوایە بەڵام دەبینى (حذيفة‌) خواى لێ ڕٍازى بێ ئەڵێ: (أن النبيّ انتهى إلى سباطة قومٍ فبال قائماً فتنحيتُ عنه فقال أُدنه فدنوت حتى قمت عند عقبيه فتوضأ ومسح على خفيه) رواه الجماعة.
واتە: پێغەمبەرى خوا ڕۆشتە سەر سەرانگوێلكەیەك بە پێوە میزى كرد منیش دوركەوتمەوە لێى فەرمووى نزیك بەرەوە نزیك بومەوە تا لە پشتیەوە وەستام جا دەستنوێژى كرد و مەسحى كرد لەسەر خوفەكانى.
ئەم فەرموودەیە بەڵگەى ئەوەى تێدایە كە جائیزە بەمەرجێك پارێزراو بێت لە پرش و پیس بوون.
بۆچوونى عائیشە لەسەر ئەوە بنیات نرابوو كە نەیبیستبوو بەڵام بینیبوى لە زانستدا بەوەى (حذيفة‌) كار دەكرێت كە جائیزە.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,٦٨٨ بەش: ئادابەکانى چونە سەرئاو