تایبەتمەندی سورەتی مەکكی چیە و زیاتر ئایەتەکانى باسی چی دەکەن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
تایبەتمەندی سورەتی مەکكی چیە و زیاتر ئایەتەکانى باسی چی دەکەن ؟

بابەت و ناوەڕۆكەكانی سورەتى (مەككی) زۆربەی كات بریتی یە لە گرنگی دان بەم باسانەی لای ‏خوارەوە:‏
‏1- بانگەوازكردن بۆ یەكخوا پەرستن (توحید العبادة) كە هاوەڵ بڕیاردەران بڕوایان پێ‌ نەبوو، ‏هەروەكو خودا لەبارەیانەوە دەفەرمێت: ‏
‏ [إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوا آَلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَجْنُونٍ] [الصافات: 35 – 36] .
واتە: هاوەڵ بڕیاردەران گەر پێ‌ یان بووترایە بڵێن: (لا إلە إلا الله) ئەوا خۆیان لەوە بەگەورەتر ‏دەزانی كە بەزوبان بیڵێن، وەدەیان ووت ئایا ئێمە واز لە هەموو پەرستراوەكانمان بێنین، بڕۆین بۆ ‏پەرستنی تەنها یەك پەرستراو لەبەر قسەی شاعیرێكی شێت (مەبەستیان پێغەمبەر بوو (‏‏)؟.‏
بێ‌ گومان هۆی نەوتنیان بۆ (لا إلە إلا الله) ئەوەبوو كە لەماناكەی تێ‌ دەگەیشتن، وەدەیان ‏زانی بە ووتنیان بۆی پێویستە واز لە هەموو جۆرە پەرستراوێك بێنن بۆ غەیری خودا.‏
‏2- ووریاكردنەوە لەهاوەڵ بڕیاردان لەپەرستندا، وەپووچەڵ كردنەوەی هەرجۆرێك هاوەڵ ‏بڕیاردان هەبێت، بۆ نموونە خودا دەفەرمێت: لەبارەی هاوەڵ بڕیاردەرانی سەردەمی ‏پێغەمبەرایەتی: [وَيَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلَاءِ شُفَعَاؤُنَا عِنْدَ اللَّهِ] [يونس: 18] .
واتە: هاوەڵ قەراردەران كەسانێك دەپەرستن (بەپاڕانەوە و قوربانی و...) لە غەیری خودا یان ‏لەگەڵ خودا كە هیچ قازانج و زەرەری نی یە بۆیان، بە پاساوی ئەوەش دەیان پەرستن كە دەڵێن ‏ئەو پەرستراوانەمان لە خودا نزیكمان دەكەنەوە، وەنزامان بۆ لای خودا بەرز دەكەنەوە. ‏بەداخەوەش ئەم بۆچوونە هەڵەیە تەشەنە بووە لەناو موسڵمانانی ئەمڕۆدا، هەربۆیە گەر پرسیارت ‏كرد لە موسڵمانێك كە هاوار دەكاتە غەیری خودا بۆ ئەم كارە دەكەی؟ ئەوا پێت دەڵێت: ‏دەمەوێ‌ لەخودا نزیك ببمەوە بەهۆی ئەو پیاو چاكانەوە، وەدەمەوێ‌ شەفاعەتم بۆ بكەن لای ‏خودا.‏
‏3- بانگەوازكردن بۆ باوەڕهێنان بەڕۆژی دوایی، وەباس كردنی زیندووبوونەوەی خەڵكی، ‏پاشان لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا... چونكە بێ‌ باوەڕان بڕوایان بەڕۆژی دوایی نەبوو، هەروەكو خودا ‏دەفەرمێت: ‏
‏ [زَعَمَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنْ لَنْ يُبْعَثُوا قُلْ بَلَى وَرَبِّي لَتُبْعَثُنَّ ثُمَّ لَتُنَبَّؤُنَّ بِمَا عَمِلْتُمْ وَذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ] [التغابن: 7] .
‏ واتە: بێ‌ باوەڕان گومانیان وابوو كە زیندوو ناكرێنەوە، تۆش ئەی پێغەمبەری خودا(‏‏) پێ‌ ‏یان بڵێ‌: بەڵێ‌ سوێند بەخودا ئێوە زیندوو دەكرێنەوە، وەپاشان ئاگادار دەكرێنەوە لە هەموو ‏ئەوانەی كردووتانە، ئەمەش لای خودا زۆر ئاسانە.‏
‏4- هێنانەوەی بەڵگەی بینراوو عەقڵی لەسەر یەكخواپەرستی پەروەردگارێتی (توحید الربوبیە) ‏چونكە باوەڕبوون بەم یەكخواپەرستی یە واپێویست دەكات كە خاوەنەكەی بڕوای بە ‏یەكخواپەرستن ببێت، بۆ نموونە خودا لەبارەی بێ‌ باوەڕان دا دەفەرمێت: ‏
[أَفَلَا يَنْظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ وَإِلَى السَّمَاءِ كَيْفَ رُفِعَتْ وَإِلَى الْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ وَإِلَى الْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ] [الغاشية: 17 - 20 ] .
واتە: بێ‌ باوەڕان بۆ سەیری ئەم شتانە ناكەن بەچاوێكی ڕوانین و سوود وەرگرتن، كە ڕۆژانە ‏دەی بینن، بۆ سەیری وشتر ناكەن كە چۆن گرنگ دروست كراوە؟ وە بۆ سەیری ئاسمان ناكەن ‏كە چۆن بەرزكراوەتەوە؟ وە بۆ سەیری چیاكان ناكەن كە چۆن جێگیر كراون؟ وە بۆ سەیری ‏زەوی ناكەن كە چۆن تەخت كراوە بۆ هاتوو چۆ؟ بێ‌ گومان ووردبوونەوە لەمانە بەڵگەن لەسەر ‏شایستەیی خودا بۆ بە تەنها پەرستن. ‏
‏5- هاندانی موسڵمانان لەسەر ئارام گرتن بەرامبەر ئازاری ناموسڵمانان، بۆ نموونە خودا ‏دەفەرمێت: ‏
‏ [وَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ] [ المزمل 10] .
‏‏ واتە: ئەی پێغەمبەری خودا(‏‏) (موسڵمانانیش بەدوای ئەوەوە) ئارام بگرە لەسەر ووتەی ‏بێ‌ باوەڕان...‏
‏6- تێكۆشان دژی بێ‌ باوەڕان بەقورئان، وە گفتوگۆكردن لەگەڵیاندا بەباشترین ڕێگا، ‏بەبەڵگەهێنانەوە، وە بەئامۆژگاری كردنیان بۆ هاتنە سەر ڕێگای ئیسلام. خودا دەفەرمێت: ‏
‏ [وَجَاهِدْهُمْ بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا] [الفرقان: 52] .. واتە: ئەی پێغەمبەری خودا(‏‏) تێ‌ بكۆشە دژی بێ‌ ‏باوەڕان بە قورئان تێكۆشانێكی هەرە گەورە.‏
‏7- هێنانەوەی چیرۆكی نەتەوە بێ‌ باوەڕەكانی پێشوو وەكو قەومی (نوح) و (صالح) و ‏‏(شعیب) و...هتد. مەبەست لەمەش ئەوەیە موسڵمانان پەند وەربگرن لەچاكەكارانی ئەو ‏سەردەمانە، وەبێ‌ باوەڕان ووریابن لەوەی كە هەمان سزای ئەو بێ‌ باوەڕانە بەسەریان بێت.‏
‏ كەوابوو بەكورتی دەڵێی: قورئانی (مەككی) بریتی یە لەباس كردنی بیروباوەڕ و ‏یەكخواپەرستی، وهاندانی موسڵمانان بۆ دەست گرتن پێوەی وبانگەوازكردن بۆی، وەهاندان ‏لەسەر دەست گرتن بەئارامی... ‏

گۆڤارى ڕێگاى ڕاست ژمارە (9)

سەردان: ٢,٥١٦ بەش: زانستى قورئان