حوکمى چات کردن لەگەڵ کچاندا چیە؟ من هاوڕێى کچم زۆرە و قسەکانمان ناچێتە قاڵبی ناشەرعیەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى چات کردن لەگەڵ کچاندا چیە؟ من هاوڕێى کچم زۆرە و قسەکانمان ناچێتە قاڵبی ناشەرعیەوە
پرسیار:

سڵاوى خواى گەورەتان لێ بێ بەڕێزان من گەنجێكم سوپاس بو خوا لەمناڵیەوە نوێژ ئەكەم و سونەتەكانی پێغەمبەر بەجێ ئەهێنم وە لەماڵەوە ئینتەرنێتم هەیە دوای ئەوەی كە شتی گرنگى لێ وەردەگرم كاتەكانی ترم خەریك ئەكەم بە چاتەوە وە هاوڕێى كچیشم زۆرەكە قسە ئەكەین قەد قسەكانمان ناچێتە قاڵبى ناشەرعیەوە وائەزانم قسە لەگەڵ كوڕێكى هاوڕێم ئەكەم حوكمی ئەم كارەم چى یە؟ تێم بگەیەنن خوا پاداشتان بداتەوە.

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان 

سوپاس بۆ خواى گەورە كە یارمەتى داویت لەمناڵییەوە نوێژ دەكەیت و سونەتەكان بەجێ دەهێنیت یەكێك لەو كەسانەى كە لە قیامەتدا لە ژێر سێبەرى عەرشى خوا دا دەبن كەسێكە (شابٌ نشأ في عبادة الله) واتە: گەنجێك لە پەرستنى خوا دا گەورە بوبێت، ئەنجا ئینتەرنێت سودو زیانیشى تێدایە هەوڵبدە تەنها سودى لێ وەربگریت و نزیكى خراپەكانى نەبیتەوە، چاتكردن ئەگەر پێویست و سنوردار بوو قەیدى ناكات بەڵام ئەگەر بۆ كات بەسەر بردن و بێ هودە بێت ئەوا نەكردنى چاكترە، بەڵام چاتكردن لەگەڵ كچاندا بەتەنها و بەبێ زەرورەتێكى شەرعى و بۆ گەنج و چەندین جاریش بەیەكەوە قسە بكرێت تا ببنە هاوڕێى یەكتر و بەردەوام بەیەكەوە قسە بكەن بەڕاستى ئەمە حەرامەو كارێكى ترسناكە وە ئەو بڕگەى كە دەڵێ (وەك ئەوە وایە لەگەڵ كوڕێكدا قسە بكەم) ئەوە فێڵى شەیتانە دەبێ وازى لێ بهێنیت بۆ تاقى كردنەوەى خۆت تا بزانیت شەیتان كارى تێكردوویت یان نا دەتوانى خۆت تاقى بكەیتەوە ئەگەر وازهێنانت زۆر ئاسان بوو ئەوا سوپاس بۆ خوا زۆر كارى تێ نەكردوویت بەڵام ئەگەر وازهێنانت لا قورس بوو ئەوە وریابە تووش بویت وە باجەكەى قورس دەبێت پەنا بەخوا بەڵام بەهەرحاڵ كارێكى خراپە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٨٧٥ بەش: شوێنکەوتنى ئارەزووەکان