ئایا نوێژ قەزا كردنەوەى هەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا نوێژ قەزا كردنەوەى هەیە؟
پرسیار:

ئایا نوێژ قەزا كردنەوەى هەیە؟ كاتێك بۆ نموونە نوێژى نیوەڕۆ دەكەیت و دەچیت بۆ بازاڕ بۆ نوێژى ئێوارە دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵ ئەو كاتە چى بكەیت؟ بەكورتى ئەگەر هۆكارەكە بە ئەنقەست نەبێت

بەناوى خواى بەخشەندەو میهرەبان
نوێژ قەزاكردنەوە لە دوو كاتدا دەبێت ئەوانیش: لە بیر چوونەوە، و خەوتنە، واتە: هەر كاتێك نوێژەكەت لە بیر چووەوە، ئەوا لەو كاتەى كە بیرت دەكەوێتەوە نوێژەكەت قەزا دەكەیتەوە، وە ئەگەر نووستبوویت ئەو كاتەى كە خەبرت دەبێتەوە ئەنجامى دەدەیت، چونكە پێغەمبەرى خوا ـ ـ فەرموویەتى: " من نام عن صلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها " (متفق عليه)، واتە: ئەگەر خەوت لێ كەوت لە كاتى نوێژێدا یان لە بیرت چووەوە، ئەوا ئەو كاتەى كە بیرت دەكەێتەوە قەزاى دەكەیتەوە.
بەڵام لەجگە لەم دوو بارەدا قەزاكردنەوە نى یە، بەتایبەت ئەو نمونەیەى كە هێناوتەتەوە، دەبێت هەوڵى ئەوە بدەى لە شوێنێكا نوێژەكەت ئەنجام بدەى، چونكە كەم تەرخەمیە، و كەمتەرخەمیش دەچێتە باسى عەمدەوە، وازهێنانیش لە نوێژ بە عەمدى قەزاكردنەوەى نى یە، بەڵام ئەو نموونەیەى كە تۆ هێناوتەوە دەتوانیت نوێژى عەسرەكەت لە كاتى نوێوەڕۆ ئەنجام بدەى، واتە پێشى بخەیت و كۆى بكەیتەوە لە گەڵیدا (الجمع).
لەلایەن مامۆستا (عدنان بارام) ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٢,٨٦٤ بەش: نوێژ