لە كاتی عادە دەتوانم بە دەستی مێردەكەم خۆم ڕەحەتكەم و بە هەمان شێوەش بۆ ئەو؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
لە كاتی عادە دەتوانم بە دەستی مێردەكەم خۆم ڕەحەتكەم و بە هەمان شێوەش بۆ ئەو؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

بەڵێ ئەو كارە بۆ هەردووكتان دروستە و هیچی تێدا نى یە، بە بەڵگەی ئەم فەرموویە:
عن أنس بن مالك (رضي الله عنه): ((أن اليهود كانوا لا يجلسون مع الحائض في بيت ولا يأكلون ولا يشربون قال فذكر ذلك للنبي () فأنزل الله: [وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِي الْمَحِيضِ] فقال رسول الله (): اصنعوا كل شيء إلاَّ الـجماع)) [صحيح سنن ابن ماجه رقم: (644)] .
واتە: جولەكە لە گەڵ ئافرەتی بێ نوێژدا دانەدەنیشتن لە ماڵدا و خواردنیان لە گەڵیدا نەدەخوارد و خواردنەوەیان، جا ئەمەیان باس كرد بۆ پێغەمبەر () خوای گەورەش ئەم ئایەتی دابەزاند و فەرمووی: پرسیارت لێ دەكەن سەبارەت بە ئافرەت لە كاتی حەیزدا ؟ بڵێ: ئازاری تێدایە بۆیە لە كاتی حەیزدا نزیكی ئافرەت مەبنەوە، جا پێغەمبەری خوا () فەرمووی: هەموو شتێكیان لە گەڵدا بكەن تەنها جیماع (جووت بوون) نەبێت.
كەواتە دروستە بە یەكتر ـ بە هەر شێوەیەك بێت ـ خۆیان ڕەحەت بكەن تەنها بە جووت بوون نەبێت.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبد الرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

تەماشاى ئەمەش بکە 

ئەگەر ژن لەماوەى بێ نوێژى دا بوو دروستە گەمەوگاڵتەو دەستبازى لەگەڵ بكەى ؟

 

سەردان: ١٥,٥١٥ بەش: پرسیارە جنسیەکان