ئەو دوعایانەم دەوێ کە پێغەمبەرى خوا کردونى لەگەڵ ماناکەى بە کوردی : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو دوعایانەم دەوێ کە پێغەمبەرى خوا کردونى لەگەڵ ماناکەى بە کوردی
پرسیار:

ئەو دوعایانەم دەوێ کە پێغەمبەرى خوا کردونى یان فێرى هاوەڵانى کردووە لەگەڵ ماناکەى بە کوردی 

 هەندێك لە دوعا گشتگیرەكانی نێو فەرموودە صەحیحەكان :

1- ((اللَّهُمَّ أَنْتَ الْمَلِـكُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ ، أَنْتَ رَبِّـي وَأَنَا عَبْدُكَ ، ظَلَمْتُ نَفْسِي وَاعْتَرَفْتُ بِذَنْبِـي فَاغْفِرْ لِي ذُنُوبِـي جَمِيعًا إِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إلَّا أَنْتَ ، وَاهْدِنِـي لأَحْسَنِ الأَخْلاَقِ لَا يَهْدِي لأَحْسَنِهَا إلَّا أَنْتَ ، وَاصْرِفْ عَنِّـي سَيِّئَهَا لَا يَصْرِفُ عَنِّـي سَيِّئَهَا إلَّا أَنْتَ ، لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ ، وَالْخَيْرُ كُلُّهُ فِي يَدَيْكَ ، وَالشَّرُّ لَيْسَ إِلَيْكَ ، أَنَا بِكَ وَإِلَيْكَ ، تَبَارَكْتَ وَتَعَالَيْتَ ، أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ)) .
خوایە تۆ پادشایت و هیچ پەرستراوێك نییە شایستەی پەرستن بێت تەنها تۆ نەبێت ، تۆ پەروەردگاری منیت و منیش بەندەی تۆم ، ستەمم لە خۆم كردووە و دانیش دەنێم بە تاوانەكانمدا بۆیە لە هەموو تاوانەكانم خۆشبە بەڕاستی هیچ كەسێك نیە لە تاوانەكان خۆشبێت تەنها تۆ نەبێت ، وە ڕێنماییم بكە بۆ باشترین ڕەوشت كەس ناتوانێت ڕێنمایی بكات بۆ باشترین ڕەوشت تەنها تۆ نەبێت ، وە ڕەوشتی خراپم لـێ‌دوور بخەرەوە كەس ناتوانێت ڕەوشتی خراپم لـێ‌دوور بخاتەوە تەنها تۆ نەبێت ، خوایە وەڵامی تۆ دەدەمەوە و داواكاریەكانت بەجێ‌دەگەیەنم و گوێڕایەڵیت دەكەم ، خوایە هەموو خێرێك لە دەستی تۆ دایە و خراپەیش نادرێتە پاڵا تۆ ، خوایە من بە تۆ دەژیم و بۆ تۆیش دەژیم ، هەموو كارەكانت پڕ بەرەكەتن و دووریت لە هەمــوو كەم و كوڕیــیەك ، خوایە داوای لێخـــۆشبــوونــت لێدەكەم و لای تۆ تەوبە دەكەم .

2- ((اللَّهُمَّ اجْعَلْ فِـي قَلْبِـي نُورَاً ، وَفِـي لِسَانِـي نورَاً ، وَفِـي سَمْعِي نورَاً ، وَفِـي بَصَرِي نورَاً ، وَمِنْ فَوْقِي نورَاً ، وَمِنْ تَـحْتِـي نورَاً ، وَعَنْ يَـمِينِـي نورَاً ، وَعَنْ شِـمَالِي نورَاً ، وَمِنْ بَيْنِ يَدَيَّ نورَاً ، وَمِنْ خَلْفِي نورَاً ، وَاجْعَلْ فِـي نَفْسِي نورَاً ، وَأَعْظِمْ لِـي نورَاً)) .
خوایە روناكی بخەرە نێو دڵمەوە ، وە روناكی بخەرە نێو زمانمەوە ، وە روناكی بخەرە نێو بیستنمەوە ، وە روناكی بخەرە نێو بینینمەوە ، وە سەرەوەم روناك كەرەوە ، وە ژێرەوەم روناك كەرەوە ، وە روناكی بخەرە لای ڕاستمەوە ، وە روناكی بخەرە لای چەپمەوە ، وە روناكی بخەرە پێشمەوە ، وە روناكی بخەرە بشتمەوە ، وە روناكی بخەرە نێو ناخ و دەروونمەوە ، خوایە روناكیم بۆ گەورەكەرەوە .

3- ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَسْأَلُكَ فِعْلَ الْـخَيْرَاتِ ، وَتَرْكَ الْمُنْكَرَاتِ ، وَحُبَّ الْمَسَاكِينِ ، وَأَنْ تَغْفِرَ لِـي وَتَرْحَمَنِـي ، وَإِذَا أَرَدْتَ فِتْنَةَ قَوْمٍ فَتَوَفَّنِـي غَيْرَ مَفْتُونٍ ، وَأَسْأَلُكَ حُبَّكَ وَحُبَّ مَنْ يُـحِبُّكَ ، وَحُبَّ عَمَلٍ يُقَرِّبُ إِلَـى حُبِّكَ)) .
خوایە من داوای ئەنجامدانی چاكەكانت لـێ‌دەكەم ، وە داوای وازهێنان لە خراپەكانت لـێ‌دەكەم ، وە داوای خۆشەویستی هەژارانت لـێ‌دەكەم ، وە داوات لـێ‌دەكەم لێمخۆش بیت و بەزەیت پێمدا بێتەوە ، وە ئەگەر ویستت خەڵكانێك تووشی تاقیكردنەوە بكەیت ئەوا بممرێنە بە بێ‌ تووشبوونم بە فیتنە ، وە داوای خۆشەویستنی خۆتت لـێ‌دەكەم وە خۆشەویستنی ئەو كەسانەی كە تۆیان خۆش دەوێت ، وە خۆشەویستنی كردەوەیەك كە نزیك كەرەوە بێت بۆ لای خۆشویستنی تۆ .

4- ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَسْأَلُكَ الْـهُدَى وَالتُّقَى وَالْعَفَافَ وَالْغِنَـى)) .
خوایە من داوای هیدایەت و خۆپاراستن لە تاوان و پاكێتی و دەوڵەمەندیت لـێ‌ دەكەم .

5- ((اللَّهُمَّ أَلِّفْ بَيْنَ قُلُوبِنَا ، وَأَصْلِحْ ذَاتَ بَيْنِنَا ، وَاهْدِنَا سُبُلَ السَّلامِ ، وَنَـجِّنَا مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ، وَجَنِّبْنَا الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ لَنَا وَمَا بَطَنَ ، اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِي أَسْمَاعِنَا وَأَبْصَارِنَا وَقُلُوبِنَا وَأَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا ، وَتُبْ عَلَيْنَا ، إِنَّكَ أَنْتَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ، وَاجْعَلْنَا شَاكِرِيـنَ لِنِعْمَتِكَ ، مُثْنِينَ بِـهَا قَابِلِينَ لَـهَا ، وَأَتِـمَّهَا عَلَيْنَا)) .
خوایە ئاشنایی بخەرە نێوان دڵەكانمانەوە و نێوانمانیش چاك بكە ، وە ڕێنماییمان بكە بۆ ڕێگاكانی ئاشتی و سەلامەتی و ئیسلامەتی ، وە ڕزگارمان بكە لە تاریكاییەكانەوە بۆ ڕووناكی ، وە بە دوورمان گرە لە خراپەكان ئەوەی كە ئاشكرایە و ئەوەشی كە شاراوەیە ، وە بەرەكەت بخەرە نێو بیستنمان و بینینمان و دڵەكانمان و خێزانەكانمان و نەوەكانمانەوە ، وە تەوبەمان لـێ‌ وەرگرە بەڕاستی تۆ زۆر تەوبە وەرگری و بە بەزەییت ، وە بمانكەرە بەشێك لە كەسە شوكرانەبژێرەكانی نیعمەتەكانت ، ستایشت بكەین لە سەری و قبوڵی بكەین و تەواو و كامڵیشی بكە بە سەرماندا .

6- ((رَبِّ أَعِنِّـي وَلاَ تُعِنْ عَلَيَّ ، وَانْصُرْنِـي وَلاَ تَنْصُرْ عَلَيَّ ، وَامْكُرْ لِي وَلاَ تَـمْكُرْ عَلَيَّ ، وَاهْدِنِـي وَيَسِّرِ هُدَايَ إِلَـيَّ ، وَانْصُرْنِـي عَلَى مَنْ بَغَى عَلَيَّ ، رَبِّ اجْعَلْنِـي لَكَ شَكَّارَاً ، لَكَ ذَاكِرَاً ، لَكَ رَاهِبَاً ، لَكَ مِطْوَاعَاً ، لَكَ مُـخْبِتَاً أَوْ مُنِيبَاً ، رَبِّ تَقَبَّلْ تَوْبَتِـي ، وَاغْسِلْ حَوْبَتِـي ، وَأَجِبْ دَعْوَتِـي ، وَثَبِّتْ حُجَّتِـي ، وَسَدِّدْ لِسَانِـي ، وَاهْدِ قَلْبِـي ، وَاسْلُلْ سَخِيمَةَ قَلْبِـي)) .
خوایە یارمەتیم بدە و یارمەتی كەسیش مەدە لە سـەرم ، وە سەرم بخە و كەسیش سەر مەخە بە سەرمدا ، پلانم بۆ داڕێژە و پلانیش دامەڕێژە لە سەرم ، وە ڕێنماییم بكە و ڕێنمایی كردنیشم بۆ ئاس بكە ، وە سەرم بخە بە سەر ئەو كەسەی كە دەست درێژە دەكاتە سەرم ، خوایە وام لێبكە شوكرانەبژێری تۆ بم ، زیكری تۆ بكەم ، لە تۆ بترسم ، گوێڕایەڵی تۆ بكەم ، بۆ لای تۆ بگەڕێمەوە ، پەروەردگارم تەوبەم لـێ‌ قبوڵ كە ، وە تاوانەكانم بشۆرەوە ، وە وەڵامی دوعاكانم بدەرەوە ، وە بەڵگەكانم جێگیر بكە ، وە ڕێنمایی دڵم بكە ، وە زمانم ڕاست كەرەوە ، وە پۆخڵەواتی نێو دڵم دەربێنە .

7- ((اللَّهُمَّ احْفَظْنِـي بِالْإِسْلاَمِ قَائِمَاً ، وَاحْفَظْنِـي بِالْإِسْلاَمِ قَاعِدَاً ، وَاحْفَظْنِـي بِالْإِسْلاَمِ رَاقِدَاً ، وَلاَ تُشْمِتْ بِـي عَدُوَّاً وَلاَ حَاسِدَاً ، اللَّهُمَّ إنِّـي أَسْأَلُكَ مِنْ كُلِّ خَيْرٍ خَزَائِنُهُ بِيَدِكَ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ كُلِّ شَرٍّ خَزَائِنُهُ بِيَدِكَ)) .
خوایە بمپارێزە بە هۆی ئیسلامەوە لە كاتێكدا كە بە پێوەم ، وە بمپارێزە بە هۆی ئیسلامەوە لە كاتێكدا كە دانیشتووم ، وە بمپارێزە بە هۆی ئیسلامەوە لە كاتێكدا كە ڕاكشاوم ، وە بە گرفت و غەمی من دوژمن و چاولەسەربووانم خۆشحاڵا مەكە ، خوایە من داوای هەموو خێرێمت لێدەكەم كە خەزێنەكەی لە دەستی تۆ دایە ، وە پەنات پێ‌ دەگرم لە هەموو خراپەیەك كە خەزێنەكەی لە دەستی تۆ دایە .

8- ((اللَّهُمَّ ارْحَمْنِـي وَارْزُقْنِـي وَعَافِنِـي وَاهْدِنِـي)) .
خوایە رەحمم پێ‌ بكە و ڕزقم بدە و لاشەم ساغكە و هیدایەتم بدە .

9- ((اللَّهُمَّ أَعِنِّـي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ)) .
خوایە یارمەتیم بدە لەسەر زیكركردن و شوكركردن و چاكێتی پەرستنت .

10- ((اللَّهُمَّ إنِّـي أَسْأَلُكَ الْـجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِك مِنْ النَّارِ ، اللَّهُمَّ إنِّـي أَسْأَلُكَ الْـجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِك مِنْ النَّارِ ، اللَّهُمَّ إنِّـي أَسْأَلُكَ الْـجَنَّةَ وَأَعُوذُ بِك مِنْ النَّارِ)) .
خوایە من داوای بەهەشتت لێدەكەم و پەنات پێ‌دەگرم لە ئاگر ، خوایە من داوای بەهەشتت لێدەكەم و پەنات پێ‌دەگرم لە ئاگر ، خوایە من داوای بەهەشتت لێدەكەم و پەنات پێ‌دەگـرم لـە ئـاگـر .

11- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَـةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ ، اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْمَأْثَـمِ وَالْمَغْرَمِ))
خوایە من پەنات پێدەگرم لە سزای ناو گۆڕ ، وە پەنات پێدەگرم لە فیتنە و تاقیكردنەوەی دەججالی چاو سڕاوە ، وە پەنات پێدەگرم لە فیتنە و تاقیكردنەوەی ژیان و مردن (كاتی سەرەمەرگ و پرسیارەكانی ناو گۆڕ) ، خوایە من پەنات پێدەگرم لە تاوانباری و قەرزاری .

12- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ فِتْنَةِ النَّارِ وَعَذَابِ النَّارِ ، وَفِتْنَةِ الْقَبْرِ وَعَذَابِ الْقَبْرِ ، وَشَرِّ فِتْنَةِ الْغِنَـى ، وَشَرِّ فِتْنَةِ الْفَقْرِ ، اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ فِتْنَةِ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ ، اللَّهُمَّ اغْسِلْ قَلْبِـي بِـمَاءِ الثَّلْجِ وَالْبَرَدِ ، وَنَقِّ قَلْبِـي مِنَ الْخَطَايَا كَمَا نَقَّيْتَ الثَّوْبَ الأَبْيَضَ مِنَ الدَّنَسِ ، وَبَاعِدْ بَيْنِـي وَبَيْنَ خَطَايَايَ كَمَا بَاعَدْتَ بَيْنَ الْمَشْرِقِ وَالْمَغْرِبِ ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْكَسَلِ وَالْمَأْثَـمِ وَالْمَغْرَمِ)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە فیتنەی ئاگر و سزای دۆزەخ ، وە پەنات پێدەگرم لە فیتنەی گۆڕ و سزای گۆڕ ، وە لە خراپەی تاقیكردنەوەی دەوڵەمەندی ، وە لە خراپەی تاقیكردنەوەی هەژاری و نەداری ، خوایە من پەنات پێدەگرم لە فیتنە و تاقیكردنەوەی دەججالی چاو سڕاوە ، خوایە دڵم بشۆ بە ئاوی بەفر و تەرزە ، وە دڵم پاك بكەرەوە لە تاوانەكان هەروەكو چۆن جلێكی سپیت پاك كردبێتەوە لە لەكە و پەڵە ، وە نێوان من و تاوانەكانم دوور بخەرەوە هەروەكو چۆن نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوات دوور خستووەتەوە ، خوایە من پەنات پێدەگرم لە تەمبەڵی و تاوانباری و قەرزاری .

13- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ وَالْـجُبْنِ وَالْبُخْلِ وَالْـهَرَمِ وَعَذَابِ الْقَبْرِ ، اللَّهُمَّ آتِ نَفْسِي تَقْوَاهَا ، وَزَكِّهَا أَنْتَ خَيْرُ مَنْ زَكَّاهَا ، أَنْتَ وَلِيُّهَا وَمَوْلاَهَا ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ عِلْمٍ لَا يَنْفَعُ ، وَمِنْ قَلْبٍ لَا يَـخْشَعُ ، وَمِنْ نَفْسٍ لَا تَشْبَعُ وَمِنْ دَعْوَةٍ لَا يُسْتَجَابُ لَـهَا)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە بێ‌دەسەڵاتی و تەمبەڵی و ترسنۆكی و ڕەزیلی و پیری و سزای گۆڕ ، خوایە ویستی خۆپاراستن لە تاوان ببەخشە بە ناخ و دەروونم ، وە پاك و خاوێنی كەرەوە لە ویستی تاوان و خراپەكردن چونكە تۆ باشترین كەسیت خاوێنی كەیتەوە ، خوایە تۆ سەرپەشتیار و خاوەنی ناخ و دەروونمی ، خوایە من پەنات پێدەگرم لە زانستێك كە سوودی نەبێت ، وە لە دڵێك كە لە تۆ نەترسێت ، وە لە دەروونێك كە تێر نەبێت ، وە لە پاڕانەوەیەك كە وەڵام نەدرێتەوە .

14- ((اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذَنْبِـي كُلَّهُ دِقَّهُ وَجِلَّهُ وَأَوَّلَهُ وَآخِرَهُ وَعَلاَنِيَتَهُ وَسِرَّهُ))
خوایە لە هەموو تاوانەكانم خۆشبە ، بچوك و گەورەی ، ئەوەڵا و ئەخیری ، ئاشكرا و نهێنیی .

15- ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْـهَدْمِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ التَّرَدِّي ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الْغَرَقِ وَالْـحَرَقِ وَالْـهَرَمِ ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ يَتَخَبَّطَنِـي الشَّيْطَانُ عِنْدَ الْمَوْتِ ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ فِي سَبِيلِكَ مُدْبِرَاً ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَمُوتَ لَدِيغَاً)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە داڕووخانی شتێك بە سەرمدا ، وە پەنات پێدەگرم لە كەوتنە خوارەوە ، وە پەنات پێدەگرم لە خناكان و سووتان و پیری ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە شەیتان تێكەڵم ببێت و تێكمبدات لە كاتی مردندا ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە بمرم لە كاتێكدا كە پشتم هەڵكردبێت لە تێكۆشان لە پێناوی تۆدا ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی كە بمرم بە پێوەدراوی .

16- ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْـجُوعِ فَإِنَّهُ بِئْسَ الضَّجِيعُ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الْـخِيَانَةِ فَإِنَّهَا بِئْسَتِ الْبِطَانَةُ)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە برسێتی چونكە بەڕاستی برسێتی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە ، وە پەنات پێدەگرم لە خیانەت و ناپاكی چونكە بەڕاستی خیانەت و ناپاكی خراپترین دەورەدەستن .

17- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِرِضَاكَ مِنْ سَخَطِكَ ، وَبِـمُعَافَاتِكَ مِنْ عُقُوبَتِكَ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْكَ ، لاَ أُحْصِي ثَنَاءً عَلَيْكَ أَنْتَ كَمَا أَثْنَيْتَ عَلَى نَفْسِكَ)) .
خوایە من پەنا دەگرم بە ڕەزامەندیت لە تووڕەیت ، وە پەنا دەگرم بە لێبوردەییت لە سزات ، وە پەنا دەگرم بە خۆت لە خۆت ، ناتوانم ستایشت بكەم بە ئەندازەی ئەوەی كە خۆت ستایشی خۆتت كردووە .

18- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ زَوَالِ نِعْمَتِكَ ، وَتَـحْوِيلِ عَافِيَتِكَ ، وَفُجَاءَةِ نِقْمَتِكَ ، وَجَمِيعِ سَخَطِكَ)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە نەمانی نیعمەتەكانت ، وە لە گۆڕاندنی خۆشگوزرانیت ، وە لە كوتوپڕی تۆڵەسەندنەوەت ، وە لە هەموو تووڕەییكت .

19- ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا عَمِلْتُ ، وَمِنْ شَرِّ مَا لَـمْ أَعْمَل)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە خراپەی ئەو كردەوانەی وا كردوومن ، وە لە خراپەی ئەو كردەوانەش وا نەمكردوون .

20- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْـهَمِّ وَالْـحَزَنِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الْعَجْزِ وَالْكَسَلِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنَ الْـجُبْنِ وَالْبُخْلِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ وَقَهْرِ الرِّجَالِ)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە غەم و پەژارە و بێ‌ تاقەتی ، وە پەنات پێدەگرم لە بێ‌دەسەڵاتی و تەمبەڵی ، وە پەنات پێدەگرم لە ترسنۆكی و ڕەزیلی ، وە پەنات پێدەگرم لە زاڵابوونی قەرز بە سەرمدا وە لە زاڵبوونی ستەمی پیاوان .

21- ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَعُوذُ بِكَ مِنْ الْفَقْرِ ، وَأَعُوذُ بِكَ مِنْ الْقِلَّةِ وَالذِّلَّةِ ، وَأَعُوذُ بِكَ أَنْ أَظْلِمَ أَوْ أُظْلَمَ)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە هەژاری ، وە پەنات پێدەگرم لە كەمێتی و سەرشۆڕی ، وە پەنات پێدەگرم لەوەی ستەم بكەم و لەوەش ستەمم لـێ‌ بكرێت .

22- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ سَمْعِي ، وَمِنْ شَرِّ بَصَرِي ، وَمِنْ شَرِّ لِسَانِـي ، وَمِنْ شَرِّ قَلْبِـي ، وَمِنْ شَرِّ مَنِيِّي)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە خراپەی بیستنم ، وە لە خراپەی بینینم ، وە لە خراپەی زمانم ، وە لە خراپەی دڵم ، وە لە خراپەی ئاوی شەهوەتم .

23- ((اللَّهُمَّ أَصْلِحْ لِـي دِينِـي الَّذِي جَعَلْتَهُ عِصْمَةَ أَمْرِي ، وَأَصْلِحْ لِـي دُنْيَايَ الَّتِـي جَعَلْتَ فِيهَا مَعَاشِي ، وَأَصْلِحْ لِـي آخِرَتِـي الَّتِـي جَعَلْـتَ إِلَيْهَا مَعَادِي ، وَاجْعَلِ الْـحَيَاةَ زِيَادَةً لِي فِي كُلِّ خَيْرٍ ، وَالْمَوْتَ رَاحَةً لِـي مِنْ كُلِّ شَرٍّ)) .
خوایە دینداریەكەم بۆ چاك بكە كە پاراستنی گوزرانمی پێوە بەندە ، وە بواری دونیاشم بۆ چاك بكە كە ژیانمی تێدایە ، وە بواری دواڕۆژشیشم بۆ چاك بكە كە گەڕانەوەمی تێدایە ، وە ژیانم بكە بە مایەی زیاد بوونی هەموو خێرێك بۆم ، وە مردن بكە بە مایەی ئیسراحەت بۆم لە هەموو خراپەیەك .

24- ((اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي ذُنُوبِـي وَخَطَايَايَ كُلَّهَا ، اللَّهُمَّ أَنْعِشْنِـي وَاجْبِرْنِـي ، وَاهْدِنِـي لِصَالِـحِ الأَعْمَالِ وَالأَخْلاقِ ، فَإِنَّهُ لَا يَهْدِي لِصَالِحِهَا وَلَا يَصْرِفُ سَيِّئَهَا إلَّا أَنْتَ)) .
خوایە لە هەموو تاوان و هەڵەكانم خۆشبە ، خوایە بمژێنەوە و كەموكۆڕیەكانم پڕ كەرەوە و ڕێنماییم بكە بۆ كردەوە و ڕەوشتی چاك چونكە بەڕاستی كەس نیە ڕێنمایی بكات بۆ كردەوە و ڕەوشتی چاك و خراپەكانیشی لابدات لە ڕێم تەنها تۆ نەبێت .

25- ((اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِـي وَجَهْلِي وَإِسْرَافِـي فِي أَمْرِي ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّـي ، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي جِدِّي وَهَزْلِـي وَخَطَئِي وَعَمْدِي وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي ، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْت وَمَا أَخَّرْت وَمَا أَسْرَرْت وَمَا أَعْلَنْت وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّـي ، أَنْتَ الْمُقَدِّمُ وَأَنْتَ الْمُؤَخِّرُ ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ)) .
خوایە لێم خۆشبە لە تاوانەكانم و نەزانینم و ڕۆچوونم لە كارەكانمدا و لەوەش كە تۆ زانا تری پێ‌ی لە من ، خوایە لێم خۆشبە لەوەی كە بە هەڵە و لەوەش كە بە ئەنقەست و لەوەش كە بە گاڵتە و لەوەش كە بە ڕاستی كردوومن وە هەموو ئەوانەشم هەیە ، خوایە لێم خۆشببە لەوەی كە پێشم خستووە و لەوەش كە دوام خستووە و لەوەش كە شاردوومەتەوە و لەوەش كە ئاشكرام كردووە ، خوایە تۆ پێشخـەر و تۆش دواخەریت ، وە تۆ توانات بە سەر هەموو شتێكدا هەیە .

26- ((اللَّهُمَّ بِعِلْمِكَ الْغَيْبَ وَقُدْرَتِكَ عَلَى الْخَلْقِ أَحْيِنِـي مَا عَلِمْتَ الْـحَيَاةَ خَيْرًا لِـي ، وَتَوَفَّنِـي إِذَا عَلِمْتَ الْوَفَاةَ خَيْرًا لِـي ، اللَّهُمَّ وَأَسْأَلُكَ خَشْيَتَكَ فِي الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ، وَأَسْأَلُكَ كَلِمَةَ الْحَقِّ فِي الرِّضَا وَالْغَضَبِ ، وَأَسْأَلُكَ الْقَصْدَ فِي الْفَقْرِ وَالْغِنَى ، وَأَسْأَلُكَ نَعِيمًا لَا يَنْفَدُ ، وَأَسْأَلُكَ قُرَّةَ عَيْنٍ لاَ تَنْقَطِعُ ، وَأَسْأَلُكَ الرِّضَاءَ بَعْدَ الْقَضَاءِ ، وَأَسْأَلُكَ بَرْدَ الْعَيْشِ بَعْدَ الْمَوْتِ ، وَأَسْأَلُكَ لَذَّةَ النَّظَرِ إِلَى وَجْهِكَ وَالشَّوْقَ إِلَـى لِقَائِكَ ، فِي غَيْرِ ضَرَّاءَ مُضِرَّةٍ ، وَلَا فِتْنَةٍ مُضِلَّةٍ ، اللَّهُمَّ زَيِّنَّا بِزِينَةِ الْإِيـمَانِ ، وَاجْعَلْنَا هُدَاةً مُهْتَدِينَ)) .
خوایە لەبەر خاتر زانستت بە پەنهانی و توانات بە سەر دروستكراوەكاندا بمژێنە ئەوەندەی كە دەزانیت ژیان خێری تێدایە بۆم ، وە بممرێنە ئەگەر زانیت مردن خێری تێدایە بۆم ، خوایە وە داوای لە تۆ ترسانت لـێ‌دەكەم لە كاتی پەنهانی و ئاشكرابووندا ، وە داوای وتەی ڕاستیت لـێ‌دەكەم لە كاتی ڕازیبوون و تووڕەبووندا ، وە داوای مامناوەندیت لـێ‌دەكەم لە كاتی هەژاری و دەوڵەمەندیدا ، وە داوای نیعمەتێكت لـێ‌دەكەم كە كۆتایی پێ‌نەیەت ، وە داوای ئارامییەكت لـێ‌دەكەم كە نەبڕێتەوە ، وە داوای لـێ‌ڕازی بوونت لـێ‌دەكەم دوای بڕیارت بە سەرمدا ، وە داوای فێنكی ژیانت لـێ‌دەكەم لە دوای مردن ، وە داوای چێژی تێڕوانین بۆ ڕوومەتت و تامەزرۆیی بۆ پێ‌گەیشتنت لـێ‌دەكەم ، بە بێ‌ ئەوەی زیانی تێدا بێت و زیانگەیەنەریش بێت ، وە بە بێ‌ ئەوەی دووچاری تاقیكردنەوەیەكی گومڕاكەر و لەناوبەرم بكات ، خوایە بمانڕازێنەوە بە جوانی و ڕازاوەیی ئیمان ، وە بمانگێرە لەو كەسانەی كە ڕێنماییكار و رێنماییكراون .

27- ((اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْبَرَصِ وَالْـجُنُونِ وَالْـجُذَامِ ، وَمِنْ سَيِّيءِ الأَسْقَامِ)) .
خوایە من پەنات پێدەگرم لە گولی و شێتی و گەڕی ، وە لە خراپترینی دەرد و نەخۆشیەكان .

28- ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ وَرَحْمَتِكَ فَإِنَّهُ لَا يَـمْلِكُهَا إلَّا أَنْتَ))
خوایە من داوای چاكە و بەزەیی پێداهاتنەوەت لـێ‌دەكەم ، چونكە بەڕاستی ئەوانە بە دەستی كەسەوە نیە تەنها تۆ نەبێت .

29- ((اللَّهُمَّ إنِّـي أَسْأَلُكَ مِنْ الْخَيْرِ كُلِّهِ عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ ، مَا عَلِمْت مِنْهُ وَمَا لَـمْ أَعْلَمْ ، وَأَعُوذُ بِك مِنْ الشَّرِّ كُلِّهِ عَاجِلِهِ وَآجِلِهِ ، مَا عَلِمْت مِنْهُ وَمَا لَمْ أَعْلَمْ ، اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُك مِنْ خَيْرِ مَا سَأَلَكَ عَبْدُك وَنَبِيُّك ، وَأَعُوذُ بِك مِنْ شَرِّ مَا عَاذَ مِنْهُ عَبْدُك وَنَبِيُّك ، اللَّهُمَّ إنِّي أَسْأَلُكَ الْجَنَّةَ وَمَا قَرَّبَ إلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ ، وَأَعُوذُ بِك مِنْ النَّارِ وَمَا قَرَّبَ إلَيْهَا مِنْ قَوْلٍ أَوْ عَمَلٍ ، وَأَسْأَلُكَ أَنْ تَجْعَلَ كُلَّ قَضَاءٍ قَضَيْته لِي خَيْرَاً)) .
خوایە من داوای خێرت لـێ‌ دەكەم هەر هەموویی هی ئێستایی و داهاتوویی ئەوەی كە دەیزانم و ئەوەشی كە نایزانم ، وە پەنات پی دەگرم لە خراپە هەر هەموویی هی ئێستایی و داهاتوویی ئەوەی كە دەیزانم و ئەوەشی كە نایزانم ، خوایە من داوای ئەو خێرەت لـێ‌ دەكەم كە بەندە و پێغەمبەرەكەت داوای لـێ‌ كردوویت ، وە پەنات پی دەگرم لەو خراپەیەی كە بەندە و پێغەمبەرەكەت پەنای پێ‌ لـێ‌گرتووە ، خوایە من داوای بەهەشتت لـێ‌دەكەم و ئەوەشی كە نزیك كەرەوەیە لـێ‌ی لە هەر گوفتار و كردارێك ، وە پەنات پێ‌دەگرم لە ئاگر و ئەوەشی كە نزیك كەرەوەیە لـێ‌ی لە هەر گوفتار و كردارێك ، وە داواشت لـێ‌دەكەم هەر بڕیارێك كە بڕیارت لە سەر داوە بۆم بە خێر بیگێڕیت .

30- ((اللَّهُمَّ اقْسِمْ لَنَا مِنْ خَشْيَتِكَ مَا يَـحُولُ بَيْنَنَا وَبَيْنَ مَعَاصِيكَ ، وَمِنْ طَاعَتِكَ مَا تُبَلِّغُنَا بِهِ جَنَّتَكَ ، وَمِنَ الْيَقِينِ مَا تُهَوِّنُ بِهِ عَلَيْنَا مُصِيبَاتِ الدُّنْيَا ، وَمَتِّعْنَا بِأَسْمَاعِنَا وَأَبْصَارِنَا وَقُوَّتِنَا مَا أَحْيَيْتَنَا ، وَاجْعَلْهُ الْوَارِثَ مِنَّا ، وَاجْعَلْ ثَأْرَنَا عَلَى مَنْ ظَلَمَنَا ، وَانْصُرْنَا عَلَى مَنْ عَادَانَا ، وَلاَ تَـجْعَلْ مُصِيبَتَنَا فِي دِينِنَا ، وَلاَ تَـجْعَلِ الدُّنْيَا أَكْبَرَ هَمِّنَا ، وَلاَ مَبْلَغَ عِلْمِنَا ، وَلاَ تُسَلِّطْ عَلَيْنَا مَنْ لاَ يَرْحَمُنَا)) .
خوایە ئەوەندە ترسان لە خۆتمان پێ‌ببەخشە كە ببێتە بەربەست لە نێوان ئێمە و سەرپێچی كردنتدا ، وە ئەوەندەش لە گوێڕایەڵی كردنت كە بمانگەیەنێتە بەهەشتەكەت ، وە ئەوەندەش لە دڵنیایی كە ناهەموارییەكانی دونیامان لە سەر سووك بكاتەوە ، خۆشگوزرانمان بكە بە بیستنمان و بینیمان و توانامان ئەوەندەی كە دەمان ژێنیت ، وە ئەوانەش بكە بە میرات گری ئێمە ، وە تۆڵە لێسەندنەوەمان بخەرە سەر ئەوانەی كە ستەممان لـێ‌دەكەن ، وە سەرمان بخە بە سەر ئەوانەی دژایەتیمان دەكەن ، وە ناهەموارییەكانمان نەخەیتە نێو ئاینەكەمانەوە ، وە دونیا مەكەرە گەورە ترین مەبەستمان و ئامانجی زانستمان ، وە كەسێك زاڵا مەكە بە سەرماندا كە بەزەیی پێماندا نەیەتەوە .

31- ((اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ ، وَابْنُ عَبْدِكَ ، وَابْنُ أَمَتِكَ ، نَاصِيَتِـي بِيَدِكَ ، مَاضٍ فِـيَّ حُكْمُكَ ، عَدْلٌ فِـيَّ قَضَـاؤُكَ ، أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ ، سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ ، أَوْ عَلَّمْتَـهُ أحَدَاً مِنْ خَلْقِـكَ ، أَوْ أنْزَلَتَـهُ فِـي كِتَابِكَ ، أَوْ اسْتَأْثَرْتَ فِـي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ ، أنْ تَـجْعَلَ الْقُـرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِـي وَنُورَ صَدْرِي وَجَلاءَ حُزْنِـي وَذَهَابَ هَمِّي)) .
خوایە من بەندەی تۆم ، و كوڕی پیاوێكم كە بەندەی تۆیە ، وە كوڕی ئافرەتێكم كە بەندەی تۆیە ، پێشەسەرم لە دەستی تۆدایە ، حوكمی تۆ بەسەرمدا پەیڕەوكراوە ، بڕیاری تۆ بەسەرمدا ڕاست و دادپەروەرانەیە ، داوات لێدەكەم بە هەموو ناوێك كە ناوی خۆتت پێ‌ناوە ، یان فێری كەسێكت كردووە لە دروستكراوەكانت ، یان داتبـەزانـدووە لە كـتـێبەكـەتدا ، یان تایـبەتـت كردووە بە خـۆتەوە لە زانسـتی غەیـبدا لای خۆت ، كەوا قورئان بكەیـت بە بەهاری دڵم و رووناكی سێنگم و هەڵگری پەژارەم و لابەری غەمم .

32- ((اللَّهُمَّ إِنِّـي أَسْأَلُكَ الْمُعَافَاةَ فِـي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ)) .
خوایە من داوای سەلامەتی و پارێزراوێتی و بێوەییت لـێ‌دەكەم لە دونیا و دواڕۆژدا .

33- ((اللَّهُمَّ اكْفِنِـي بِـحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ ، وَأَغْنِنِـي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ)) .
خوایە رازیم بكە بە شتە حەڵاڵكراوەكانت لە جیاتی حەرامكراوەكانت ، وە دەوڵەمەندم بكە بە چاكەی خۆت لە جگە لە خۆت .

34- ((اللَّهُمَّ انْفَعْنِـي بِـمَا عَلَّمْتَنِـي ، وَعَلِّمْنِـي مَا يَنْفَعُنِـي ، وَزِدْنِـي عِلْمًا ، وَالْـحَمْدُ لِلَّهِ عَلَى كُلِّ حَالٍ ، وَأَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ حَالِ أَهْلِ النَّارِ)) .
خوایە سوودم پێ‌بگەیەنەیە بەوەی كە فێرت كردووم ، وە ئەوەم فێركە كە سوودم پێ‌دەگەیەنێت ، وە زانستم زیادكە ، وە سوپاس بۆ خوا لە سەر هەموو حاڵەتێك ، وە پەنا دەگرم بە خوا لە سزای ئاگر .

وەرگیراوە لە کتێبی : ( ئایا لەم دەرگایەت داوە ؟ پاڕانەوە لە خوای پەروەردگار ) لە نوسینى : مامۆستا محمد عبدالرحمن

 

سەردان: ١٥,٩٩٩ بەش: دوعاکان لە فەرمودەدا