دەڵێن ئەو شێوازى تەعزێ دانانەى ئەمڕۆ بیدعەیە بەڵام جێگرەوە شەرعیەكانى تەعزێ چین؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەڵێن ئەو شێوازى تەعزێ دانانەى ئەمڕۆ بیدعەیە بەڵام جێگرەوە شەرعیەكانى تەعزێ چین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
جێگره‌وه‌ شه‌رعیه‌كانی تەعزێ بریتین له‌ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خوارەوە :
یەكەم / ڕۆیشتن بۆلای كەسوكاری مردووەكە بۆ سەرەخۆشی لـێ‌كردن و دڵدانەوەیان بە دوعای خێر بۆ كردن و ئامۆژگاری و ڕێنمایی كردنیان
دووەم / ڕۆیشتن بۆلای كەسوكاری مردووەكە بۆ هاوكاری كردنیان لە شۆردنی مردووەكە و كفن كردن و قەبر بۆ هەڵكەندن و ناشتنیدا
سێ‌یەم / شوێنكه‌وتنی جه‌نازه‌ی مردووه‌كه‌ بۆ نوێژ كردن له‌سه‌ری و دوعا و رجا و تكاكردن له‌ خوای گه‌وره‌ به‌وه‌ی كه‌ لێىی خۆشببێت
چوارەم / شوێنكەوتنی جەنازە تاوەكو ناشتنی و خێر و سوودەكەی بۆ موسڵمانانی ئەنجامدەری و بۆ مردووەكەیش بە دوعا كردن بۆی لە پاش ناشتنی به‌وه‌ی كه‌ خوا لێی خۆشببێت و دامه‌زراوی بكات له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری دوو فریشته‌كه‌دا
پێنجەم / سەرەخۆشی كردن لە كەسوكاری مردووەكە بەو شێوازەی كە شەرعییە
شەشەم / خواردن دروست كردن بۆ كەسوكاری مردووەكە
بۆیە ئه‌م خاڵانەى سەرەوە هه‌م سوودیان تێدایه‌ بۆ مردووه‌كه‌ و هه‌م بۆ زیندووه‌كانیش بۆیه‌ پێویسته‌ بكرێنه‌ به‌دیل و جێگره‌وه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ بێ سوودانه‌ی سه‌ره‌وه‌ .

وە ئەو کارانەى کەوا عاده‌تىیه‌ و بیدعه‌ و داهێنراو و ناپه‌سه‌نده‌ وەکو :

یه‌كه‌م / كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنێكی تایبه‌تدا بۆ ته‌عزێ گێڕان و گرتنى جادر و کورسى بە کرێ بۆ ژنان و پیاوان .
دووه‌م / خواردن دروست كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ دێن بۆ ته‌عزێ و ده‌مێننه‌وه‌ بۆ نان خواردن .
سێیەم : بە کرێ گرتنى کەسێک بۆ قورئان خوێندن بۆ مردووەکە .
ئه‌مانه‌ هیچ سوودێكیان تێدا نىیه‌ نه‌ بۆ مردووه‌كه‌ و نه‌ بۆ زیندووه‌كانیش !

سەردان: ٣,٥٧٩ بەش: تەعزێ و سەرەخۆشى