بەشەکان
ئامار
پرسیارەکان: ٢٢٤٧ کۆی سەردان: ١٤٤١٩٦٢
پرسیار لەوێنەدا
ئایا حوكمی تاشینی مووی سینگ بۆ پیاوان چی یە ؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
موو دەكرێت بە سێ بەشەوە:
یەكەم: ئەوەی كەشەرع دانەر (خوا و پێغەمبەر) ئەمری كردووە بە هێشتنەوەی،ونەهی كردووە لە لابردنی.
دووەم: ئەوەی كە شەرع دانەر (خوا و پێغەمبەر) ئەمری كردووە بە لابردنی.
سێ یەم: ئەوەی كە شەرع دانەر بێدەنگ بووە لێی، ئەمری نەكردووە بە لابردنی و نەهیشی نەكردووە لە هێشتنەوەی.
ئەوەی كە شەرع دانەر (خوا و پێغەمبەر) ئەمریان كردووە بە هێشتنەوەی وەك: ڕیش و برۆكان،هیچی لێ لانابرێت.
وە ئەوەشی كە ئەمر كراوە بە لابردنی، ئەوەش یان بەتەواوەتی لادەبرێت یان كورت دەكرێتەوە و كەم دەكرێ بە پێی ئەو ئەندازەیەی كە لە شەرع دا هاتووە،وەكو تووكی بن باڵ و مووی بەر و شوارب بۆ پیاوان.
ئەوەشی كە شەرع دانەر (خوا و پێغەمبەر) لێی بێدەنگ بوون،ئەوە عەفو و لێ خۆشبوونە،لەبەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) كە ئەفەرموێت: (الحلال ما أحل الله في كتابه، والحرام ما حرم الله في كتابه وما سكت عنه فهو مما عفا عنه) رواه الترمذي (1726) وحسنه الألباني في صحيح الترمذي.
كە ئەمەش مووی ناو لووت و سینگ و قاچ و بازو... دەگرێتەوە.
[الشيخ محمد بن صالح العثيمين رحمه الله] 



سەردان: ٢٣١٨ بەش: هەمەجۆر

سەیر كردنى فلمى ڕووت لە گەڵ خێزانى خۆت دا تاچەند گوناحە؟ئایا لە ڕێگەى ئینتەرنێت یان تەلەفۆن مارە بڕین دروستە لە حاڵەتى زەروریدا؟