حوكمی شەرعی دەربارەی پرسە و تەعزێ چی یە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمی شەرعی دەربارەی پرسە و تەعزێ چی یە؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پرسە سوننەتە (مستحب)ە، بەڵام كە ئامانجەكەی خۆی بپێكێت مەبەستت ئەوە بێت كە دڵنەوایی خاوەن مردوو بكەیت هانی بدەیت كە ئارام بگرێت، چاوەرێی پاداشت بێت إن شاء الله، دوعا بۆ مردووەكەی بكەیت ئەوە سوننەتە، بەڵام ئەو شێوەیەی كەئێستا هەیە كە لە مزگەوتدا دادەنیشن بۆ نموونە سێ رۆژ یان دوو رۆژ وە كەسێك دێت قورئان دەخوێنێت وە فاتيحە هەدیە دەكرێت خواردنی تێدا دروست دەكرێت و وە خاوەن مردوو زۆر هیلاك دەبێت سێ شەوو رۆژ ئیسراحەتیان لێ هەڵ دەگیرێت ئەوە كارێكی بێ شەرعی و پێچەوانەی سوننەتە و (كنا نرى اجتماع لأهل الميت وصنع طعام من نياحة) نیاحەش یەكێكە لە تاوانە گەورەكان. هاوەڵان رەزای خوایان لێ بێت ئەو شێوەیان بە تاوانی كەورە داناوە، نیاحە واتە هاوار كردن و گریان و لە خۆدان.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبداللطيف] ه وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٦٦٨ بەش: تەعزێ و سەرەخۆشى